تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئایفۆنی ساختە لەسەر تۆڕ دەفرۆشرێ

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2012/02/23

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

 

دوێنە ئێوارە لە کاناڵی ٣ی تەلەفزیۆنی سوید بەرنامەیەک بە ناوی "ئفترلیست" پەردەی لەسەر ئەوە هەڵدایەوە کە ژمارەیەکی زۆر ئاپفۆنیی کومپانیای ئاپڵ لە سوید فرۆشراوە.

ئاگاداری فرۆشتنی ئەم ئافۆنانە لە سەر تۆڕ بەتایبەتی لەسەر ماڵپەڕی "بلۆکێت" کە ماڵپەڕێکی کڕین و فرۆشتنە، بڵاو کراوەتەوە.

ئەو تەلەفۆنانە زۆر لە ئایفۆنی راستی دەچن، هێشتا نالیونەکەیان پێوەیە و لە نێو کارتوونی ئورجیناڵیشدان، بەڵام رەسیدەکەیان ساختەیە. تەلەفۆنەکەش لە راستیدا بەکەڵکی هیچ نایە.

تەنیا لە شاری ستوکهۆڵم پۆلیس دەست بە سەر ٤٠٠ دانە لەم ئافۆنانەدا گرتووە و لە شاری مالمۆش تاکوو ئێستا ٢٠ سکاڵا لەم پێوەندییەدا لە لای پۆلیس تۆمار کراون.

لەو بەرنامەدا پۆلیسی شاری مالمۆ لەم پێوەندییەدا باسی ئەوە دەکا کە گوایە ئەو ئایفۆنە ساختانە لە جێگای مینی سیم کارت، سیم‌کارتی ئاسایی دەخوەن. بێجگە لەمەش شاشەکەیان تۆزێک لە ئایفۆنی رەسەن کاڵترە و سریاڵنمرەشیان نیە. هەروەها دەڵێ ئەم ئایفۆنانە لە وڵاتی چین دروست کراون.

ئەوانەی کە ئەم جۆرە ئایفۆنانە دەفرۆشن، لەگەڵ کڕیارەکە شوێنێکی گشتی لە نێو شاردا دیاری دەکەن بۆ ئەوەی تەلەفوونەکەی پێ بدەن. هەر لەوێش رەسیدێکی ساختە دەدەن بە کڕیارەکە. نرخی ئەم ئایفۆنانە لە نێوای ٤ تاکوو ٦ هەزار کرۆنی سویدییە.


ئەمەش فیلمەکەیە کە لە یوتیۆب دامناوە.
http://www.youtube.com/watch?v=Tl5JG_xXsdU

بۆچوونەکان

دەستخۆش كاك حامیدی بەرێز ئەوە بە دڵنیایەوە ئێرانیێكی تێدایە لەو فرۆشتنە !

ههههه، کاکە قزوانی بەڕێز.

[youtube]Tl5JG_xXsdU[/youtube]

دەستخوەش زمانیار

له وه ده چی به ریز قزوان ده ستیکی تیدا بیت ((: