تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ دیـــزاین

گەنجێکی کورد یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتی public دروست دەکا !!!

رێبین

رێبین

بڵاوکراوەتەوە

2012/02/17

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔23۔ )

[url=http://xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=36503&Jor=14#.Tz0QV8nIWv4.twitter]گەنجێكی‌ كورد سایتێكی‌ كۆمەڵایەتی‌ دروستدەكات[/url] .... ئەوە ناونیشانی بابەتێکی ماڵپەری خەندان و چەندین ماڵپەر و رۆژنامەوگۆڤارە .
سەیر لەوەدانیە کە گەنجێکی کورد تۆڕێکی کۆمەڵایەتی دروست بکات زۆر ئاساییە ، لەوەش ئاسایی تر ئەوەیە کە "public " "گشتی" بێت .

بەڵام ئەوەی بەلای منەوە جێگای سەرسورمانە لێدوانەکانی خاوەن/ بەرێوەبەرەکەیەتی

"Lando K-Unit
[url=https://www.facebook.com/groups/110039342417370/231724446915525/]http://www.nasin.net/[/url]
[url=https://www.facebook.com/groups/110039342417370/231724446915525/]یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتی کوردی .. ئێستا ببە ئەندام بە خۆڕایی و ژورەکەت پڕ لە هاوڕێکانت بکە لە ناسین ...[/url]"

"[url=https://www.facebook.com/groups/110039342417370/225324227555547/] bo kurd zor pewista la estada dwai amriciakan dwam milat bn xawan tori komalaiatyaki bahezi xoyan bn ... :)[/url]"

لە خەندانیش نوسراوە ناسین یەکەمین تۆی کۆمەڵایەتی public ە کە تاوئێستا ھاتبێتەدروستکردن"

"دامەزراندنەکەی ماوەی چوارساڵی خایەندوە"

"گرێ بەستم لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک کردوە بۆ زیاد کردنی زمانەکانیدروستکردنی زمانەکانی [url=http://www.phpfox.com/addons/search-id_2c2304c41eeaa6b75ad8e78f71f713ea/]عەرەبی ، ئەڵمانی، سویدی ، ئینگلیزی بەریتانیا .........[/url]"

"یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتی کوردی ، ببە بەئەندام بە خۆڕایی و زیاتر لە ١٠٠٠ خزمەتگووزاری بە خۆڕای بەدەست بێنە و ژوورەکەت پڕ بکە لە هاوڕێکانت"
________________________________________________
لە بواری وێب دارشتن کە زۆر شارەزای نیم بەڵام پێم وابی ئەوانە نوکتەن بەوشێوەی ئەوباسی لێدەکا

یەکەمین تۆی کۆمەڵایەتی گشتی !!! ١٠٠٠ خزمەتگوزاری !!! چوارسال بۆ دامەزراندنی پرۆگرامۆکەیەک !!! گرێبەست لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک بۆ دانانی زمان !!!

ئەو پێی وایە فەسبووک یەکەم تۆرەو ئەمریکاش یەکەم نەتەوەیە خاوەنی تۆی کۆمەڵایەتی بن !
نازانێ کە ٢٠ ساڵ بە لە دروست کردنی ئەوماڵپەرەی ئەوبەیەکەمی دەزانێ چەندین تۆری کۆمەڵایەتی ھەبوونە ، لەوانەشە کورد دوووا نەتەوە بێ ببیتە خاوەنی تۆری تایبەت بەخۆی (ئەگەر ماڵپەرەکەی ئەو بە یەکەم تۆڕی کۆمەڵایەتی کوردی ھەژماربکرێت کە لەویش دا ھەر راست نیە و چەندین تۆر پێش ھی ئەو ھەبونە )
چوارسال شەونخونی کردوە بۆ دامەزراندنی ([url=http://www.phpfox.com%20]PHPFOX[/url] کەخۆی وابزانم لە ٢٠٠٧ بڵاوکاوەتەوە)

حەزناکەم ھەمو خاڵەکان روونبکەمەوە وابزانم ھەمووتان لەمن باشتر تێی دەگەن ، ئەوەی جێگای باس کردنە پێویستە ھەموان دەستخۆشی لەو گەنجە داھێنەرەی کورد بکەین کە کوردی کردە یەکەم میلەت دوای "ئەمریکا"!! کە خاوەنی تۆری تایبەت بە خۆی بێ وەک ویکیپیدیا و گۆگڵ ئاماژەیان پێداوە !!

http://xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=36503&Jor=14

كاك رێبین سلاو ئەمن زۆر كارم لە بواری تۆری كۆمەلایەتی كردوە با نەبێ بە خۆ هەلكێشان شتێك بلێم بە بۆچوونی خۆم :
لە سالی 2004 كاتێك بۆ یەكەم بار لە كوردستان مالپەرێكی هاوسەرگیریم دامەزراند بە ناوی Kurdlove بابم مامۆستایی ئایینی بوو وتی خەریك -گەوادبازیت ،هەتیوو ئابروومان دەبەی - بوو بەداخەوە بێچانمەوە . كاتێك چاوم لە ماڵپەرە كوردیەكان كرد دیم هەموو بە مەكۆ دارێژراوە هاتم ئەم بابەتم بۆ یەكەم بار بڵاو كرد لە وێبچین بەداخەوە بەرێز نادری بە هۆی بابەتی دژە یاسە سریەوە
بەڵام سەردانێكی ئێرە بكە :
[url=http://www.kurdd.com/vb/showthread.php?t=37863]http://www.kurdd.com/vb/showthread.php?t=37863[/url]
ئەمیش بەشی زیندوو بۆ ئەم برادەرەان دام مەزراند وەك دێمۆ :
[url=http://kurdcms.org/tor/]http://kurdcms.org/tor[/url]
ئەوە برادەرە تەنانەت ئایكۆنەكانی گۆراوە بەڵام بۆ ماڤی سكریپتەكەی سریەتەوە !!!!!!!!!!!
خۆ لە بیری چوە چات و ئادرەسی پرۆفایل رێك بخات لە گەڵ رێزمدا
[url=http://kurdcms.org/tor/]د[/url]یسان باشە خراپ نیە دەبێ خودا شوكر بكەین كە كەمێ هاتین بەخۆمانو رۆژنامەكان هەوالی ناساندنی مالپەریان تێدایە .

دەسخۆش کاک ڕێبین.
ئەمە خۆشترین نوکتەی ساڵی 2012 بوو. پارساڵ کوردێکی تری بلیمەت ویکیپێیدای هاککردبوو.

دامەزراندنی [url=http://www.phpfox.com/]http://www.phpfox.com/[/url] کاری نیوسەعاتە. کوردێک بە چوارساڵ دایمەزراندووە.
زۆر دەسخۆشی لەم کوردە بلیمەتە دەکەین و شایانی خەڵاتکردنە چونکە ئەم سکریپتە 99 دۆلارییەی بە 8 ساڵ دانەمەزراندووە!

هیواداریشین پارەیەکی زۆر سەرف نەکەن لە وەرگێڕان، چونکە هەموو زمانەکان دەکرێن بە خۆڕایی دابگیرێن:
[url=http://www.phpfox.com/mobile/addons/language-packages/]http://www.phpfox.com/mobile/addons/language-packages/
[/url]
ئەگەر ئاستی هەموو هەواڵەکانی تری خەندان بەم جۆرە بن، دیارە شایەنی خوێندنەوە نییە.

ئەگەر کاکە دەرباز ئەم بابەتەی بینی من پێشنیاری دایاسپۆرای بۆ ئەکەم :)
http://en.wikipedia.org/wiki/Diaspora
ئەگەر توانیشی قسەیەک لەگەڵ گوگڵ بکات بزانێ قەرارە ئەڵمانیەکە ناگۆڕێ بە قازانجی ئاندرۆید؟
http://www.bbc.co.uk/news/technology-17058508

ناخۆشییەكە لێرەدایە خەلكی وادەزانن داهێنانی كردووە، من تا مانگی شەشی 2009 نە كۆمپیوتەرم هەبوو نەدەمزانی ئەنتەرنێت چییە و لەقۆناغی ناوەندی لەگەل ڕەوەند پێكەوەبووین و هەر بەسەر شان و باڵیاندا هەڵدەداو دەیانگۆت هاكەرێكی بەتوانایە و زۆر زیرەكە و نازانم چی و چی و ئێمەش واماندەزانی خەبیرە.. ... بەم دوایەش دەستی بەڕاپ گوتن كردبوو و لەهەمووشی خۆشتر ئەگەر ببیە ئەندام لە تۆڕەناكۆمەڵایەتییەكە ڕاست دەبێتە فرێندت ... وەڵا كاكە خۆش ناسین

[url=https://twitter.com/#!/Bardaqani/status/170526970113826816]https://twitter.com/#!/Bardaqani/status/170526970113826816[/url]

خۆزگە درۆکردن لوت درێژبوونی لەسەربایە !

ئێ کاکە دە بڕۆن لە خەندان دوو کۆمێنت بنووسن بۆ ئاشکراکردنی ڕاستی مەسەلەکە و حەیابردنی ئەوەش کە هەواڵەکەی بڵاوکردۆتەوە. ئەو کوردە داماوەی ئێمە ئەوەندە ساویلکە و خۆش باوەڕە هەمووی هەر دەستخۆشی لێئەکات و بەشان و باڵیدا هەڵئەڵێت.
بەس بۆ ئاگاداریتان خەندان ئەمە یەکەم جاری نی یە هەواڵی ئاوا هەڵە و بێسەروبەر بڵاوبکاتەوە.

کاک حەمید، سەیرکردنی خەندان کە بە پارەی دزی درۆی دەوڵیت بەپێوەیە تاوانە. نەخوازە نوسینیش.

