چاودێری ئامێری ئەندرۆید بە وێبگەڕەكەت(لێکدانەوە)
[u]پێشەكی :[/u]
هەمیشە بۆ دەستپێگەیشتن بە بەشەكانی جیاوازی مۆبایل لە رێگای كۆمپیوتر دەبێت لە نەرمەواڵەكانێك كە بە PC Suite ناسراون سوود وەر بگرین. تا بتوانین بە پەرگەكانی وێنە،مۆسیقا،كۆرتەپەیام و ... دەستبگەیێنین . سەرەرای ئەوە كە دەبێت وایەری USB و بلووتوس لە نێو مۆبایل و كەمپیوترەكە لە بەر دەست بێت. هەر وەها دامەزراندنی نەرمەواڵەیێكی بە قەبارەی زۆر ، جار وایە زۆر بۆ بەكارهێنەر یان خاوەن مۆبایل دژوارە و حەزی پێناكات . بەڵام ئەگەر گەركتانە رێگایێكی سادە و ساكار بۆ پەیوەندی نێو ئەم دوو ئامێرە بەكار بێنن باش وایە لەگەڵم بن تا كۆتایی بابەتەكە .
پێویستی : ١ - وێبگەرەكانی ئەنترنێت هەر كامێكیان بێت كێشە نیە وەلێ باش وایە لە كرۆم كڵك وەربگرین. ٢ - مۆبایل یا تاتەبژمێرێكی ئەندرۆید .
[b]AirDroid[/b] ئەپلیكەیشێنێكە بۆ سەر سیستەمی ئاندرۆیدی كۆمپانی گوگل ، دەتوانن مۆبایلی ئەندرۆیدەكەتان بێ هیچ ئامێرێك لە رێگەی وێبگەرەكەتان چاودێری بكەن.AirDroid بەتەواوی خۆراییە و هیچ رێكلامێكی لە سەر نیە ! گرینگترین تایبەتمەندیەكانی بریتین لە :
١ - ناردنی كۆرتە پەیام .
٢ - بڵاو كردنی میوزیك .
٣ - دیتنی وێنەكان .
٤ -بەرێوەبردنی نەرمەكالای AirDroid .
٥ - ...
ژمارەكانی سەرۆ و تایبەتمەندیەكانی تر تەنیا لە وێبگەرەكەی ئێوە ئەنجام دەدرێت .
[u]ناوەرۆك : [/u]
یەكەمین پرسیار كە دێتە مێشكمان ئەمەیە كە ئەپیAirDroid چۆن ئەم كارە دەكات ئەویش لە رێگای وێبگەڕ ؟
وەڵام : AirDroid وەك سێرڤێرێك كار ئەكات و رێگا دەدات كە ئامێری ئەندرۆید و كەمپیوتر لە نێو تۆر بەیەكۆ پەیوەندی بگرن .
AirDroid لە سەر وشانی ١ر٢ بۆ سەرەوە دادەمەزرێت بێجگە لە وشانی ٤_ی ئەندرۆید ئەمەیش بە زوویی بە بەڵێنێكی بەرێوبەرانی ئەم ئەپلیكەیشنە دەكەوێتە بەردەست .
كاتێك بەرنامە(پرۆگرانی) AirDroid دادەمەزرێنن و كاری پیدەكەن لە قۆناغی یەكەم دا پەرەیێك بە دوكمەی start دێتە بەر چاومان . كرتەیێك لە سەر ئەو دوكمە دەكەین تا AirDroid دەستبەكار بكات وسێرڤێرەكەمان چاڵاك بێت.
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/a111111111.png[/img]
كاتێك سێرڤێر چاڵاك بوو ، دوو دیاریمان پێ دەدات : ١ - ئایپی ئادرەس (IP) ٢ -وشەی نهێنی -PASSWORD- (بۆ پاراستنی باشتر)
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/a2222222222.png[/img]
چاكە! وێبگەرەكەت بكەرەوە وIP_یەكەت لە ئادرەس باری وێبگەرەكەت بنووسە وEnter لێبدە تا دەچیتە پەرەی چوونەژووری AirDroid .
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/a33333333333.jpg[/img]
(وێنەی سەرۆ) لەم پەرە خانووێك هەیە (textbox) كە دەبێ وشەی نهێنی كە لە كاتی چالاك بوونی سێرڤێر AirDroid پێتی داوە لە نێوی بینووسیت (وێنەی دوەم چاو لێكەرەوە) . دوای نووسینی وشەی نهێنی لە سەردوكمەی login كرتە بكە .
خاڵ : ئەگەر ئەم پەرەت نەدی یان دەر نەكەوت ، بزانە كە ئامێرەكانت (مۆبایل وكەمپیوترەكەت) لە دوو تۆری جیاوازن ،دەبێ بێنە نێوان یەك تۆر وەك پەیوەندی لە رێگای وای-فای .
[b]پەرەی ماڵویAirDroid :[/b]
كاتێك لە نێوان دوو ئامێرەكەت لە تۆرەكە پەیوەندی دامەزرا ، پەرەی AirDroid كە بریتیە لە چەند بەستەر و ئایكۆن و زانیاریەكان لە سەر وێبگەرەكەت دەردەكەوێ.
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/a444444444.jpg[/img]
لە سووچی خوار لای راستی پەرەكەمان ، ئایكۆنەكانی ئاستی هێزی سیگناڵ وای-فای ، شارژی باتری و ئانتن دەردەكەوێت .
لە سووچی سەرۆ لای راست پەنێلی ئاست كارتی بیرۆكەكان دەردەكەون. لە سەر دوكمەی Detail كرتە بكە بۆ زانیاری زۆرتری كارتی بیرۆكەكانت كە چەند پەرگەیان تێدایە بۆ نموونە لە وێنەی خوارۆ ، دەزانیت چەندە پەرگەی تێدایە وچەند كورتەپەیامت بۆهاتوە ، چەند پەرگەی ڤیدیۆ و موسیقا و كتێبی ... تێدایە.
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/5446.jpg[/img]
[b]بەرێوەبەری پەرگەكان و شێوازی گۆزینەوەیان :[/b]
بەرێوەبردنی پەرگەكانتان لە رێگای بەرێوەبەری پەرگە لە ئەپلیكەیشنی AirDroid زۆر باشترە و خێراترە تا برێوەبەری سیستەمی ئەندرۆیدەكەتان. لێرە دەتوانن بە خێرایی پەرگەكان نیشان بكەن و كردارێك لە سەریان ئەنجامی بەن . بۆ ئەم مەبەستە تەنانەت لە سەر ئایكۆنی File كرتە بكەن . پەنجێرەیێك دەكرێتەوە كە پەرگەكانی نێوان كارتی بیرۆكە نیشان دەدات . دەتوانی كرداری لە سەر ئەنجام بدەی وەكوو : بۆ سرینەوە دەبێ پەرگەكەت هەلبژێریت و لە سەری كرتەی راست بكەیت ئینجا فەرمانی Delet بدەی ئەو پەرگە بەتەواوی دەسڕێتەوە.
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/a555555555.jpg[/img]
فەرمانەكان :
export :ناردنی پەرگە بۆ نێو كۆمپیوترەكەت ،Export Zip ناردنی چەند پەرگە بە شێوازی زیپ .
import :ناردنی پەرگە بۆ نێو ئامێری ئەندرۆید . كاتێك ئەم فەرمانەت دا پەنجێرەیێك دەكرێتەوە كە دەتوانی چەند پەرگە هەڵبژێریت و لە سەر دوكمەی import كرتەیێك بكەیت بۆ ناردن لە نێو كەمپیوترەكەت .-وێنەی خوارۆ-
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/7303.jpg[/img]
[b]ناردنی كورتە پەیام :[/b]
تەنیا لە پەرەی سەرەكی AirDroid لە سەر ئایكۆنی Messages كرتەیێك بكە پەنجەرەیێك دەكرێتەوە كە دەتوانی پەیامەكەت بنووسیت وبینێریت .ئەم ئەپلیكەیشنە پالپشتی لە ناردنی MMS ناكات، مەگەر لە داهاتوو .
