تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

کێشەی خودنوێکردنە‌وە‌ی windows XP

meer

Meer

بڵاوکراوەتەوە

2012/02/16

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔7۔ )

پاشکۆقەبارە
Image icon Automatiska uppdateringar.jpg115.31 ک.ب.

هاورێ بە‌رێزەکانم ئە‌م کاتە‌تان باش......
کێشە‌ی خۆ تازە‌کردنە‌وە‌ ی وێندۆزە‌کە‌م کە ( ئێکس پی یە‌) کە‌ نوسخە‌ی ئە‌سڵی یە‌ و لە‌سە‌ر لاپتۆپە‌کە‌م دامە‌زراوە‌ ، بێزاری کردووم و بە‌بە‌ردە‌وام ئاگادار دە‌کرێمە‌وە‌ کە‌ ئەم سێ تازە‌کاری یە‌( هە‌روە‌ک لە‌وێنە‌ی هاوپێچ دادە‌ردە‌کە‌وێت) update دا بمە‌زرێنم. منیش بە‌بە‌ردە‌وام دای ئە‌گرم دا ی ئە‌بە‌زێنمە کۆمپیوتە‌رە‌کە‌م و تە‌وا دە‌بێت، لە‌پاش جەند چرکە‌یە‌ دیسانەوە‌ هە‌مان چیرۆک دووبارە‌ دە‌بێتە‌وە‌. تکاتان لێ ئە‌کە‌م فریام بکە‌ون ، وابروات لە‌داخا قژ بە‌سە‌ری خۆمە‌وە‌ ناهێڵم، هاو کاریتان مایە‌ی رێزو پێزانینمە‌.
هەرشاد و سە‌رفراز بن.

كاك میری خۆشەویست سلاو
لە وێنەكەت حالی نەبووم ،بە بۆچوونم دەبێ نەرمەوالەی فریم وۆركێرێكی بۆ دامەزرێنیت بە وشانی نێو هەڵەكەت .
[url=http://www.microsoft.com/download/en/details.aspx?id=1639]http://www.microsoft.com/download/en/details.aspx?id=1639[/url]
[url=http://download.cnet.com/NET-Compact-Framework-2-0-Service-Pack-2-Redistributable/3000-10250_4-10725496.html]http://download.cnet.com/NET-Compact-Framework-2-0-Service-Pack-2-Redistributable/3000-10250_4-10725496.html[/url]

کاک قە‌زوانی خۆشە‌ویست سڵاو ...
زۆر سوپاس بۆ وە‌ڵام و لینکە‌کە‌تان ..... هە‌ردوولینکە‌کە‌م تاقی کردە‌وە‌ بە‌ڵام بە‌داخە‌وە‌ کێشە‌کە‌م جارە‌سە‌ر نە‌بووە‌. راستە‌ پێویستی بە‌ دامە‌زراندنی نە‌رمە‌واڵە‌ی فرێم وۆرکی وە‌شانی نوێ هە‌یە‌ کێشە‌کە‌ لە‌وە‌دایە‌ من ویندۆزە‌کە‌م سێرفیس پاکی سێ یە‌ (3 Microsoft Windows XP , version 2002, Service Pack) , بە‌ڵام هە‌‌روە‌ک لەوێنە‌کە‌دا دیارە‌ ئە‌و تازە‌کاریانە‌ی نە‌رمە‌واڵە‌ی Framework 2.0 بۆ ویندۆزی ئێکس پی Service Pack 2.0 و ناگونجێت لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌ی من کە‌ Service Pack 3.0. کێشە‌کەی من ئا لێرە‌دایە‌ و هیوادارم بە‌هاوکاری ئێوە‌ و سە‌رجە‌م هاورێ خۆشە‌ویستە‌کانی کوردئایتی بتوانن رێگە‌جارە‌یە‌کی گونجام بۆ بدۆزنە‌وە‌....دووبارە‌ سوپاس و جاوتان ماچ دە‌کە‌م.

کاک میری خۆشەویست پێشنیارێكم هەیە دەتوانن ئەم نەرمەوالەیە پەیدا بكەن و هەڵەكانتانی پێ چارەسەر بكەن :
[color=#1122cc] Error Repair Pro 4.1.0[/color]

کاک قە‌زوان گیان سڵاو .....
بە‌راستی شە‌رمە‌زارت کردم ، هێندە بە‌ خێرایی ، بە‌م درەنگانی شە‌وە‌ وە‌ڵامت دامە‌وە‌ ، من لە‌و باوە‌رە‌دا بووم کە‌ ئێستا ئێوە‌ خە‌وتبن. پرسیارە‌کە‌م ئەوە‌یە‌ ئایا ئە‌م پرۆگرامە‌ ئەتوانێت ئە‌و کێشە‌یە‌م بۆ جارە‌سە‌ر بکات؟ لە‌ کۆتایی دا کۆڵێک رێزو سڵاو خۆشەویستیم بۆتان هە‌یە‌ تە‌مە‌ن درێژ و سە‌رفراز بن.

برای بە‌رێزم کاک قە‌زوان جارێکی تر سڵاو ...
بە‌رێزم ئە‌و پرۆگرامە‌ی باستان لێوەکر بە‌کارم هێنا ، بە‌ڵام بە‌داخە‌وە‌ کێشە‌کە‌می جارە‌سە‌ر نە‌کرد و هە‌مان کێشە‌ بە‌ردە‌وامە‌.
رێز و سڵاو خۆشە‌ویستیم بۆتان هە‌یە‌.

كاك میری خۆشەویست بەم بوورە خەوم لێكەوت !
وەلا كاك میر بەمبوورە نازانم بۆ بكار نهات ! چۆن ئەگەر ویندۆزێكی پرۆفێشۆناڵ بكار بێنم دەبێ مالی بابمی بۆ بفرۆشم خەڵكی زانا پێم پێدەكەنن لێرە ئەلبەت.ئەمن خۆم لە ویندۆزی كوپی كراوە ئیستفادە دەكم تا ئێستا كێشم لە گەلی نەبووە چۆن دژە فایرۆسەكەم بەرۆژ دەكەم باور فەرموون خێرایی ئەنترنێتیش ئاواتێك بووە لای من . بەڵام ئەگەر هەر حەزتان لە ئەو پەكەیە ، ئێوە دەتوانن لە كاتی دامەزراندن بەرۆژ بوونەوەكی بوێستێنن و خۆتان حەفتانە یان مانگانە ١ بار بەرۆژی بكەنەوە .
هیوادارم هاورێیان وەڵامێكی باشتر بدەنەوە

كاك میری خۆشەویست بزانە ئەم كارە یارمەتیت دەدات : ئەم مەسیرە برۆ:
خشتیRUN > msconfig > STURTUP
تیكێتی UPDATE لابوە