تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ لینک ‌و پرۆگرام

windows 8 includes Kurdish !!

Kurdish EAgle

Kurdish EAgle

بڵاوکراوەتەوە

2012/02/26

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔18۔ )

http://windows8beta.com/2012/02/windows-8-to-support-109-languages-14-more-from-windows-7
بەڕاستی من زۆرم پێ سەیرە نازانم چ گرووپێک کردوویەتی ! ،پار کۆمپانیاییەکی لۆکالیزێیشن بەناوی bayan-tech پەیوەندیمان لەگەڵ گرتم گوایە بۆ وەرگێرانی ویندۆز ٨ بۆ کوردی ،من پشتگوێم خست چونکە ئەوە کاری گرووپە و ئەوکاتیش بەرەو قۆناغی شەش دەڕۆیشتم بۆیە.

کوێرا ئەم گرووپە کاریان تەواو کرد :)

هەنگاوێکی زۆر باشە بۆ بەکارهێنەری کورد.

Like :)

شتێکی زۆر چاکە ...

هەنگاوێکی باشە. دەست ئەوانەش خۆش بێ کە کاریان تێدا کردوە.

لەوانەیە بە فۆنتی عەلی بێت !!!

هههههههههه کاک بەردە تۆ بڵێی

کاک بەردە تۆ بڵیی وا بێت؟!!!!!!!!!ههههههههههههههه

خودێ، چ بێژم!
هیچ کەس هیشتا هیچی نەدیوە. نازانین تا چەندی ئەم کارە کراوە. ئەگەر تەواویش بێت، لەگەڵ‌ سیستمدا نییە. دەبێت خۆت دایگریت و دایبمەزرێنێت. بەڵام، بەپێی نووسراوەکان، ویندۆزی 8 خۆی ڕێگا دەدات زۆربەی پرۆگرامەکان وەربگێڕێن و هەموو کەسێک بۆی دەبێت ئەم کارە بکات.

دەستان خۆش بێت هاوڕێیان!

ئەوەی ڕاستی بێت، ئەم هەواڵەم لە زۆر ڕایەڵەی کۆمەڵایەتی بەرچاو کەوت، بەڵام سەرەتا باوەڕم نەکرد. ئێستاش کە لینکەکەی لێرە دانراوە، وا دیارە بوو بە ڕاست!

خۆشحاڵم، هەرچەند دڵنیام شتی نۆبەرە بێ کەموكووڕی نابێت و لەوانەیە لەکاتی بەکارهێناندا یەك کۆڵ پێبکەنین بەو وەرگێڕانانە :) بەڵام بەها و نرخی ئەم کارە سیمبۆلیكە؛ هەر ئەوەشە زیاتر دڵخۆشمان دەکات، ئەگینا ئەم کارە هەر دەبوا لە ویندۆزەکانی پێشتردا ئەنجام درابا! شەرتە ئەگەر بە عەلی فۆنت بێت، قەت بەکاری نەهێنم!

بەڕاستی سەیرە، ئەگەر بە یۆونیکۆود بێت، دەبوا ئێرە هاوکار و ڕاوێژکاری سەرەکیی مایکرۆسۆفت بێت! ئایا چۆن دەبێت کە کوردئایتیگرووپ ئاگاداری ئەم کارە نەبێت؟! "فەرمانگەی یەکنۆلۆجیای زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان"یش لەگوێی گادا خەوتوون، باسی هیچیان نەکردووە؟!! ئەگینا، هەل بوو وەكوو گووگڵە کوردێنراوەکە بیقۆزنەوە :)

یانی چی لەگەڵ سیستەمدا نەبێت؟! ئایا ئەمە هەر کوردی و ئەو ١٣ زمانەی دوایی دەگرێتەوە یان بۆ هەموو زمانەکان وایە و دەبێت بەکارهێنەر خۆی دایگرێت؟!

سوپاس!

کاک زمانیار،
ئێمە کەمێک ئاگاداری بابەتەکەین. هەرچەندە لەبەر باوەڕنەبوون بە بەروبوومەکانی مایکرۆسۆفت و کەمی کات ( وەک کاک هیوا دەڵێت:‌ کات لێرە یۆرانیۆمە).
پێشنیارەکە کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێز ئازاد عەلی و فرێدریک کۆهون، زانکۆی ئندایانا و پیتسبورگ.
[url=http://proceedings.informingscience.org/InSITE2007/IISITv4p353-363Ali323.pdf]http://proceedings.informingscience.org/InSITE2007/IISITv4p353-363Ali323.pdf
[/url]بەڕێزان ئاماژە بە کاری کوردئایتیگرووپ دەکەن (جێگای ڕێز و سوپاسە).

