تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

ڕێزمانی کوردی

Şawdêr

Şawdêr

بڵاوکراوەتەوە

2012/02/15

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

پاشکۆقەبارە
Image icon Kurdish_Grammar.jpg75.34 ک.ب.

سڵاو
سەرەڕای ئەوەی که سروکارم دەگەڵ زمانه بەڵام به داخەوه هەندێ کەلێن و قوژبنی ڕێزمانی کوردیم هەروا لێ‌ونن
له نووسینی کوردی دا کاتێ له بواری ڕێزمانییەوه تووشی شوێنی ئاستەم دێم هەست به داماوی دەکەم. گرفت بە تەنیا هەر ئەوه نییه که بۆ خۆم نایانزانم، بەڵکو بڕوام وایه که تەنانەت گەڕان بۆ دەستکەوتنی وەڵامەکانیش سوودێکی نییه. سەرچاوە ئەو هەستەش یەکەم: ئەزموونی ڕابڕدووم دەگەڵ زمانی کوردیه. مەبەستم کاتێ له ساڵەکانی نەوەد دا نووسراوەکانی کوردی ئێران و عێراقم دەخوێندەوه. دووهمەم: شەپرزەیەک که له بلاوکراوەکانی ئێستای کوردی دا بەرچاو دەکەون.
دیاره زۆر خۆشحاڵم که کورد ئایتی گروپ:م ناسیوە و ئەو دەرەتانم هەیه پرسیارەکانم لێره دا بکەم. هەر بۆیه سوپاسێکی گەرم بۆ شارەزایانی زمانی کوردی که له ماوەی کەمتر له نیوەی ڕۆژ وەڵامم دەدەنەوه.
بۆ نموونه پرسیارێکی ڕێزمانی له بەڕێز «زمانیار» کرابوو که زۆر بە جوانی وەڵامی دابۆوه و لەوێشدا لینکی دوو پەرتووکی دانابوو. دیاره هەرچی کردم جارێکی دیکه لێرەدا نەمدۆزیەوه. [b]سوپاسی «زمانیار» دەکەم که پێم بڵێ له کوێ بوو؟[/b] پرسیارەکه له سەر «ئەو، ئەم.. »دا بوو.
یەکێک لەو شوێنه ئاستەمانه دیاری کردنی نیشانەکانی ڕێزمانی وەک: ، "" () - ( « » ). خاڵبەندی واته [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Punctuation]Punctuation[/url]
یەکێ لەو مێتۆدانەی که له وانەکانی زماندا که له ئوروپا فێر کراوم ئەوه بووه که ڕۆژنامه ناسراوەکان بخوێنێوه تا ئاگاداری زمانی ڕٶژ بی. دیاره هەرهەمان میتۆد بۆ زمانی کوردیش بەکار دەهێنم. بەڵام ئەو کات شپرزەیی ڕێزمانی ماندووم دەکا. بڕواننه نموونەیەکیان له ڕۆژنامه کوردستانی نوێ دا
سەردێری نووسینەکە: هۆكارو چارەسەركردنی نەخۆشیی (دەردەڕێوی Alopecia Areata)
من وەک خوێنەرێک که دەگەڵ زمان کار دەکا لەوه تێناگەم! کێشەکەی من ئەوەیه که ئەگەر ناوی نەخۆشێکه «دەردەڕێوی»، باشه بۆچی ئەو ناوه کەوتۆته ناو پەڕاوێزەوه؟
[url=http://knwe.org/Direje.aspx?Jimare=9348&Cor=10&Besh=Araste]کوردستانی نوێ[/url]

خاڵبەندی:
http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=471

سڵاو،
سوپاسی هەستت دەکەم کاك شەودێر. هیوادارم بتوانین هەریەکە لە شوێنی خۆیەوە هەرچەند بچووکیش بێت، خزمەت بە زمانەکەمان بکەین. چونکە بەڵگەنەویستە زمان ناسنامەی گەلان بووە و هەیە و هەر واش دەمینێتەوە.
فەرموو وا بزانم ئەمە لینکی ئەو پرسیار و وەڵامەیە لێیدەگەڕێیت سەبارەت بە (ئەم، ئەو وهتد...): [url=http://kurditgroup.org/t/13828]موکریان، سۆران/ ئەردەڵان، بابان؟[/url]
سەرکەوتوو و سەرفراز بیت!