تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

مۆبایلی NOKIA و كامـێرایەکی 41 مێگاپیکسڵی

hardy_uk

Hardy_uk

بڵاوکراوەتەوە

2012/02/28

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

 

گەورە کۆمپانیای دروستکەری مۆبایلە دەستیەکان نۆکیا لە مانگی 2 ی ساڵی ڕابردوودا واتە بەر لە ساڵێک لەمەوبەر لە ڕاگەیندراوێکدا ئەوەی پشڕاستکردەوە کە لە بەهەمەئاهەنگی لەگەڵ مایکرۆسۆفت کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی شکست و زەرەرەکانیان بەڵام وەکو ئەوەی کە بینیمان و بیستمان نەیان توانی ئەو ئامانجانە بپێکن کە مەبەستیان بوو. بۆیه کۆمپانیای نۆکیا ناچار بوو بە واز هێنان لە مایکرۆسۆفت و لە هەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراودا دوور لە مایکرۆسۆفت هەستان بە ناساندن و نمایشی دوایین بەرهەمی خۆی لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایل (Mobile World Congress 2012) کە لە شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانیا بەڕێوەچوو.
ئەم جۆرە مۆبایلە سیستەمی [url=http://chawg.org/wiki/%D8%B3%DB%8C%D9%85%D8%A8%DB%8C%D8%A7%D9%86]سیمبیان[/url] لە سەر دامەزراوە کە پێش یەکگرتنی لەگەڵ مایکرۆسۆفت خاوەنی هەمان سیستەمی خۆی بوو کە مێژووەکی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 90 کان.

هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی Nokia 808 Pureview
کامێرا:41 مێگاپیکسڵ
مۆنیتۆر:4 ئینج
ڤیدیۆ: 1080 پ (پشتگیری بەرزترین جۆرایەتی و هەروەها تۆمارکردنی بە بەرزترین جۆرایەتی) چارەسەرکەر: 1.3 گیگاهێرتز
بیرگە ئامێر: 512
بیرگەهەڵگرتنی زانیاری : 16 گیگابایت
سیستەمی کارپێکردن: سیمبیان
نــرخ و دەرچوون بە پێی ووڵاتەکان دەگۆردرێت
ڕۆژی دەرچوونی لە بریتانیا 23.04.2012 وە نرخەکەی 465 پاوەن


ئەوەی کە ماوە بیڵێین نۆکیا بە هیوایە کە ببێتە ڕکابەرێکی گەورەی کۆمپانیای ئەپڵ و سامسۆنگ کە لە ئێستادا پێشەنگن هەرچەندە ڕەخنەگران سیستەمی سیمبیان بە سیستەمێکی نەشیاو دەزانن بۆ سەر ئەم مۆبایلە.

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک هەردی!
تەنیا پیکسەلی کامیرەکەی سەرنج ڕاکێشە، ئەم بازە گەورەیە بۆ ؟
خاڵێکی تریش ، باشە کەبەهەماهەنگی لەگەڵ MS دا ، ئەی چۆنە WP7 ی لەسەر نییە، سیمبیانە سیستەمەکەی.
I like Android

دەستخۆش کاک هەردی،
تازە پێدەچێ درەنگ بێت. ئەو بازاڕ و پێشکەوتنە خێرایەی جیهانیش بەکەڵکی ئەو پەت پەتێنەی نۆکیا نایەت. لە سیمبیان بۆ wp7 لە wp7 بۆ سیمبیان.
ئەگەر نۆکیا ئەندرۆیدی بەکارهێنابا، ئێستا داهاتوویەکی تری دەبوو.

تەقلەبازە نۆکیا، کاك زەندی :) ئەم هەوڵەشی بۆ ماوەیەکی کورت لەوانەیە هەندێك قازانجی بۆ دەستەبەر بكات، ئەی دوایی چی دەکات؟! دیسان پەتپەتێن!
پوولێكی قەڵپ نادەم بە کامێرای لە ٢٥ مێگاپیکسڵ بەسەرەوە!
دەستخۆش کاك هەردی بۆ ئەم هەواڵە!

وەک ئەڵێن ئەم سەرە سەری خۆی نییە، بەڵام جارێ زووە بڕیاردارن لەسەر داهاتووی ئەم بەرهەمە زۆر لە بەکارهێنەرانی مۆبایل چاو دەبڕنە مێگاپێکسڵ وەکو خۆم.

ئەڵێن کە بزن نەگبەتی گرتی نانی شوان دەخوا، هەر کۆمپانیایەک لەئێستادا کە نەگبەتی گرتی دەبێتە شەریکە بەشی مایکرۆسۆفت، باشە بەرێزان دەتوانن پێم بڵێن ئەم کەلەڕەقییەی نۆکیا لەگەڵ ئاندرۆید و گوگڵ تاکەی دەروا... تازە قسەیەکیان کردوە پێیان شەرمە بگەڕێنەوە بۆ ئاندرۆید ، ئەگینا دەمیان لیک دەکا بۆ هەوبەشی لەگەڵ ئاندرۆید...