تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

هاککەرەکان بەتەواوی دەستیان بەسەر ناسا دا گرتبوو

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/03/04

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

ڕاپۆرتێک ئاماژەی پێکردووە کە لەساڵی ٢٠١١ دا، وێستگەی گەردووناسی ناسا ١٣ جار بەسەرکەوتویی هاکک کراوە، بەپێی [url=http://oig.nasa.gov/congressional/FINAL_written_statement_for_%20IT_%20hearing_February_26_edit_v2.pdf]هەمان ڕاپۆرت[/url] کە لەلایەن بەرپرسێکەوە لە ناسا بەناوی Paul.K.Martin ئاماژەی پێکراوە هاککەرەکان دەستیان گەیشتووە بە گرنگترین کۆمپیوتەری ناسا.
هاککەرەکان بەتەواوی دەستیان بەسەر سیستەمەکدا گرتووەو توانیویانە پەڕگە بسڕنەوە و پەڕگە باربکەن و گۆڕانکاری تێدابکەن و کۆپی بکەن، هەروەها توانیویانە تولئامراز و بەرنامەی هاککردن دامەزرێنن لەسەر سیستەمەکە.
هەر لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە ٤٧ هێرشی جۆراجۆر کراوە، بەڵام تەنیا لە١٣ لەو هێڕشانە دەستیان گەیشتووە بە کۆمپیوتەرە گرنگەکانی ناسا.
لە یەکێک لەو هێڕشانەدا توانیویانە ڕەگەزنامەی ١٥٠ کارمەندی ناسا بدزن و بۆ دەستگەیشتن بە سیستەمەکانی ناسا بەکاریان هێناوە.
ناسا لە لێدوانیکی بۆ [url=http://www.bbc.co.uk/news/technology-17231695]BBC [/url]وتویەتی، وەگەڕخستنی وێستگەی گەردوونی جیهانی بەهیچ شێوەیەک لە مەترسیدا نەبوو بە هۆی ئەم جۆرە هێڕشانەوە.
جیگای باسە بەپێی وتەکانی مارتین هەنووکە لێکۆڵینەوە بەردەوامە لە لایەنی ئەنجامدەر و ئایپی ئەدرەسی چینی لە ژێر لێکوڵینەوەدان کە ئەم کارەیان ئەنجام دابێت.

بۆچوونەکان

دەست خۆش کاك زەندی
نازانم بۆ کاتێك باسی هێرش و پەلامارێکی ئەلیکترۆنی بۆ سەر وێبگەکانی جیهان دەکرێت دەم و دەست چینیەکان تاوانبار دەکرێن و لە ڕیزی یەکەمی گومان لێکراوانن.کاك زەندی ئەو کاتەی لە کوردستان بووم هەندێك مریشکم هەبوو پێیان دەگووتن[url=http://www.google.co.uk/imgres?q=hen+chinese&start=368&num=10&um=1&hl=en&biw=1024&bih=653&tbm=isch&tbnid=EPPjaPI2SIdIKM:&imgrefurl=http://www.fishlore.com/fishforum/birds/109614-pics-my-real-job.html&docid=c8c-lwXugivLlM&imgurl=http://i461.photobucket.com/albums/qq337/shelleyd2008/buttons/DSC01189.jpg&w=640&h=480&ei=hltTT4_2M6K20QX6ooGbDg&zoom=1&iact=hc&vpx=100&vpy=353&dur=5399&hovh=194&hovw=259&tx=161&ty=110&sig=115373730771593753072&sqi=2&page=20&tbnh=139&tbnw=178&ndsp=20&ved=1t:429,r:15,s:368] مریشکی چینی[/url] زۆر جوان و ناسک و بێدەنگ بوون بۆیە هەر لەو کاتەوە هاوڵاتیە چینیەکانم خۆشدەوێت حەزناکەم کەس بە تاوانبار لە قەڵەمیان بدات ههههههه

بژیت کاک هەردی!
ڕاستە هاکک، کاریکی نایاسایی و قەدەغەیە، بەڵام لەگەڵ دەزگاو ویستەگەی زل و بەلاح ، توانداریی چیینیەکان پیشان ئەدات بەرانبەر وڵاتێکیئ زلهێزی وەکو ئەمریکا کە لە لوتکەی پێشکەوتندایە، ناتوانێت سیستەمەکانی ناسا و پنتاگۆن بپارێزێ.
مریشکە چینی جوانن، منیش ئەم سەری ساڵە چوومەوە ماڵ خزمێک ، مریشکە چینی کۆمەڵێ ئاژاەڵی جوانیان هەبوو، ئەو مریشکانەشنم بینی، پێم وایە هەموو کەسیک پێی جوانن.
سەرکەوتوبن

دەستتانخۆش، وەڵا ئێستا هەواڵێکم خوێندەوە ئەڵێت گووگڵ خەڵاتێکی یەك ملێۆنی داناوە بۆهەچ کەس و گروپێك کە بتوانێت کەلێنێك لە وێبگەڕی کرۆمدا بدۆزێتەوە و بتوانێت بەکاری بێنێت بۆ هاککردنی. گووگڵ زۆر لە خۆی ڕائەبینێ و بەکوردی یە معرەبەکەی خۆمان بڵێین تەحەدای ئەکبر واحد ئەکات لە هاککەرەکان. هەتا خەڵاتی بچووکتریشی داناوە بۆ ئەو کەسانەی بتوانن کاری هاککردنی بچوکتریش لەسەر سیستەمەکەی ئەنجام بدەن.