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/8273.jpg[/img]
[b]بەرێوەبردنی جەماوەر(Audience) :[/b]
لە لاپەرەی سەرەتایی كرتەیێك لە سەر ئایكۆنی Contact بكە دەتوانی لیستی جەماوەركانت ببینیت و دستكاریان بكەی وەك : دروستكردنی تاقمەی جەماوەر،سرینەوە،زیادكردنیان ،...
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/9242.jpg[/img]
[b]بلاوكردنی موسیقا(میوزیك)[/b]
لە ئەپلیكەیشنی AirDroid دەتوانی زۆر بە سادەیی وخێرایی پەرگەكانی موسیقای نێوان ئەندرۆیدەكەت گوێ بگری بۆ ئەم مەبستە تەنیا لە سەر ئایكۆنی Music لەپەرەی سەرەكی كرتە بكەی و لیستی پەرگەكان دەردەكەون كرتە لە سەر هەر پەرگەی موسیقا ، بڵاوی دەكات و دەتوانی گوێی پێبدەی.خاڵ : لێرەیش دۆ كرداری export و import هەیە بۆ ناردن و داگرتنیان .راستی دەتوانی لەم بەشە بۆ پەیدا كردنی پەرگەی موسیقای تایبەت بۆی لە بەشی گەڕان بینووسیت وپەیدای بكەیت.
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/a888888888888.jpg[/img]
[b]بەرێوەبەری وێنەكان :[/b]
چاو لێكردن لە مۆنیتۆر كۆمپیوتر زۆر باشترە لە مونیتۆری چكۆلەی مۆبایلەكەت .سەرەرای ئەوە كە دەتوانیت دستكاری وێنەكان لەم بەشە بكەی دەتوانی پشتگەڵاڵەیێك بۆ دێسكتۆپی ئامێرەكەت هەڵبژێریت .
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/11293.jpg[/img]
.
[b]بەرێوەبەری ئەپلیكەیشێنەكان :[/b]
لە سەر ئایكۆنی Apps كرتەیێك بكە لێرە دەتوانی زانیاریێك زۆر گرینگ لە سەر ئەپە دامەزراوەكانت ببینیت گەرانیان لۆ كەی!
بەڵام باشترین تایبەتمەندی ئەم بەشە سڕینەوە و دامەزراندنی ئەپلیكەیشنە كە دەتوانی كرتەیێك لە سەر ئەپی هەڵبژاردەكەت بكەیتوو كرداری لە سەر بكەی . دامەزراندی ئەپلیكەیشن زۆر سادەیە لە دوو رێگا :
رێگای یەكەم : كرتە لە سەر پەرگەی ئپلیكەیشپنەكەتە ،كە پەرگەیێكە بە پاشگری APK . دوای هەلبژاردن كرتەیێك لە سەر دوكمەی Install App بكە.
رێگای دووەم : لە رێگای بازاری ئەندرۆید كە لە پەرەی سەرەكی كرتەیێك لە سەر ئایكۆنی Market بكە .
خال : ئەگەر پێتخۆشە پەرگەی APK لە نێو كۆمپیوترەكەت هەبێ ،پەرگەكە هەلبژێرە و كرداری Export_ی لۆ بكە .
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/12239.jpg[/img]
[b]بەرێوەبردنی Clipboard[/b]
Clipboard تكنۆلۆژیەكە بۆ هەڵگرتنی بابەتی كۆپی كراوەی ئێمە .بۆ نموونە كاتێك نووسراوەیێك كۆپی دەكەین دەچێتە بەشی Clipboard_ی سیستمی دانراوەكەمان .لە AirDroid ئەم تكنۆلۆژی دامەزراوە كە بابەتە كۆپیكراوەكان لە نێوان Clipboard_ی ئەندرۆید وسیستمی دانراوەكەی سەر كۆمپیوترەكە بگۆزینەوە . بس لە سەر ئایكۆنی Clipboard كرتەیێك بكە ،ێەنجەرەیێك دەكرێتەوە لە بەشی خوارۆ دوو دوكمە هەیە :
دوكمەی From Device :ناوەرۆكی بابەتەكان لە كلیپ بۆردی ئەندرۆید دێتە نێو كلیپ بۆردی سیستمەكەت (ویندۆز)
دوكمەی To Device : ناوەرۆكی نووسراوەی نێو پەنجێرەی كلیپ بۆردی AirDroid دەگوزێتەوە نێو كلیپ بۆردی ئەندرۆیدەكەت .
