زیادكراوەی بابەتی كوردئایتیگرووپ بۆ وێبگەری كرۆم
خۆشەویستان سەرەتا ئەم زیاد كراوە (Add-In) نموونەیێكی سادەیە بۆ ناسینی چۆنیەتی دروستكردنی زیادكراوەكانی [url=http://www.zkurd.org/proje/ferhengdev.pl?penase=browser]وێبگەڕ[/url]ی كرۆم. هاوکات هەوڵێكی زۆرتر بۆ زیادكراوەیەكی باش تر. پەڕگەی زیاد كراوەكە دابگرە ([url=http://kurditgroup.org/sites/default/files/Kurditgroup_0.zip] لێرە دەتوانی دایبگری[/url] ) و لە شێوازی زیپ دەریبهێنە با [url=http://www.zkurd.org/proje/ferhengdev.pl?penase=folder]بوخچە[/url]ی كوردئایتیگرووپ بكرێتەوە، وەكو ژمارەكانی وێنەی خوارەوە بۆ دامەزراندنی كرتە بكە، لە ژمارەی ٤ لە سەر دوگمەی "extension load unpacked" كرتەیەک بكە، پەنجەرەیەکی نوێ دەكرێتەوە، [url=http://www.zkurd.org/proje/ferhengdev.pl?penase=folder]بوخچە[/url]ی [url=http://www.zkurd.org/proje/ferhengdev.pl?penase=file]پەڕگە[/url]ی داگراوەكەت(كە لە شێوازی زیپ دەرت هێناوە) هەڵبژێرە
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/kurdit645_0.png[/img]
دوای هەڵبژاردنی بوخچە (فۆلدێریKurditgroup )، زیادكراوە لە سەر وێبگەڕەكەت دادەمەزرێت، وەك لە وێنەی خوارەوەدا دەردەكەوێت :
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/adasd234_0.jpg[/img]
كرتەیەک لە سەر لۆگۆ بكە بابەتەكان دەبینیت، هەر بابەتێك بۆ ٧ چركە دەوێستێت و ١٠ بابەتی ماڵپەرەكە نیشان دەدات بۆ خوێندنەویش لە سەر هێلەكانی « سەردێر كرتە بكە ئیتر بە شێوازی سلاید یان جولە ناروات !
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/dfssdf34786_0.jpg[/img]
ئەم زیادكراوە شتێكی سادەیە. بەڵام چۆن زیاد كراوە درووست بكەین؟
كەمێ شارەزا بیت لە HTML -CSS-JAVA دەتوانی زیادكراوەی باش بۆ ماڵپەرەكەت دروست بكەی . سەردانی سەرچاوە بكە و بۆ خۆت زیادكراوەیێك دروستبكە. بزانە كە زۆرتر پێویستت بە دوو پەرگە هەیە لە گەڵ ئایكۆنێك :
پەرگەی manifest.json بۆ ناساندنی زیاد كراوە بە وێبگەری كرۆم .
پەرگەی :popup.html بۆ نووسینی بابەتەكانت یا بەرنامەكەت.
پەرگەیicon.png بۆ ئایكۆنی زیادكراوەكەت .
لە گوگل دەتوانی گەرانێكیشی بۆ بكەی هەر وەها دەتوانی لەم [url=https://chrome.google.com/webstore/developer/update]بەستەرە[/url] بیخەیتە نێوی بازاری زیادكراوەكانی وێبگەری گوگل .

پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 86.42 ک.ب. |
![]() | 26.56 ک.ب. |
![]() | 60.65 ک.ب. |
![]() | 82.17 ک.ب. |
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش کاک قەزوان، دەستکارییەکی بچووکم کرد.ئەگەر بۆت کرا تەختەکلیلەکەت نوێ بکەرەوە، ئێمە پیتی ک لەبری ك بەکاردەهێنین!
هەر بژیت.
:) دەستخۆش
Mac-Lion Chrome 17.0.963.56 no issues
سڵاو،
دەستخۆش کاکە قەزاوان بۆ ئەم زیادکراو و هەواڵەی!
کاك ئاراس، دەکرێت بزانین بەگوێرەی چ بنەما و پێوەرێك واتان لێکردووە و لەبەرچی (ک)تان لەلا لە (ك) پەسندترە؟!!!
سوپاس!