زۆر ڕاستە کاك سیا من دوێنێ بۆ یەکەم جار کۆمێنتێکم لە خەنداندا نووسی کۆمێنتەکەش لەسەر ئەم بابەتە بوو، هەر ووتم با تاقیبکەمەوە بزانم چۆنە.، بەڵام لەبەرئەوەی کۆمێنتەکە بەدڵیان نەبوو و بۆ پەردەلێماڵینیان بوو بڵاویان نەکردەوە.
باسی ئازادی بیروڕا و ئازادی ڕۆژنامە گەریش بۆ ئەو خەڵکە ساویلکەیە ئەکەن. بەس کاکە ناحەقیان نی یە ئەی ئەگەر خەڵکە کە نەزان نەبێت بۆچی دەنگ بە ئەمانە ئەدات.

ههههههههههههههههههههههههه ، وەڵا کاک سەفیین ئەوەی ویکیپێدیاکە زۆر بە قوەت بوو کاتی خۆی.

بژین،

سڵاو و ڕێز !
من "ڕەوەند"ـم خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی ناسین ، دڵخۆشم لێرە بەشداری دەکەم و دەست خۆشیەکی گەرمیش لەتەواوی KurdITGroup دەکەم ...
بەڕێزان من دەمەوێت چەند ڕوونکردنەوەیەک بدەم ئیتر تا چەند بڕوای پێدەکەن ئەمەیان دەمێنێتەوە سەر ئێەوە :
من بەهیچ شێوەیەک چاوپێکەوتنم لەگەڵ ماڵپەڕێ خەندان نەکردووەو دوای دابەزینی ئەم بابەتەش بۆ یەکەم جار ئەم ماڵپەڕەم بینی تەنانەت کاتم نەبوو بابەتەکەش بخوێنمەوە ، کوڕێک تەلەفۆنی کرد ووتی بابەتەکت لە گۆڤاری باس هەیە لە خەندان دایدەنەم ئاساییە ووتم بەڵێ ، من چاوپێکەوتنم لەگەڵ گۆڤاری باس کردووە تا ئێستا پێشمیان نووتۆتەوە کە ئەمە نوسخەی بابەتەکەتە لە گۆڤاری باس !!!
من هەرگیز نەمووتوە ٤ ساڵ خەریکی بوومە تا درووستم کردووە ئەمە وەڵامی من نیە بە دڵنیایەوە وەڵامی پرسیارەکانم لا ماوە هیشاتان ...
ئەمەش وەڵامی من بووە : لە ساڵی ٢٠٠٧ـەوە دەستم کردووە بە گەڕان لەدوای هۆست و سێرڤەر و سکرێپت و کۆکردنەوەی زانیاری و هەڵبژاردنی باشترین و بەهێزترینیان و دانانی پلان بۆ دامەزراندنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکە و لە ١٠.١٢،٢٠١١ بەتەواوی دامەزراند و بڵاومکردەوە کە داکات ٤ ساڵم پێچووە .
ئەم وەڵامەشم بۆ گۆڤاری خێزانی سلێمانی بووە نەک بۆ باس و خەندان و نازانم چی !
کە ئەوان چوونە وەڵامەکەمیان کورت کردۆتەوە گوناحێکی منی تیانیە ! بەهامان شێوە بۆ تەواوی بابەتەکە جا نازانم ئەمەیان بۆ ئەوە کردووە بابەتەکەی من گەرمتر بکەن و ماڵپەڕەکەیان پێ قەڵەباڵختر بکەن یان منیان زۆر خۆشدەوێت و ویستویانە پیاما هەڵبڵێن وەک ئەو کەسانەی کە پێشتر پێمیانا هەڵووتوە وەک هیوا سالم باسی کردووە و لەم بابەتەیا بەبێ ئەوەی من ئاگاداریش بم !
بۆ بەڕێز کاک هیوا سالم : بەڕێزم من هەرگیز هاکەرز نەبوومە بەڵام هەمیشە هاوکاری خەڵکم کردووە کاتێک هەژمارەکانیان هاککراوە بەڕێگایەکی یاسایی بۆیانم گەڕاندووەتەوە جا ئەوان چۆن باسی منیان کردووە دواتر کێشەی من نیە و خۆیان ئازادن و تۆش ناکرێت لەسەر قسەی خەڵک بۆچوون لەسەر من بدەیت لەگەڵ ڕێزم بۆ بۆچوونەکەت .
بەڕێزێکی تریش ووتبوی ڕاپی ووتوە ! بەو بۆچوونەی تۆ بێت یانی ئەوەی ئیسلام بێت نابێت سەیری تەلەفزیۆن بکا !؟ ببورە نموونەیەکی باشترم نەبوو بۆت !

من ١٢ ساڵە خەریکی زمانەکانی ماڵپەڕچنینم ڕەنگە کاک سیا من بناسێتەوە >> o0O-Rawand-O0o ، بەڵام بەو هۆیەی لە کوردستان بوومە زۆر درەنگ ئەو کتێب و سی دیانەم دەستکەوتووە کە پەیوەست بووە فێریان بم سووپاسی کاک سیا و کاک ئاسۆی نادری زۆر دەکەم کە زۆر هاوکارم بوونە هەمیشە ، کاک دیاکۆی Zkurdـیش بەهامان شێوە هەرچەند وابزانم ئەوان منیان بیرنامەوە چوونکە باسی ساڵانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٧ دەکەم . بەهەر حال من لە ئێستادا دەتوانم سکرێپتێکی وەک PHPFox درووست بکەم بەڵام نەک بەو هەموو پوختە و ڕێک و پێکیەی کە لەو سکرێپتەدا هەیە بەدڵنیایەوە دەتوانم ئەوانەش بکەم بەڵام گەر لایەنی کەم ٥ بۆ ٧ کەسی ترم لەگەڵ بێت ! کە سکرێپتێکی ئامادەم هەڵبژاردووە مانای ئەوە نیە من ناتوانم هیچ بکەم بەپێچەوانەوە من بیرم لەلایەنی تر کردۆتەوە بۆ نموونە من گەر PHPFox بەکاربێنم زمانی عەرەبیم بۆ ئەو سکرێپتە بە 50$ دەستدەکەوێت بەڵام ڕەنگە بۆ سکرێپتێک کەخۆم درووستی دەکەم نەک بە 50$ ڕەنگە هەر دەستم نەکەوێت خۆم ناچار بم بۆی زیادبکەم لێرەشدا من ناتوانم لە بواری زمانەوانی دا پەرە بە سکرێپتەکە یان تۆڕە کۆمەڵایەتیەکەم بدەم !
ئەوەی ماوە بیڵێم من کۆپی ڕایتم لانەداوە بەڵک و پارەم داوە و خۆیان لایان داوە ! سەیرترین بەزمیش لای من ئەوەیە ئەم هەموو بۆچوونەی لێرە نووسراوە وای دەردەخات زۆر ڕقتان لە منە لەکاتێکا من هەمیشە ڕاستیم ووتوە ! کە لەو بابەت و نازانم چێانەش چی دەنووسرێت و وەڵامی من دەستکاری دەکرێت نازانم ڕاستی هۆکارەکەشی بۆچی بگەڕێنمەوە !

هەرچییەکە بەهیوای سەرکەوتن، ئێرە بۆ ناساندنە و دواندنە ئیتر هەیە دەبێ هەموو شت ببینن تا پێبگەین.

بژین

کاک ڕەوەند@ کوردئایتی بۆ ئەبێ ڕقی لە تۆبێت، منیش چالاکی و بۆچوونەکانتم لەزۆر جێگە خۆیندۆتەوە و لەبیرمە، وابزانم جارێک هەردوکمان بلۆک کراین لەسەر ئەوەی بۆچوونەکانمان بەرگریمان لە کوردئائایتی گرووپ کرد، وام ئەزانی ئەو ناوە کاک سیایە، دوای لە وێبچن ئەو ناوەم بینی زانیک کاک سیامەند نییە.
بۆ ئەم بابەتەش پێم وایە زیاتر باسەکە لە چۆنیەتی بڵاوکوردنەوەیەتی لەلایەن خەندان، تۆ بۆخۆشت ڕەخنەت لە شێوازی بڵاوکردنەوەی هەیە.
بیرم چوو، خەندان زۆربەی بابەتەکانیان ، کۆپی پەیستە بۆیە خۆشیان لێی تێناگەن ، کۆن زۆر بابەتی خۆمانیان بڵاودەکردەوە، دوو جار ئێمێڵم نارد بۆ سەر نوسەرەکەیان وەڵامی نەدامەوە، جا کاتێک بابەتێک ئەگەر کوردییش بێت، تۆ بێیت و کۆپی بکەیت بە دوو کرتە ئەوا خۆشت تێی نایگەیت، ئەوانیش ئامادەنین ٥ خولکە لەکاتی خۆیان ببەخشن و پێداچوونەیەکی پێدابکەن.
کاک حەمید@ کۆمێنت پیا هەڵدان نەبێت بڵاوی ناکەنەوە، من زۆر جار نوسیومە. ئەو مالپەڕانە ڕکابەری بەمافی خەڵکەوە ئەکەن لەگەڵ مالپەڕەکانی تردا.
سەرکەتوبن

سڵاو کاکە ڕەوەند،
دیارە ئەو بۆچوونانەی لێرە نووسراون، ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە هەواڵەکەی خەندانەوە هەیە. هیچ کەسێک لە ئێمە ئاگادار نین "چۆن و کێ و کەی" ئەم هەواڵە داڕێژراوە.
من پێش هەموو کەسێک دەسخۆشیت لێدەکەم، لەوانەیە هەبوونی تۆڕێکی کۆمەڵایەتی تایبەت بە کورد، سەرکەوتووبێت، هەرچەندە ئێستا هەموویان دەناڵێنن بەدەست فەیسبووک و تەنانەت ڕووسییەکەشییان داهاتووی نییە http://vk.com
ئەوەی لە هەواڵەکەدا جێگای سەرسوڕمان بوو، بەکارهێنانی هەندێک وشەی بەتاڵ:
" یەکەم تۆڕی public ـە"
" چوار ساڵ کارکردن "
" ئەندامان لە ڕووسیا و مالیزیا ... "
" گرێبەست لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک "
کەس ڕقی لە بەڕێزتان نییە، بەڵام خۆشت دەزانیت، ئەمە شایەنی ڕۆژنامەوانی زبڵخانەش نییە.

ئەگەر بابەتەکە بەم شێوە بوایە:
"تۆڕی کۆمەڵایەتی ناسین
ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە، تایبەتە بە کورد و لە ماوەیەکی کەمدا 25000 ئەندامی لە خۆکۆکردۆتەوە. شایانی باسە ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە چەند نەرمەکاڵایەکی پێشتر ئامادەکراو بەکاردەهێنێت کە هەموو کەسێک بۆی هەیە دایانبگرێت و بەم زوانە زمانی تریش زیاددەکەین.
هیوادارین، بەیارمەتی هەموو لایەک، لە داهاتوو زیاتر بناسرێت و هەموو خەڵکی کورد ببن بە ئەندام تیایدا"

هیچ کارێک بێ کەموکوڕی نابێت، دڵنیابە "ئەو کەسانە گەورەن کە خۆیان بەلاوە گەورە نییە" و ئێمەش هیوادارین لە داهاتوودا لە توناتاندا هەبێت کارێک بکەن هەموومان بە سەربەرزییەوە سەیری بکەین.

کاک ڕەوەند
بۆ ئەوەی ڕای من ڕاشکاوانە بزانیت، من کێشەم لەگەڵ [b]بیرۆکەکە[/b] هەیە بەڕاستی، ئەگەر پێت خۆشە ڕای منیش وەرنەگریت ئەتوانی لەم وشەیە بەدواوە نەخوێنیتەوە. فەیسبوک لە دنیایەکدا کە تەنها مارک زەکەربێرگ لە ڕێی فەیسبوکەوە چوە ناو توێژینەوەوە و ئەوانی دی هەموو لە توێژینەوەوە دێنە ناو فەیسبووک شتێکی دیارە سەرکەوتوە ئەبێ بزانیت کە گوگڵ بۆی نادرێت بەزەویدا و [url=http://www.businessweek.com/news/2011-10-24/jobs-admired-facebook-s-zuckerberg-for-not-selling-out-.html]جۆبزی[/url] ڕەحمەتیش سەری نایەوە بەو داخەوە.
بۆ ئێمەی کورد فەیسبوک سەرو زیادمانە! ئەوەی فەیسبووک کردی جارێک لە فەیسبوکەکەی خۆشم نوسیبوم، تەنها مەگەر جولەکەیەکی وەک مارک پێی بکرێت. بۆیە هیوادارم ئامانجەکەت شتێکی گەورەتر لە پارە پەیاکردن بێت.
لە کۆتاییشدا، کوردئایتیگروپ سەنگی مەحەک بێت قازانجتە و زەرەرت نیە، چونکە گەر خەندانیش خۆڵبکاتە چاوی خەڵک، تۆ خۆت ئەبێ بزانی خۆڵکردنە چاوی خەڵک تەنها زەرەر لە خۆت ئەدات.
ڕێزم

سڵاو.
من هێشتا لە ئامانجی پرۆژەکە نەگەیشتم. زۆرجار سەرم دەسوڕمێ لە ڕۆژنامەگەری کوردی، ئاخر کۆبوونەوەی (دوو قۆڵی) نێوان دووکەس کە هیچیان بۆ میدیاکان نەدواون، کەچی لەملاو ئەولا دە هەواڵی لەسەر دەخوێنیتەوە و ناوەڕۆکەکەی بێ فاریزە پەڕاندن باس دەکا، بۆیە دەبوو ڕەوەند زوو ئەو هەڵانەی لەوێ ڕاست بکردایەتەوە. ئەم ڕەوەندەم بینیوە و یاپراخیشمان خواردوە پێکەوە. ئەگەر وا پێگەیشتبێ وەکو باسی دەکا، ئەوا شادمانم. هیوادارم خۆی بەبەرهەمی بەسوودەوە خەریک بکا.

ببورن کە ووتم ڕقتان لەمنە بەڕاستی بابەتەکە زۆر دڵی توند کردم ، بەهەرحاڵ ...
بەڕێز زەندی: پێم وابێت لەسەر ئەوەش منیان ڕاگرت کە گوایە من کاک سیام ، ئیتر من لەوەتی هەم شەقی قسەی خەڵک دەخۆم حەتمەن هەڵەیەک لەخۆمدا هەیە ...
بەڕێز بەردەقانی : سووپاس بۆ ڕێنماییەکەت "ئەو کەسانە گەورەن کە خۆیان بەلاوە گەورە نییە" ، کاک بەردەقانی من چیبکەم تەلەفۆنیان کرد بەیەکەم جار وەڵامم دانەوە کەچی ئەوە ١٠ جارە پەیوەندیان پێوە بکەمەوە وەڵامم نادەنەوە نامەم بۆ ناردوون و لەم بابەتەش ئاگادارم کردوونەتەوە ، ئەوەی لەخەندان نووسراوە هەر هیچ نیە لەچاو ئەوەی لەناو ڕۆژنامە کوردیەکان نووسراوە ، من دڵخۆشم بەم بابەتە ئێجگار زۆر ڕۆژێک لە ڕۆژان هەست دەکەم ئەم بابەتە لەزۆر نووسین ڕزگارم دەکات .


بەڕێز هیوا : من نەموویستوە کێبڕکێی فەیسبووک بکەم و زۆر ئەستەمیشە بیکەم ، ڕاستی خۆشە بۆیە دەڵێم ڕەنگە هەر پێم نەکرێ گەر بشیکەم ! ئیتر واباشتر من بیر لە فەیسبووک هەر نەکەمەوە بەڵک و کاتەکان زیاتر بۆ ناسین تەرخان بکەم .
لەهەمان کاتدا من ناسین بۆ پارە پەیاکردن درووست نەکردووە ئەمەش ڕۆژگار ئیسپاتی دەکات بەڵک و کە دەبینم ئێوە لێرە خزمەت دەکەن منیش ئارەزووم کردووە گۆشەیەکم هەبێت کە ئارەزووم لێی هەبێت و بتوانم لە ڕێگەیەوە خزمەتێک بکەم ، بەڕای من کورد هەر زۆر زۆری ماوە لە خزمەتگووزاریە بەخۆڕاییەکان ئاشنا بێت جا خوانەکا بە پارە بێت هەر نایەوێ بشیبینێت !
کاک ئاراس : زۆر دڵخۆشم لێرە دەبینم دەنووسیت وامدەزانی هەر ئاگات لەم بوارە نەماوە ، ئەگەر هەتیتەوە ئاگادارم بکەوە ئەم جارە دووەم جارە دەبێت ٢ جار یاپراخ بەیەکەوە بخۆین ، دەبوایە ناوی تۆش لەسەرەوە بهێنم چوونکە بینینێکی تۆ زۆر هیوای بەمن بەخشی زۆر سووپاست دەکەم دڵخۆش دەبم گەر بتوانم دووبارە بتبیمەوە ، من هێشتا زۆرم ماوە پێبگەم ، هەر وەک جاران قووتابیم و ڕۆژانە سەدەها پرسیار ئاراستەی گووگل و تەواوی وێب دەکەم .

کاک ئاراس دەرئەنجامی ئەم بابەتە و تۆڕی کۆمەڵایەتیەکەشم کەبەم شێوەیە باس دەکرێت بە ڕاستی هەڵەی خۆمە ، چوونکە سەرەتا ڕۆژنامەی خێزان لە سلێمانی پەیوەندی پێوە کردم من ١٠ جار دووپاتم کردووە دوای ڕێکخستنی بابەتەک بۆمی بنێرەوە دەمەوێت بینینم چۆن دادەبەزێت کەچی دواتر ئیهمالم کرد ئەوە بوو پەیوەندیم پێوە کرا لەلایەن نزیکێکی خۆمەوە ووتی ڕەوەند ئەوەی تۆ بۆت باس کردم دەربارەی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتی زۆر لەوە دوورە کەوا ئێستا لە ڕٶژنامەیەک لە دهۆک دەیخوێنمەوە کە ناوی ڕٶژنامەکەی پێدام سەرسوڕمان بوو ئایا ئەمانە لەکوێ لەگەڵ من دواون ! دەی دوای سەر ئێشەیەکی زۆر بۆم دەرکەوت نەک هەر ئەو ڕٶژنامەیە بەڵک و تەواوی ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی کوردستان هێندە بێ بابەتن بابەتی یەکدی کۆپی دەکەن و تۆزێک ناوەڕۆکەکەی بە دڵی خۆیان دەگۆڕن و دایدەبەزێنن ئیتر ئەو ڕۆژنامەیەی بابەتەکە لە دواترین سەرچاوە کۆپی دەکات و هەندێکی دەگۆڕێت دەبێتە بابەتێک کە هیچ ووتەیەکی منی تیا نەماوە وەک ئەوەی لە خەندان ڕوویداوە چوونە لە گووگڵ لەدوای ناسین گەڕوان لە پێناسەی دەرئەنجامی وێبگەڕی گووگڵ نووسراوە بۆ ناسین یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتی Public من مەبەستم کوردستانە کە ئەم پێناسەیەم بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکەم داوە .. کەچی خەندان نووسیویەتی وەک گووگڵیش ئاماژەی پێداوە تۆڕی کۆمەڵایەتی ناسین یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتی "Public" لەسەر ئاستی جیهان !؟؟! ئیتر دەبێت من دڵم چی بخوازێت کە ئەمە دەخوێنمەوە بێگوومان خوێن لە چاوم دەردێت چوونکە من هەرگیز هیچ مرۆڤێکم بە گێل سەیرنەکردووە چوونکە نامەوێت کەس بە گێل لەمن بڕوانێت ! ئیتر ئەمە دەرئەنجامەکەیەتی دەبێت ڕاکە ڕاکەم بێت و ئاگاداری هەموو ماڵپەڕە کوردیەکان بم لەهەر شوێنێک بۆ نموونە وەک کورد ئایتی گرووپ بابەتەکە شیبکرێتەوە بەپەلە بڵێم کاکە وەڵا وە بیلا وە تیڵا من شتی وام نەوتووە !

