تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

چۆن دەکرێ هەموو شوێنەواری لە شێنگەڕانەکانی خۆمان لە گووگڵدا بسڕینەوە؟

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2012/02/29

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

 

بڕیار وایە لە هەوەڵڕۆژی مانگی مارسی ٢٠١٢ەوە واتە رۆژی پێنج شەممەی ئەم حەوتووە ١١ی مانگی رەشەممە، سیاسەتەکانی سنووری راگرتنی کەسایەتی لە گووگڵدا گۆڕانکاری بەسەردا بێ. ئەمەش بەو مانایەیە کە هەموو لەشوێن گەڕانەکانی ئێمە کە پێشتر بە هۆی گووگڵەوە هەمانبووە، لە نێوان هەموو بەرنامەکانی ژێر دەسەڵاتی گووگڵ لە هەژمارەکەی ئێمەدا دادەنرێن. هەربۆیە ئەگەر هەست بکەین کە زانیارییەکی هەستیارمان لەم پێوەندییەدا هەیە و پێمان خۆش نیە کەسی تر پێیان بزانێ، ئەوا باشترە دەستێک بە سەروگوێلاکی هەژمارەکانمان لە گووگڵدا بکێشین!

مێژوولکەی گەڕان یان Web History لە مێژە هەیە و هەر کات دەچینە نێو یەکێک لە هەژمارەکانی خۆمان لە گووگڵدا، وەک گووگڵ پڵاس، جیمایڵ و ... هەموو گەڕانەکانمان لە نێو ئینتەرنێتدا تۆمار دەکرێ و لە نێوان سیرڤیسە سەرهێڵەکانی گووگڵدا بڵاو دەبنەوە. هەر بۆیە گووگڵ دەتوانی بە پێی حەز و ئاواتەکانی ئێمە بابەتی سەرنجڕاکێشیترمان بۆ بدۆزێتەوە.

تاکوو پێش لەمە، زانیاری ئەوتۆ بۆ هەریەک لە بەرنامەکانی سەر تۆڕی گووگڵ تەنیا لەو شوێنە کەڵکی لێ وەردەگیرا، واتە ئەگەر کلیپێکمان لە یوتیوبدا دەبینی، یان ماڵپەڕێکی زانیارییمان بە هۆی موتوری گەڕانی گووگڵەوە دەدۆزیەوە و سەردانمان دەکرد، ئەو زانیارییانە تەنیا لەو سیرڤیسەدا بەکار دەچوو، بەڵام ئێستا، واتە لە رۆژی پێنج شەممەوە گشت ئەو زانیارییانە لە نێوان هەموو بەرنامەکانی گووگڵی ئێوەدا دادەنرێن. هەڵبەتە جێگای دڵەخورپە نیە چوونکە هێشتا ئەو زانیارییانە تەنیا بۆ خۆمان دەبینرێ و بە شێوەی گشتی دانانرێن و هەموو بەکارهێنەران نایانبین.

ئەگەر پێشتر Web Historyیەکەت رێکوپێک نەکردووە، ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەو کارە. بۆ ئەنجام دانی ئەم کارەش دەتوانی بچیتە نێو یەکێک لە هەژمارەکانتان لە گووگڵدا و سەرێک لە ناونیشانی google.com/history بدەن، ئەگەر ئەم هەڵبژاردەیە دیاری کراو بێ، ئەوا لیستەیەک لە گەڕانە پێشووەکان و ماڵپەڕەکان دەبینی.

بۆ سڕینەوەی ئەم مێژووانە تەنیا لەسەر ئەو دوگمە بۆرە Remove all web history کە لە سەرەوەی لاپەڕەکەوەیە کرتەیەک بکە و لە پەنجەرە داهاتوودا کە بۆت دەکرێتەوە، دوگمەی Okی لێ بدەی و هیچیتر!

ئێستا ئیتر هەموو زانیارییە کەسایەتییەکانی ئێوە لە مێژووی گووگڵدا سڕاونەتەوە. ئەگەر جارێک لە جاران پێمان خۆش بوو ئەو هەڵبژاردەیەتان لە هەژمارەکەی خۆتاندا هەبێ، ئەوا دەچنەوە بۆ هەمان شوێن و تەنیا کرتە لەسەر دوگمەی Resume دەکەن.

سەرچاوە: Zoomit

بۆچوونەکان

سپاس بۆ تۆی بەڕێز