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/13202.jpg[/img]
هیوادارم بەسوود بێت
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 40.41 ک.ب. |
![]() | 41.41 ک.ب. |
![]() | 56.41 ک.ب. |
![]() | 56.59 ک.ب. |
![]() | 61.54 ک.ب. |
![]() | 59.31 ک.ب. |
![]() | 52.78 ک.ب. |
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
ماندو نەبیت کاکە. دەست خۆش
دەست خۆش ، ئەمانە هەمووی قابیلی ویکی چاوگ ە .
بژین،
زۆر سوپاس ، بژیت دەستەکانت خۆش ..
وەڵا بابە زۆر سوپاس کاك قەزوانی بەڕێز ئێمە ئەندرۆید بەکاردەهێنین جەنابت ئەپ و بەرنامەی بەسوودمان بۆ دەدۆزیتەوە. ئەوە دووساڵە زۆربەی فەرمانبەرانی کۆمپانیاکەی ئێمە ئەندرۆید بەکاردەهێنین نەمانزانیوە کە ئەپی لەم جۆرە بوونی هەیە. ئەمڕۆ کە ئەم ئەپەم نیشانی هاوکارەکانمدا کۆڵێك دڵخۆش بوون.
دەستخۆش کاک قەزوان بۆ ناساندنی ئەو نەرمەواڵەیە، تاقیم کردەوە باش بوو، من چەند جارێک ئەم ئاپەم بینیوە، بەڵام کە تاقیم نەکردۆتەوە، لەبەرئەوەی مۆبایلەکەم خۆی Kies air ی تێدایە وەکو ئاپێکی ستاندارت، برادەران جیاوازییەکانیان ئەبێت چی بن، پێم وایە بیرۆکەکەش هەمان ئەوەی Kies air ، بەڵام لەوانەیە ئەمەی تۆ کرداری زیاتری هەبێت، چۆنیەتی بەستنیشیان بە کۆمپیوتەرەوە وەکو یەکە.
بەڕاستی ئەندرۆید نەرمەواڵەی زۆر باشی تێدایەو ڕۆژانەش زۆرتر ئەبێت فریا ناکەوین.
برادەران ئەوانەی سمارت تیڤیتان هەیە Allshare زۆر چاکە ئەتوانی چیت هەیە لە ڤیدیۆ و وێنەو گۆرانی لە تەلەفزیۆنەکەدا تەماشای بکەیت، ئەمیش هەر بە وایەرلێس.
دەستخۆش کاک قەزوان ، بابەتەکەت ماندووبوونی پێوە دیارە.
هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنت بۆ ئەخوازم.
وەڵا ئیر کاک قەزوان چاوەڕێی وەڵامی کاک سەفیی نین و لەگەڵ ئەو برادەرانەی تریش کە وەڵامیان نەداوەتەوە.
