تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ مۆبایل

samsung galaxy ACE

schanau

Schanau

بڵاوکراوەتەوە

2012/03/05

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔8۔ )

سڵاو، چۆن بتوانم سامسۆنگی وون بوو بدۆزمەوە؟؟

ئەگەر سیم کارتەکەی لێ دەرنەهێنن‌و تەلەفۆنەکە داگیرسابێت، ئەدۆزرێتەوە لە ڕێگەی GPSەوە بەڵام بە پارەیەکی زۆر، ئەگەر نا بۆی مەگەڕێ! ئەگەر لە کوردستان بیت ئەمە هەر ناکرێت!

جگە لەم ڕێگایەی كە كاك فەتاح باسی كرد ڕێگایەكی تر ، لە ناو ڕێكخستن لە بەشی پارێزگاری لە مۆبایلە ئەندرۆیدەكان دەتوانی كۆمەڵێك ژمارە دابنێیت لەكاتی گۆڕینی سیم كارتەكە ڕاستەوخۆ مۆبایلەكە بە سیمە نوێیەكە نامەیەكی ئاگاداركەرەوە بۆ گشت ئەو ژمارانە دەنێرێت كە خۆت پێشتر داتناون ئەگەر ئەم كردارەت پێش بزربونی مۆبایلەكەت كردبێت ئەوا دەزانی ئێستا ژمارەی سیم كارتەكە چەندە كە مۆبایلەكەت بەكاردەهێنت ودەتوانی پەیوەندی بە ڕاژەی بەژداربووان بكەیت بۆ ئەوەی زانیاریت دەربارەی بەكارهێنەری سیمەكە پێ بدەن و دادگاشی دەوێت بۆ یەكلایكردنەوە.

دیسان سڵاو.
دیارە سیمکارتەکەیان دەرهێناوە چونکە بەردەوام تەلەفۆن بۆ ژمارەکەم ئەکەم کەس وەڵام ناداتەوە. بە داخەوە کە ئەو ڕێگایەی کاک هیوام بەکار نەهێناوە. واتە ئیتر بەتەمای نەبم. سوپاس بۆ وەڵامەکانتان.

کاک هیوا دەست خۆش بۆ ئەم زانیاریە، منیش ئەندرۆید 3.2 بەکار ئەهێنم، ئەگەر هەنگاوەکانم بە ئینگلیزی پێ بڵێ‌ی مەمنون ئەبم، تاکو منیش تەلەفۆنەکەم لێ ون نەبووە!

سڵاو ببورە كاك فەتاح بۆ درەنگ وەڵامدانەوە ئەندرۆیدەكەی من 2.3.5 ە هەنگاوەكان بەم شێوەیە
Settings>>Location and security
پاشان لەبەشی Find my mobile نیشانەی ڕاست لەسەر Sim Change Alert بدەوە و لە Alert message recipients ژمارەكان و نامەی مەبەست بنووسە
بەرنامەی هاوشێوەیە هەیە لە [url=https://play.google.com]گوگڵ پلای[/url] هەروەها بۆ نۆكیا و ئایفۆنیش هەیە

ببورە کاک هیوا ئەوەی من 2.3.6 بەڵام find my mobile ی تیا نی‌یە!
واتە تەنها Settings,,Location and security تیایە دوای ئەوە ئەم کردارانەی تری تیا نی‌یە.

بڵێم چی كاك فەتاح مۆبایلەكەی من سامسۆنگە لەوانەیە ئەم تایبەتمەندییە سامسۆنگ خۆی بۆی زیاد كردبێ

[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/shot_Mar_09_2012_0.png[/img]

مۆبایلەکەی منیش Samsung Galaxy Ace ە، لە ئەڵمانیا کڕیومە، لەوانەیە لە هەر وڵاتەو دەستکاری سۆفت وەیرەکەی بکەن، بە گوێرەی ئەو قانونانەی کە خۆیان نازانم چۆن دای ئەتاشن...