ئەم ڕۆژنامانە بوونە هۆی ئەوەی خەڵک کە دەبێتە ئەندام لە ناسین بەجۆرێک دەست خۆشیم لێدەکەن دەتوانم ئەوە ببینم ئەوان وەک زانایەک سەیرم دەکەن لەکاتێک من هیشتا هەر هیچ نازانم !! زۆر شەرمەزارم و دەبێت ئەوەندە وەڵامیان بدەمەوە بڵێم سووپاس بەڕێز لەناخی دڵمەوە پێم ناخۆشە بەڵام لە کێ شکات بکەم !! گۆڤار و ماڵپەڕی ڕاگەیاندن هی خۆیانە زۆر بە جدی دەیڵێم گەر شکاتیان لێبکەم دەتوانم بڵێم ماڵپەڕەکەی من ڕادەگرن بەڵام موستەحیلە ڕاگەیاندنێکی خۆیان تەریقیش بکەنەوە نەک سزای بدەن .

كاك رەوندی بەرێز( كاكە هاتم هیچ نەنووسم بەڵام كاتێك باسی یاپراخ و كرد نەمتوانی دەم ببستم ! بۆ ئێمە مەنداڵی هەتیوین )
خۆشەویستم سەدی هەشتای فەیس بووك بۆ بواری پەیدا كردنی هاورێیێكن ! ٤٠ تاكوو ٦٠٪_ی لاوانی تەمن ١٨ تا ٢٣-٢٦ سالەن
هەر كەس جەنابتان هەڵبسەنگێنێ لە گەڵ فەیسبووك مێشكی باش كار ناكات بۆ ئەوەی كە هاست و سكریپتەكەتان بە ئەندازەی رێكلامێكی فیس بووك نرخی نیە (تكایە جوان لێم تێبگەیێ) تەنانەت رووسیە ٢٦٠ ملیۆن $ سەرمایەی تێدا داناوە و كاری تاكێكیش نیە. زۆر كەس دەڵێت كە فیسبووك هەیە ئێمە تۆرمان بۆ چیەی ١ ئەمەیش راست نیە باش بۆ كاتێك مای سپەیس و نێتلاگ و تویت بوون ،فیس بووك بۆ هات وە كاتێك فیس بووك بوو گوگل + بۆ هات !
ئەمن بۆ شارەكەم تۆرێكی كۆمەلایەتیم درووست كرد بەم سەردێری هەواڵێكیان نووسی " فیسبووكی سەقزیەكان دەستبەكاری كرد " سكریپتەكەم سكریپتێكی خراپ نەبوو (نال)تەنانەت پارەی قەبارەكەی هاستەكەمیش بە تكا و خوایش كۆ كردەوە بەڵام جیاوازی من لە گەڵ جەنابتان ئەوە بوو ئەمن رۆژانە ١٢ تاكۆ ١٨ كاتژمێر كارم لە سەری دەكرد واتە وام لێهاتبوو كە گشتی كۆدەكانم قەپات كردبوو وەك منداڵێك لە باوشم بوون ئەمن ئامانجم بوو و كارم كرد ! بەڵام جەنابتان تەنانەت ئایكۆن ووەرگێرانتان بە كوردی كردوە ! ئەمن كاتێك ئەو مالپەرەم دانا باش لە بواری كۆمەڵایەتی گەنجانی شارەكەم زانیاریم بوو ! بەڵام كەس نەی ئەزانی كێ بەرێوەبەری ئەم ماڵپەرەیە چۆن گشتی دەڵنیا بوو خۆی دایمەزراندوە تەنانەت ئەوەی كە جنێوی دایكوو خۆشكی بۆم ئەنارد دەبوو بە ئەندام و خەلكی پێ دەناساند....
بزانە ئەو سكریپتە لە وۆردپرێس ،ویكی،درۆپال،جۆملا ،... زۆر بەهێزترە ! كاری برێوەبردنی دژوارە .شاید ئەم نووسراوە بە هۆی ئەوە بێت كە لە ئێران فیس بووك فەلترە بەڵام ئەوەم زانی لە ٤٦ تۆری كۆمەلایەتی لە ئێران تەنانەت تۆری كۆمەلایەتی ئەمنی كورد كێشەی هەبوو .
بەڵام ئەمە ئاواتی منە بوو كە قۆتابیەكانمان لە زانكۆكان بێن لە بواری زانیاری و تایبەتمەندیەكانی خۆیان تۆری كۆمەلایەتی دابنن كە زانیاریەكان و بەرهەمەكانیان بخستایەتە روو هاوسەرگیری ئەنتەرنێتیمان بوایێت! پێم وایە زۆر باشە كە هەر شارێك تۆری كۆمەلایەتی خۆمالی بوایێت فیس بووكیش سیاسەت پشتی گرتووە ئەوەیش بزانە تا سەر وانامێنێت ! كێ دەیزانی فایرفۆكس رۆژێك بێت یاهوو زۆری نەمێنێت !!! هیوادارم سەركەوتوو بیت و كەرێك لە دەولەمەندانە خوا عەقلی بداتوو پالپشتیت لێبكات .هیوادارم بێت بە هۆكارێك كە زۆرتر لە گەڵ زمانی php و Mysql نزیك بیتەوە . هیوادارم كاتێك كاك ئاراسوو بۆ یاپراخ بانگهێشت كرد ، یەكەم ئەندامی سەر سفرەكە ئەمن بم -لە گەڵ رێزمدا

