تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

فوجێتسو و یەکەم تاتی ئەندرۆید

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/02/28

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔7۔ )

 

کۆمپانیای Fujitsu بۆ یەکەم جار تاتەبژمێرێکی بەرهەم هێناوە بەناویStylistic M532 کە پاترییەکی یەکجار بەهێزی هەیە بۆ ماوەی ٩،٥ کاژێر بە لێدانی ڤیدیۆ بەرگە دەگرێت. کۆمپانیای ناوبراو جگە لە پاتری، گرنگی بە دیزاینیش داوە.
ئەم تاتەبژمێرە پیشاندەرەکەی ١٠،١ ئینجە بە پێوانەی ١٢٨٠x٨٠٠ پیکسەل، وە چارەسەرکەرێکی چوار ناوکی لە جۆری ( Nvidia Tegra 3) ی لە خۆ گرتووە بە هێزی ١،٤ گیگاهێرتز و بیرگەیەکی ١٦ گیگابایتی وە هەورها سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆیدی لە خۆ گرتووە.
بە وتەی کۆمپانیای بەرهەمهێن ئەم تاتەبژمێرە کرداری پاراستنی لە خۆ گرتووە کە پێویستە بۆ پاراستنی پرۆفایلی کۆمپانیاکان لەوانە نهێنیکردن و پشتگیری Citrix, VMware وە Microsoft Virtual Desktop وەهەروەها پشتگیری Microsoft Exchange دەکات.
هەروەها ئەم تاتەبژمێرە بەهێزیشە لە بواری ڕەنگکاڵە و ئەتوانرێت لە تەلەفزیۆن ببەسترێت و ڤیدیۆ بە بەرزترین جۆرایەتی لێبدات.
Stylistic M532 دوو جۆر کامیرای لێبەستراوە، کامیرەیەکی ٨ مێگاپیکسەلی بۆ گرتنی وێنەو کامیرەیەکی ٢ مێگاپیکسەلی بۆ کۆنفرانسی ڤیدیۆیی وەکو لە سکایپدا ئەنجام دەدرێت.
جگە لەوانەش ئەم تاتە پۆرتی مایکرۆ یوئێس بی و کارتخوێنەری لەخۆگرتووە و بڕیارە لەناوەڕاستی مانگی ئایاردا دا بنێردرێتە بازاڕەکانەوە، بەڵام دەتوانرێت پێشوەخت لە ١ ئازارەوە کڕینی تۆماربکرێت.
Stylistic M532 کێشی٥٦٠ گرامە و ئەستوراییکەی ٨،٦ میلمەترە و نرخەکەشی لە ٥٤٩ یۆرۆوە دەستپێدەکات بەپێی کۆمپانیای بەرهەم هێن.


[youtube]saxhUTiSmHY[/youtube]

بۆچوونەکان

دەست خۆش کاك زەندی
وەك بزانیت ئەندرۆیدی چەنی لەسەرە؟

بژت کاک توانا!
ئاماژەی پێنەکراوە، بەڵام بەرهەمە نوێیەکان ئەبێت ئەندرۆیدی ٤ ئاسکرێم سەندەویچیان لەسەربێت.

دەستخۆش کاک زەندی،
بەڕاستی نایابە!
بەو تایبەتمەندیانەی کە لە هەواڵەکەوە باسکراون ئەوا لە کۆمپیوتەرەکەی من خێراترە.

بەڕاستی پاترییەکی بەهێزی هەیە. سیستەمیش کە هی ئەندرۆیدە، دەمێنێتەوە چارەسەرکەر، بیرگە و دیزانەکەی. دڵنیام دیزاینەکەشی جوانە، بەڵام بیرگەکەی کەمە و چارەسەرکەرەکەشی گەر (ئینتێل) بوایە، لەوانەیە کەمیی بیرگەکەی بشاردبایەتەوە. بەگوێرەی لێکدانەوەی کرچوکاڵی من :)
دەستت دەرد نەکات کاك زەندی!

دەست خۆش،
ئاندرۆیدی ٤ ی لەسەرە.

بژین،

سپاس برایان!
کاک زمانیار@ بیرگە لە ١٦ وە دەستپێدەکات بەدڵنیاییەوە ئەبێ تا ٦٤ گیگابایتی هەبێت.
ئایپاد ٣ ، هەفتەی ئاییندە ٧ ئازار، نمایش ئەکرێت، ئەویش چارەسەرکەرەکەی چوار ناوکی ئەبێت، بەپێی پڕوپاگەندە.

هەموو شوێنێک هەر لینوکس، شکور تەبارەک و تەعالا.