یونیکۆدە لە ژێر ناوی:ku-Arab-IQ == Central Kurdish - Iraq

هیتریش دێت:
kuKurdish
ku-ArabKurdish (Arabic)
ku-IQKurdish (Iraq)
ku-IRKurdish (Iran)
ku-LatnKurdish (Latin)
ku-Latn-IQKurdish (Latin, Iraq)
ku-Latn-IRKurdish (Latin, Iran)
ku-Latn-SYKurdish (Latin, Syria)
ku-Latn-TRKurdish (Latin, Turkey)
ku-SYKurdish (Syria)
ku-TRKurdish (Turkey)

وەک پێشتر باسکرا، ئەمە پرۆگرامێکە کە بەشێکی سیستم نییە، بەڵکو دەبێت خۆت دایبگریتە سەر ئەو ویندۆزەی کە پێشتر دامەزراوە.

دەستخۆش، بەڵام لەو نووسراوەدا لە لاپەڕە ٧، بە فۆنتی عەلی نووسراوە: (کوردي، سةرماووز)!!!!

ئه مه ش ته خته كلیلی كوردیه كه یه تی زور كیشه ی تیایه

ئەم زیاد کردنی زمانە بۆ تەختەکلیل نەك زمانی سیستەم
کێشەکانی ئەو بۆشاییانەی هەیە هیچی لەسەر نەنوسراوە بەم شێوەی لای خوارەوەیە
O= ئۆ
I= ئى
U= ی
A= ئا
w+shift= ش
کێشەی بزوێن بەمشێوەیە (بهمشیوهیه)

ئەرێ مایکرۆسۆفت زوو نەبوو!
Too little too late

سەرەتا "سەلامون علیكوم"
كاك:زمانیار
برا كوردو "حوكمەتی هەرێمی كوردستان" باوەڕبكە ئەوە بەس ناوێكە چاوی ئێمی پێدەگرن ئەگینا چی بۆخۆیان دەكەن هەموو برا كۆیەكان كەدەیان نووسی "ئێمە دۆستی ئێوەین" یان ئەمریكیەكان كەدەیان ووت "نەوت بۆئێمە بەهەشتی دونیا بۆئێوە" مەبەستیان ئاوا وڵاتەكەتان خۆشدەكەین, من لە كوردستانم خەریكە بتەخم "بەینی خۆمانبی زۆر كزم بەس دوو چلە ئێسقانم!!" ئێجا خەریكە بتەقم كاكە دەلێم ئەوپڕۆژەیە مەبەستم بە وەزارە تەكانی حوكمەتی هەرێمی كوردستان دەڵێم ها ئەو پڕۆژەیە ئەوەندە قازانجی لێدەكەی ئەوە یەك كۆمەڵ دكتۆ رامان هەیە لەو بوارە دەڵێ :بەڕاستی قسەكانت جێی سەرنجن!!" دواتر دەبینم پڕۆژەكەیەنا زۆر زۆر زۆر زۆر زۆر بەسەقەتی كردوە و بە خەڵكانی دەرەوە براینە وەسیەت بی گەر توشی جەڵدی یان شێرپەنجە و ...هند بوم ئەوە ئێوە شایەدبن خەتای حوكمەتی هەرێمی كوردستان مافەكەم وەرگرنەوە بۆئایتی گروپ بەكاری بێنن
بەینی خۆمانبی بۆ خۆشم نازانم مافەكەم لەكوی دەتوانن لەو وڵاتە وەرگرنەوە جا چجای ئێوە!!.
ئیتر تەنێك ڕێزو سڵاو.

کوردئایتیگرووپ کاتی خۆی تەنها باسی ئایتی دەکرد، ئێستا دەبێت بەشی سیاسی و نەخۆشی دەروونیش زیادبکەین.
کوردئایتیگرووپ بۆ نەخۆشی دەروونی. پشت شێلان، سەرتاشین، فێربوونی کاراتێ و بۆکسێن، لێخوڕینی شەمەندەفەر.

دیارە لە کوردەواری هیچ شوێنێکی بێلایەن نەماوە بۆ دەربڕینی بیروڕا.

وایە قسەت ڕاستە بەس ئەوەندە توڕەبوم كاتێك نووسینەكەم دەنووسی بابم هات گوتی "كوڕم خێر ئەوە بۆ وا توڕەی" مەبستم ئەوە ئاخیر خۆ توڕەبونەكەمبوو ئاخربرا %50 كارەكەی لەسەر تۆیە وەك بەرهەم هێن بەی 50% پاڵپشتیت دەوی لەو كوردستان كورە ولله برینت كولاندمەوە لەسەر ئەوشتان 10000$ زەرە كردوە كەسیش نەیگوت ماڵت لەكوێیە بەینی خۆمانبی باشتر وایە ماڵیشم پێنەزانن.
كەواتە ببورە.

کوڕە خۆ ئەو لینکە ژێری پڕە لە "قوربانی خوات بم مایکرۆسۆفت" + ئاڵای کوردی
ئەرێ کەس تاقەتی نیە چوار کەلیمەیان بۆ تەرجەمەکات؟
من لە دوای لایکەکەمەوە ئاگام لەم بابەتە عەزیمە نەمابوو، ئێستا کۆمێنتەکانم خوێندەوە :)