دەسخۆش کاک ڕەوەند.
هەموو جۆرە ریکلامێک (خراپ و باش) سوودی هەیە.
با ئەم بابەتە دابخەین، ئێستا باشتر لەیەکتر تێگەیشتین.
ماڵتان هەر ئاوەدان بێت

بەڕێز قەزوین : سووپاس بۆ تەواوی ڕوونکردەوەکەت سوودبەخشە ، هیوادارم گەر ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیەت مابێت سەرکەوتوو بیت تیایدا ... دیارە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی هەر ماڵپەڕێک هەر خاوەنێک بەجۆرێک سیاسەتی بەڕێوەبردنی دادەنرێت من هیچ کەسێکم پێ هەڵە نیە لە چۆنیەتی بەڕێوەبردن ئەگەر هەڵەیەکیشی کردبێت سوودبەخشە بۆ داهاتووی کەسانی تر کەهەمان بیرۆکەی ئەویان هەبێت ، ئیتر زەمەن دەری دەخات کێ جوانتر هەنگاوی ناوە ، هەر بەو بۆنەیەوە وامزانی دەڵێیت یاپراغەکە لەسەر من نەمزانی پێش هەموومان لەسەر سفرەکە دادەنیشیت ، گەر بمتوانیایە زۆر ئارەزووم دەکرد لە نزیکەوە هەمووتان ببینم و سووپاسی هەر هەمووتان بکەم ئەوکات ٣ خواردنیشم ئامادە دەکرد نەک بەس یاپراغ .
سووپاس کاک بەردەقانی کەواتە بابەتەکە لای من داخرا .

داوای لێبوردن دەکەم کە نەمتوانی زوزو بێمە سەرھێڵ و وەڵام بدەمەوە بەتایبەت ھی ڕەوەند (لاندۆ)

ھەرچەندە پێش ئەوەی من بێمەوە ئیشەکەت براندەوە ، بەس لەلای من ئەوە ھەڵوێستەکی چاوەروان کراوە لەلایەن بەرێزتەوە کە وەک ھەمیشە دەری دەبری

ئەو لینکەی بابەتەکەی خەندان لە ھەژمارەکەی خۆت لە فەیسبووک و تویتەر بڵاو کرابۆوە جانازانم چۆن واگادار نه بووی و رەتی دەکەیەوە بەس دووبارە ئەوە چاوەروان کراوبوو لای من
وەک ئەو ئاوازەی لە دۆنۆمەریت دزی و نوسیت ھی ھاورێ زەندیە ، دوایش وتت ئاگادار نیم
وتت ماڵپەری AllKurdishRap ھی منە ، کە پێم وتی وتت ئاگام لێ نیە
چەندین وێنەی خۆت بەستایلی ئیمۆ بڵاو کردەوە بە ھەژماری خۆت، وتت لێیان دزیوم و ئاگام لێی نیە
دەرچوی جامعەی قاھیرەی .... خاوەنی خەڵاتی لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری بەھۆی ئەوەی یەکەم سایتت بە زمانی کوردی دروست کردوە.... گروپی کەی یونیت یەکەم گروپی ھیپ ھاپ ە لە کوردستان ........ نازانم ئەو خەڵکەت پێ گێلە یان چ ، ئەوە ھەڵوێستەکە کە ھەموکات دەری دەبری کە حاشاکی رووی جەماعەت درۆیەکانت لێ ئاشکرا دەبی

ھیوادارم سوود لە ھەڵەکانت وە لە رەخنەکانی برادەران وەرگرتبی

تاکە مەبەستی من لە بابەتەکە ئەوەبو کە ئاگادار بی کە ئەو شتانە ھەڵەیە ،بەس دووبارە باسەکەت بەلای دیکە دابرد

سوپاس بۆ ھەممو ئەوانەی بەژداریان کرد بەو ھیواییەی سوودمان پێی گەیاندبی

وێنەی بارکراو لە خوارەوە وێنەی پۆستەکەتە لە تویتەر ، لەوانەیە لەویش ئاگادار نەبی

من تازە ئەو بابەتەم دی بەڕاستی قسەكانی كاك :رێبین كۆمێنتی 23 جێی سەرنجە