بژین،
[b][i]دەست خۆش کاک قەزوان بۆ شیکردنەوەی ئەم بابەتە سۆپاست دەکەم دەست خۆشیشت لێ دەکەم [/i][/b]
[b][i]یەک تێبینم هەیە لەسەر بابەتەکەت ئەگەر لێمان قبوڵ بکەیت ئەویش ئەوەیە زۆر کەس بابەتێک بۆ خوێنەران شی دەکاتەوە کێشەیەکی گرنگی ئەوەیە چۆن بە کەمترین وشەو باشترین ڕێگە بەکار بێنیت تا هەموو کەسێک بە ئاسانی لە بابەتەکە تێ بگات ئەوەی لەم سایتانەدا دەنوسرێت دەبێت بە زمانی ئاسان بە شیوازێکی کورت و پوخت بابەت بنوسرێت چونکە دەزانین بابەتێک درێژەی زۆر پێدرا خەڵکانی ئاسای کەمتر سودی لێ وەر دەگرن.[/i][/b]
[b][i]وە سێ جۆر شیکاری کردن بۆ بابەت هەیە([/i] [i][color=#000000]technical user guide ،[/color][color=#000000] [/color][color=#000000]Frequent user guide [/color][color=#000000]، [/color][color=#000000]Dummies user guide[/color][/i][/b][color=#000000; font-style: normal] ) ئەگەر هەرکامیان بەکار بێنیت دەبێت لەسەر هەمان ڕێچکە بڕۆیت دەنا لێ تێک چونێک دەبێت باشترە ئەوەی یەکەم و دوەم بەکار بێنیت بۆ ئەوەی هەموو جۆرە خوێنەرێک سود مەند ببێت لێی
کاک قەزوان دەبوایە سەرەتا لە دامەزراندنی ئەپلیکەیشنەکان دەستت پێ کردایە چونکە ئێستا من نازانم لە سەر کۆمپیەترەکە بەرنامەکە دامەزرێنم یان لەسەر مۆبایلەکە یان لەسەر هەردوکیان ؟؟
[/color]
سۆپاس برام کاک قەزوان ئێستا خەریکم بزانم چی دەر دەچێت وە من هێشتا ئەپلی کەیشنەکەم دانەناوە
بەڕێز کاک قەزوان کێشەکە لای من بوو وا تێگەشتبووم کە دەبێت وەک ئای تونە دەبێت بەرنامە دابگریت بۆ کۆمپیوتەرەکەت بەڵام ئەمە دەبێت بەرنامەکە لەسەر تەلەفۆنەکەت دابگریت وەبەرنامەکی یەکجار گرنگە وە زۆر ئاسانە بەکارێنانی
هیوای سەرکەوتن بە هەمووان بەتایبەتی ئەوانی لەم بواری ناساندنی بەرنامە کاردەکەن چونکە زۆر بوونی بەرنامەکان پێوستی بەوەیە بە خەڵک بناسرێن
کاک عەبدوڵا، ئەمە ئەپەێکی ئەندرۆیدە و ئەبێ لەسەر مۆبایلەکەت دەیامەزرێنیت، لە کۆمپیوتەر هیچ دانەمەزرێنیت.
یەکە جار ئەپەکە دابگرە سەر مۆبایلەکت یا ئەتوانی ئەگەر جی مەیلیرت هەبێت لە کۆمپیوتەرەکەشتدا لە ئەندرۆید مارکێت، دایمەزرێنیت، کە بە مۆبیلەکەت پەیوەندیت کرد بەئینتەنرێت، بەشێوەی خۆکار لەسەر مۆبایلەکەت دایئەمزرێنیت، کۆمپیوتەرەکەت هیچ بەرنامەی ناوێ، بەڵام ئەبێ وایەرلێسی تێدابێت، دوای ئەوە کە بەرنامەکە لە مۆبایلەکەتدا ئەیەکیتەوە ، ئایپی ئەدرەسێکت ئەداتێ ، هەمووی وەکو خۆی لە بۆشایی ئەدرەس باڕی وێبگەڕەکەت بنوسە، ئیتر یەکسەر دوای تێپەڕوشە ئەکات، تێپەڕوشەکەش لە مۆبایلەکەدا نوسراوە، کە نوسیت، یەکسەر مۆبایلەکت دێتە سەر شاشەی کۆمپیوتەرەکەت، ئیتر لەوێدا ، گۆرانی ، وێنە ، پەڕگەکانت ئەتوانی بیانبینی و لێییان بدەیت، جارێ پشتگیری ڤیدیۆ ناکات، بەڵام ئەو ئاپەی من لەسەرەوە ئامەژم پێکردووە، پشتگیری ڤیدیۆش دەکات.
من خۆم ئاپی هاوشیئوەی ئەمەم تاقیکردۆتەوە و ئەمەشم تاقیکردۆتەوە، هەر پرسیارێکت هەبوو لە خزمەتداین.
سەرکەوتوبن
سۆپاس بۆ تۆ کاک زەندی بەڕێز بۆ ڕونکردنەوەکەت بەڵی ڕاست دەکەیت هەڵە تێگەشتنەکە لەلای منەوە بوە ئێستا دام مەزراندوە شتێکی زۆر باشە کاری پێ دەکەم هیچ کێشەی نیە وایە پشتگیری ڤیدۆو یەک دوو شتی تر ناکات دەڵێت کۆمین سون