تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

سەرنجڕاکێشترین فێڵ و سەیروسەمەرەکانی گوگڵ

حمید صاڵح

حمید صاڵح

بڵاوکراوەتەوە

2012/03/01

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔7۔ )

 

لەم بابەتەدا دەتوانیت فێری ١١ فێڵی گوگڵ ببیت کە لە هەموو فێڵەکانی گوگڵ سەرنجڕاکێشترن. لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە هەندێك لەکارمەندانی گوگڵ هەر خەریکی ڕابواردن و داهێنانی فێڵی نوێ و شتی سەیر و سەمەرەن.
گوگڵ زۆر لەوە زیاترە کە تێی گەیشتووین ئەرکی هەرتەنها گەڕان نی یە بەدوای ووشە و دەستەواژەکاندا. ئەمڕۆ ئەو فێڵەی کە پێی دەڵێن «barrel roll» لەهەموویان زیاتر بەکاردێت: بڕۆ بۆ google.com و بنووسە «do a barrel roll» ئینجا سەیرکە چی ڕوودەدات و ئەنجامەکەی چۆن دەبێت. ئاگاداربە کە ئەم فێڵە تەنیا لە دوا وەشانی فایەرفۆکس و وێبگەڕی کرۆمدا کاردەکات.
گوگڵ پڕیەتی لەم جۆرە فێڵانە. کۆدکردنی ئەم جۆرە پرۆگرامانە ناویان لێناوە « easter eggs » واتە هێلکەی جەژن کە لە جەژنی ئیستەری مەسیحیەکاندا هێلکەکان ڕەنگاوڕەنگ دەکەن. ئەم جۆرە کۆدکردنە نهێنی یانە هەر بۆ خۆشیە و کاری چاوەڕواننەکراو سەرنجڕاکێش ئەنجام دەدەن.

ئەم ١١ فێڵەی خوارەوە سەرنجڕاکێشترینی ئەو فێڵانەن:

١. بڕۆ بۆ google.com و بنووسە Google gravityلەجیاتی گەڕانی ئاسایی پەنجە بە دووگمەی " خۆم و بەختم " دا بنێ. ئێستا بەئارەزووی خۆت یاری بکە بەو پارچە ئامراز و شریت و شتانەی لەبەردەستدان. ئەمە لە وەشانە نوێ یەکانی هەموو وێبگەڕەکاندا کاردەکات بەڵام مەرج نی یە لەوەشانە کۆنەکاندا کاربکات.

٢. بۆ گۆڕینی زمانەکانی گوگڵ و بینینی زمانە سەیرەکانی کە هەر بۆ خۆشی دروستکراون بۆ نموونە زمانی هاککەرەکان [url=http://www.google.com/language_tools?hl=xx-hacker]فەرموو[/url].

٣. ئامرازەکانی ژماردن و حیسابکردنی گوگڵ وەڵامی ئەم پرسیارانە بەژمارە دەدەنەوە: «[url=https://encrypted.google.com/search?q=answer+to+life%2C+the+universe+and+everything&ie=utf-8&oe=utf-8&aq=t&rls=org.mozilla:nb-NO:official&client=firefox-a]answer to life, the universe and everything[/url]» واتە وەڵامی ژیان و گەردوون و هەموو شتێك. سەیری وەڵامی ئەم پرسیارەش بکە: «[url=https://encrypted.google.com/search?q=answer+to+life%2C+the+universe+and+everything&ie=utf-8&oe=utf-8&aq=t&rls=org.mozilla:nb-NO:official&client=firefox-a#sclient=psy-ab&hl=no&client=firefox-a&hs=Jub&rls=org.mozilla:nb-NO%3Aofficial&source=hp&q=the+number+of+horns+on+a+unicorn&pbx=1&oq=the+number+of+horns+on+a+unicorn&aq=f&aqi=g-L3g-jvL1&aql=1&gs_sm=e&gs_upl=7848l7848l6l8695l1l1l0l0l0l0l154l154l0.1l1l0&fp=1]the number of horns on a unicorn[/url]» واتە ژمارەی شاخەکانی حەیوانی تاك شاخ.


خۆم و بەختم زیاتر تاقی بکەرەوە
ئەگەر بەدوای ئەنجامی سەرنجڕاکێشدا دەگەڕێیت ئەوا زۆرتر دووگمەی خۆم و بەختم تاقیبکەرەوە لەجیاتی تەنها گەڕانی ئاسایی.

