تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

شارەزایانی لینوکس لە کوێن؟

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2012/02/15

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ([url=http://www.linuxfoundation.org/sites/main/files/dice_lf_linux_jobs_report_2012.pdf]دامەزراوەی لینوکس[/url])، شوێنی کار بۆ شارەزایانی[url=http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=248] لینوکس[/url] لە بازاڕدا زۆرترە لە ژمارەی شارەزایانی. لە ڕاپرسییەکدا لە دامەزراوە پچووک و مام ناوەندەکانی چەند وڵاتێک کە نزیکەی ٢٠٠٠ لێپرسراو وەڵامیان داوەتەوە، دەرکەوتووە کە ٨١%ی دامەزراوەکان شارەزایی بوون لە [url=http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=248]سیستەمی لینوکس[/url]دا پێشەنگی هەیە لە وەرگرتنی کاردا، ٨٥% بەلایانەوە گرنگە کە شارەزایانی لینوکس بدۆزنەوە. لە لایەکی ترەوە کرێ و مووچەی شارەزایانی سیستەمی لینوکس بەراورد لەگەڵ سیستەمەکانی تردا لانی کەم ٢% دا زیاتر بووە لە ساڵی ٢٠١١ دا و تا ٥% دا بەرز دەبێتەوە لەم ساڵدا. بواری[url=http://www.zkurd.org/proje/ferhengdev.pl?penase=adminstrator] بەڕێوەبردن[/url] لە لینوکسدا هەمیشە داواکراوە و بازاڕی هەیە، کەسێک شارەزایی کرداریی هەبێت بەختی زۆرترە لە دۆزینەوەی کاری باشتر و کرێی باشتر.
[url=http://www.linuxfoundation.org/sites/main/files/dice_lf_linux_jobs_report_2012.pdf]درێژەی ڕاپۆرتەکەی دامەزراوەی لینوکس Linux Foundation[/url]

بۆچوونەکان

كاك ئاراسی بەرێز دەستخۆش ، زۆر جار كە چاو لە رێكلامەكانی رۆژنامە و گۆڤار دەكەم زۆرتری مەرجەكان بۆ دامەزراندن لە خزمەتگوزاریەكان ئایتی شارەزایی لە بواری لینوكس یا بەرنامە نووسی لینۆكسە ، بەڵام هەر كات كه رێدەكەوێ لە گەڵ مامۆستایێكی زانكۆ قسە دەكەم زۆر بە سووكی چاو لە لینووكس دەكەن و ئایەندەیێكی بۆ نابینن ! جا نازانم هۆكاری ئەوەیە كە خۆیان لە كاتی زانكۆ فێری نەبوون یان كرمۆلن لەم بوارە .

ئەوە دەبێ لە مامۆستاکە خۆی بپرسیت، هەرکەسە و خوێندنەوەیەکی هەیە بۆ دواڕۆژی ئەم سیستەمانە. ئەمڕۆ سەلمێندراوە کە لینوکس و هاوشێوەکانی چ سەنگێکیان هەیە و دواڕۆژیش کوڕی ئەمڕۆیە.

ئەی کاکە قەزوان پێیان وایە"ویندۆز" داهاتوی پرشنگدارە؟ یان ئەترسن تۆ لەوان باشتر بیت :)
ستیڤ ۆزنیاک ئێژێ: مەرج نیە ئەوەی لای زۆرینە ڕاستە ڕاست بێ.
:)

دەست خۆش ، لە بازاڕەكەی لای ئێمە ئەو لاپتۆپە نوێیانەی ئۆبەنتویان لەسەرە ڕاست فۆڕماتی دەكەنەوە و ویندۆز دادەنێن و دەشڵێن ویندۆزەكە ئەسڵیە!

ئاخر کاك هیوا، چەمکی ئەسڵی یان ڕەسەن بەپێی جوگرافیا دەگۆڕێت :)

من پێموایه گەر له لینوکس سەرکەوتوو بی ئەوا بەڵگەیە بۆ ئەوەی که متمانە به خۆت بکەی دەتوانی له بەرنامەنووسێش دا سەرکەوتوو بی
با له ئێستاوه دەست پێبکەین
[b]ئەنتەرنێت پڕە لە سەرچاوەی خۆڕایی لینوکس، بۆیە بەستەرە نایاساییەکەت لابرا.[/b]
[b]سیا[/b]