ئوبونتو بۆ ئاندرۆید
ئەمڕؤ مارک شەتڵوۆرس دامەزرێنەری کۆمپانیای کانۆنیکاڵ ، هەواڵێکی زۆر گرنگ و گەورەی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئاشکرای کرد ئیتر لەمەودوا هەموو هەڵگرێکی دەستی دوو ناوکی یا بەرەو سەر دەتوانن تەنها دەستیەکەیان پێ بێت و بیبەستنەوە بە کۆمپیوتەرێکەوە بۆ بە دەستهێنان و تاقیکردنەوەی ڕومێزێکی تەواوی ئوبونتوو ، ئەمەش تەنها بە بەستنەوەی دەستیەکە بە کۆمپیوتەرەکەوە .وە زۆر کاری گرنگ دەکات ئەوانەش وەک هێنانی هەموو زانیاریەکانی ناو ئاندرۆید بۆ ئوبونتو یان هێنانی هەموو زانیاریەکانی تۆڕە کۆمەڵاتیەکان بۆ ئوبونتو ، وە هەوروەها مارک ئەوەشی بڵاو کردەوە کە Ubuntu TV کورت دەکرێتەوە بۆ ئەوەی کار لەگەڵ ئاندرۆید بکا واتە تەلەفزیۆنەکەت بگوێزیتەوە دەستیەکەت .
[b]"Ubuntu is the killer app for multi-core phones in 2012"[/b]
[url=http://www.ubuntu.com/devices/android/features-and-specs]لێرەوە[/url] دەتوانی هەموو تایبەتمەندیەکانی ئوبونتو بۆ ئاندرۆید ببینی.
شایەنی باسە کە ئەم خزمەتگوزاریە نوێیەی ئوبونتو بڕیار وایە لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایل کە هەفتەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت نماییش بکرێت.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش كاك جوتیار بەراستی شتێكی رێكۆپێكە بەتایبەت رووكار و interface_ی . چەندە كار سادە دەكەنەوە . هەر بژیت كاك جوتیاری بەرێز
دەسخۆش کاک جوتیار.
ئەمەیە هێزی سەرچاوە کراوە بۆ بەستنەوەی هەموو ئامێرەکانی تریش بەیەکەوە. خەڵکانێکیش تازە پروپاگاندا بۆ مایکرۆسۆفت دەکەن.
ئەرێ ئەبێ کەی بتوانم بە بێ بەکاربردنی نەرمەوەڵایەک ئەگەر لە ویندۆزەکەشم بێ گۆرانیەکی دڵخوازم بخەمە نێو iOS کەم ؟
كاك ئاكار دامناوە بزانم دەستكاری دەكەن بەم ناوە :
چاودێری ئامێری ئەندرۆید لە رێگای وێبگەرەكەت(لێکدانەوە)
کاک قەزوان من iOS ئەڵێم نەک ئەندرۆید .
http://en.wikipedia.org/wiki/IOS
راستە كاك ئاكار ئەو بابەتە تەواو مێشكمی شلەقاندوە ! بەمبوورە
ئاساییە ئەوەش ئەبێ برا .
نــــایـــابە ئوبونتو
دەستخۆش کاک جوتیار،
داهێنان و شۆڕشێکی نوێیە کە ئوبونتو دەیکا، پێم وایە لە داهاتوویەکی نزیک، سەرچاوە کراوە ڕوومێزیش پاواندەکات بۆخۆی.
دەستخۆش کاک جوتیار، بیرۆکەیەکی جوانە ئەم پرۆژەیەی ئوبنتوو، ئەگەر بێینە سەر باسی مایکرۆسۆفت و یندۆز، زۆرجاریتر لێرە ئەو باسەمان کردووە، هۆکاری بەکارهێنانی ویندۆز بوونی ئەو هەموو پرۆگرامە زۆرەیە، زۆربەی ئەو پرۆگرامانە بۆ لینوکسیش هەن، بەڵام کرداریان کەمترە، هۆکارێکی تر کاتیک تۆ کۆمپیوتەر ئەکڕیت، بتەوێ نەتەوێ ویندۆزەکەیان لەسەر داناوە، ئیتر بەکارهێنەر چی بکات.