٤. ئەم دەستەواژەیە بنووسە «Where is Chuck Norris» و پەنجە بە خۆم و بەختم دا بنێ بزانە وەڵامەکەی چی دەبێت. (ئەگەر نەتدۆزیەوە کلیکی [url=http://www.nochucknorris.com/]ئێرە[/url] بکە).
٥. ئەم جارەیان بنووسە «Google l33t» و بەهەمان شێوەی سەرەوە بکە (کرتە [url=https://www.google.com/webhp?hl=xx-hacker]لێرە[/url] بکە). ئەمەش تاقیبکەرەوە «Google gothic» یان کرتەی [url=http://www.gothengine.com/]ئێرە[/url] بکە (سەیرێکی دەقە نادیارەکەی لای خوارەوەی پەڕەکەش بکە، بە ماوسەکەت هەموو تێکستەکە دیاری بکە و بەڕوونی بیخوێنەرەوە ). لێرەدا چەندین شتی تر هەیە کە دەتوانیت بیکەیت، بۆ نموونە بنووسە «google loco» و دیسان خۆم و بەختم ئینجا بۆخۆت دەستبکە بە هەڵپەڕین لەگەڵ پیتەکانی گوگڵدا، [url=http://www.thatsloco.com/]ئێرە[/url].
٦. گەڕانێکی ئاسایی لە «Ascii art» لۆگۆی گوگڵت بە شێوازی هونەری ascii نیشان دەدات. کرتەی [url=https://encrypted.google.com/search?q=ascii+art&ie=utf-8&oe=utf-8&aq=t&rls=org.mozilla:nb-NO:official&client=firefox-a]ئێرە[/url] و [url=http://www.chris.com/ascii/]ئێرە[/url]ش بکە.
٧. زانیوتە کە دەتوانیت یاری مارەکە بکەیت لە یوتیوبدا، [url=http://neave.com/snake/]لێرە[/url]. ئەگەر ڤیدیۆکەت بەلاوە ناخۆش بوو دەتوانی کلیلەکانی ڕاست وچەپ و سەر و خواری ناو کیبۆردەکەت بەکاربهێنیت بۆ کۆنترۆلکردنی مارەکە.
٨. لە Google Earth دا دەتوانی بەهۆی داگرتنی ctrl و پیتی A دا بەسەر زەویدا بفڕیت. لە نەخشەی مەریخ March دا کە لەهەمان پرۆگرامدایە دەتوانیت چات لەگەڵ مێلیزا بکەیت. تەنها لە خانەی گەڕانەکەدا بنووسە Meliza ئیتر یەکسەر دەتبات بۆئەو شوێنەی مێلیزا لێی دەژیت. دەڵێن گوایە قسەکانی مێلیزا یۆزێك سەیرن و لەوانەیە بەئاسانی تێینەگەیت، بەڵام ئەمە سەیر نی یە چونکە جەنابی خەڵکی مەریخە خەڵکی سەر زەوی نییە.
٩. لە وێنەی پردی [url=http://sketchup.google.com/3dwarehouse/details?mid=72439e53a00a19bc8e60a499e73975be]Tacony-Palmyra[/url] ی Google Sketchup دا بەستەرێکی فیلمی Blues Brothers 2000 ی تێدایە.
١٠. لە Picasa دا کلیلەکانی ctrl و shift و Y بەیەکەوە دابگرە و بنواڕە، دەتوانیت چەندچار حەزبکەی ئەم کلیلانە دابگریت.
١١. لە Google Reader دا دەتوانیت وا لە نینجایەك بکەیت کە پارێزگاریت لێبکات، ئەمش بە داگرتنی سەهمەکان سەرەوە، سەرەوە، خوارەوە، خوارەوە، چەپ، ڕاست، چەپ، ڕاست، B، A. ئەمە فێڵێکە کە لە یاری Konami ڤیدیۆییدا هەیە.
جگە لەمانە چەند شێوازێکی تری ئەم کۆدکردنە کە ووتمان پێی دەڵێن کۆدی هێلکەی جەژن هەن کە کەسانی تر جگە لە گوگڵ خۆی دروستیکردووەن وەکو Gothic و Gravity و Loco. دوو نموونەی تر [url=http://www.toobigtouse.com/]toobigtouse.com[/url] و [url=http://www.toosmalltouse.com/]toosmalltous.com[/url] ن.

بۆچوونەکان

دەستەکانت خوەش بێ و ماندوو نەبی. بە هیوای بەرهەمی زیاتر.

دەست خۆش کاك حمید بژیت برا .

سوپاس بۆ ئێوەی بەڕێز کاك کاروان و کاك حامید. ئەم شتانە ماڵی بێ ئیشی و کات بەفیڕۆدانە، بەڵام لە هەمان کاتدا سەرنجڕاکێشیشن.
بژین

دەستخۆش شتی سەرنج ڕاکێشیان دروست کردوە.
ئەمەشی با لەگەڵ بێ: بنووسە کوا گۆرەوییەکانم؟ بە ئینگلیزی: Where are my socks?
ئینجا کرتە لە خۆم و بەختم بکە، بزانە چی دەڵێت.
:)

ئەی پرۆتۆکۆلی TiSP
ئنتەرنێت لە ڕێگای ئاودەسخانەی ماڵەوە
[url=http://www.google.com/onceuponatime/tisp/install.html]http://www.google.com/onceuponatime/tisp/install.html[/url]

دەستخۆش کاک حەمید

زۆر سوپاس بۆ ئێوەی بەڕێز کاك ئاراس و کاك زەندی. بەدەردی کاك ئاراس ووتی بائەمەشی لەگەڵ بێت بڕۆ بۆ google.com و بنووسە " tilt " یان " askew " دەبینی هەموو پەڕەکە بە توڵبارەکەی سەرەوەشیەوە لەسەنتەر دەردەچێت و کەمێك لار دەبێت.
لەم جۆرە فێڵانەدا کۆدکەرەکان بەزۆری سوود لە کۆدکردن بە HTML5 و CCS3 دەبینن کە دواترین و مۆدرینترینی شێوازی کۆدکردنن. ئەم تەکنۆلۆجیا نوێیانە ستانداردی کراوەن وبەهۆی ئەمەوە فلاش و وێنەکان دیمەنێکی ڕەونەقدارتر و جوانتر وەردەگرن.