من باسی سەرچاوەی کراوە بەگشتی ناکەم، لەبەر هەر هۆیەک بێت، لینوکس نەیانتوانیوە ڕکابەری مایکرۆسۆفت بکەن، ئەو ڕێژە کەمەی بەکارهێنەرانی لینکوسیش ئەو ڕاستییە ئەسەلمەێنێت، بەڵام من پێموایە بیرۆکەکەی گوگڵ ڕاسترە و هەڕەشەیەکی ڕوونە بۆ سەر مایکرۆسۆفت، چونکە ئەندرۆید بەو هەموو ئاپە زۆرەی هەیەتی ، ئەگەر وەشانێکی ڕوومێز بوەشێنێت، پێموایە بە ٣ بۆ ٥ ساڵی تر ڕیژەی بەکارهێنەرانی لە ویندۆز زۆرتر ئەبێت، چونکە زۆر لە کۆمپانیا و کارگەکان گڕیبەستی درێژخایەنیان هەیە لەگەڵ MS بۆیە هەندێک کاتی ئەوێت.
سەرکەوتوبن
منیش هاوڕای کاك زەندیم. دەستان خۆش بێت!
شتێکی جوانە گواستنەوەی زانیاریەکان لە کۆمپیتەرەوە بۆ ئەندرۆید وەک و Itunesوایە بەلام هەندیک شتی زیاترە
کاک ڕەوەند ئەمە گواستنەوەی زانیاریەکان نییە لە ئەندرۆیدەوە بۆ کۆمپیوتەر یان بە پێچەوانەوە، وە نە لە Itunes یش دەکا. وەک ئەوەی من لێی تێگەیشتبم ڕوومێزی ئوبونتو (unity) لەسەر مۆبایلەکە دادەمەزرێت کە ئەندرۆیدی لەسەرە بەمەرجێک بەلایەنی کەم پێویستی بە پرۆسێسەرێکی 1 گێگای دوو ناوکی و 512 mb بیرگەی هەبێت یان بەسەرەوە. ڕوومێزی ئوبونتو چالاک دەبێت لەگەڵ بەستنەوەی بە مۆنیتەرێکەوە. واتە ئەگەر تەختەکلیلێک و مشکێک و مۆنیتەرێکت هەبێت ئەوا تۆ مۆبایلەکەت دەبێتە کۆمپیوتەرێک بە سیستەمی ئوبونتو وە لەهەمان کاتدا مۆبایلیشە! بە واتایەکی دی هەردوو ڕوومێزی unity و ئەندرۆید دەنکی لینوکس بەشدەکەن. ئەمەش داهێنانێکە هەتا ئێستا نەکراوە. ئەمەیە هێزی سەرچاوەکراوە!
کاک زەندی، کە باس لەوەدەکرێت لینوکس بەکارهێنەری کەمن، ئەو قسەیە تەنها ئەو کاتە دروستە کە باس لەڕوومێز بکرێت. ئەویش مەسەلەکە تەنها و تەنها قۆرخکارییە وەکو لەسەرەوە خۆشت ئاماژەت بۆی کردووە، بەڵام بۆ ئەوەی کە پرۆگرامەکان کەمن یان کرداریان کەمن ئەو بۆچوونە من لەگەڵی نیم. ئەو تواناو شەوقەی لە لینوکس بەدیمکردووە هەرگیز لە ویندۆزدا بەدیمنەکردووە. چەند ساڵێک بەکارهێنەری ویندۆز بوومە, بۆیە دەتوانم بەباشی هەڵیسەنگێنم لەگەڵ ئەو سیستەمەی ئێستا ئەو پەیامەی پێدەنووسم. هەزاران بەکارهێنەر هەیە پێویستی بە تەنها وێبگەڕێک و فلاشپلەیەرێک هەیە و هیچی تر، کەچی دەبێت لەگەڵ کڕینی کۆمپیوتەرێک سەرانە بداتە $M.
بەڵام کە دێتە سەر بوارەکانی تر ئێستا ئامێرەکانی لینوکس ئەوەندە زۆرن. زۆربەمان ئامێرمان هەیە بەبێ ئەوەی بزانین کە لینوکسی لەسەرە. مۆبایل، سەتەلایت، سەعات، GPS ، کورە هەر بەفرگر و چێشتلێنەر ماون. بیریشمان نەچێ ئەندرۆیدی گوگڵیش هەر لینوکسە.
کاک تێکۆشەر کامە سەتەلایت سیستەمی لینیوکسی لەسەرە؟
مایکرۆسۆفت لە ئۆفیسەکەی زیاتر ٤ ساڵیش دەبێت تەقەی لە قازانج نەهێناوە، لە ئامێری دەستیش ئیفلاسی بە زلەکۆمپانیای وەکو نۆکیا کرد. لە ماڵیشا هەمان شت، ئەمە جگە لەوەی سیستەم و شالیارییەک نییە لە دنیا بەکاری بەرێت وەکو سیستەمی کارگێڕی.
ناوی بوارێکم بۆ بنوسن بێجگە لینوکس و MacOS تێدا بێت!؟
ماوەی پێشوو، دوا گەورەترین چاپەمەنی ئەوروپای Der Spiegel تەنانەت کۆمپیوتەری فەرمانەبەرەکانیشی کرد بە iMAC.
فڵق کارەبا بڕا!
کاک ڕەوەند@ دریم بۆکس ، لینوکسی لەسەرە، من سمارت تیڤیم هەیە سیستەمی لینوکسی لەسەرە.
بۆ هێنای ڕوومێزی ئووبنتو بۆ مۆبایل، وەکو تەکنەلۆجیا بیرۆکەیەکی جوانە، چونکە ئەم هەنگاوی تری لە دوایە وەکو کاک بەردەقانی لەسەروە ئاماژەی پێکردووە، بەڵام ئەگەر هەر ئەوە بێت، ئەبێ ڕوومێزێکی ١٣ بۆ ٢٧ ئینجی بهێنیتە سەر پیشاندەری مۆبایلەکەت ٣ بۆ ٦ ئینجی، چی پێ ئەکەیت؟
ئەگەر گواستنەوەی میدیا بێت، ئەوە، نەرمەواڵە زۆرە بۆ ئەو کارە، من لەویندۆزیشدا (TVersity) م، هەیە ، هەرچی لە کۆمپیوتەرەکەمدا هەیە ئەتوانم بینێرمە سەر تیڤی.
بیرۆکەی گواستنەوەی میدیا لەڕێگەی سێرڤەرەوە ، بیرۆکەی وێبگەرێ ئۆپرایە [url=http://unite.opera.com/overview/]Opera Unite[/url] ، هەرچەند ئەمەی ئوبوونتو لەڕێگەی بێ سیمە، بەڵام هەمان بیرۆکەیە.
سەرکەتوبن
"ئەگەر هەر ئەوە بێت، ئەبێ ڕوومێزێکی ١٣ بۆ ٢٧ ئینجی بهێنیتە سەر پیشاندەری مۆبایلەکەت ٣ بۆ ٦ ئینجی، چی پێ ئەکەیت؟"
کاک زەندی کردارەکە بە پێچەوانەوەیە واتە [b]لەگەڵ بەستنەوەی مۆبایلەکە (کە ئەندرۆیدی لەسەرە)بە مۆنیتەرێکەوە بەهۆی وایەرێکی HDMI بۆ نمونە. ئەوا ڕاستەوخۆ ڕوومێزی ئوبونتو چالاکدەبێت لەسەر مۆنیتەرەکە.[/b] [url=http://www.viddler.com/v/644c9ce0]ئەمەش[/url] ڤیدیۆیەکە ڕوونی دەکاتەوە کە کارەکە چۆنە.
بەڵێ سوپاس کاک تێکۆشەر، لەبەرئەوەی تا ئێستا سیستەمی ئوبنتوو بۆ مۆبایل نەوەشێنراوە، پێم وابوو پێچەوانەکەی بێت، بەهەرحاڵ ئەمە هەنگاوێکی نوێیە بۆ ئووبنتوو هەروەکوو ئەپیAirdroid ە کە هەفتەی پێشوو کاک قەزوان باسی کرد.
دووبارە سوپاس بۆ ڕوونکردنەوەکەت.
ببورن من ئەندامی تازەم بەس ئەوەی راستی بێت هیچ تێناگەم ئەوە باسی چی ئەکەن ئەگەر بکرێ بابەتێک بڵاو بکەنەوە باسی ئوبنتۆ بکات بزانین چیە ؟ چۆن بتوانین بەکاری بهێنین سوپاستان ئەکم
دەستخۆش بەلام سەبارەت بە linux هیچی تیا نەبوو تەنها سەردێر بوو ئیتر نازانم مەسەلە چیە