تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ئەندرۆید و نووسینی کوردی

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2012/02/14

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔10۔ )

وەشانی4.0.3 ی ئەندرۆید بە تەواوی پشتیوانی هەموو پیتە کوردییەکان دەکات. سوپاس بۆ هەموو پشتیوانانی ئەم کارە
http://code.google.com/p/android/issues/detail?id=15401

دەستخۆش كاك بەردەی بەرێز پشتیوانیێكی زۆر باشە بەتایبەت ئەو فۆنتان زۆر جوانن.

دەستی تۆش خۆش برا. ئەمەش یەکەم بەچکەی گوگڵ+مۆتۆرۆلا بە ئایسکریمی حەسیریەوە :)
http://techcrunch.com/2012/02/14/motorolas-first-ice-cream-sandwich-handset-smiles-for-the-camera/
وابزانم پێشتر لێرەش باسمان کردبوو. ئەکرێ دڵنیامان کەیت کامە فۆنتە وا بەکاردێ ئێستا؟
http://kurditgroup.org/n/13842#comment-69888

دەست خۆس کاک سەفیین ، دەڵێی ئاگات لە هەواڵ نیست .
بە تەواوی پشتگیری ناکات، هەنێ کات لە جیاتی پیتی (ە) وشەی صلى پیشان دەدات لێرەش باسی هەنێ کێشەی ترمان کردووە.
http://kurditgroup.org/n/13842
بژین،

بژین

کاک هیوا پێم وابێت رۆبۆتۆ فۆنتن چارەسەریان کردووە .

بژین.

هیچ کێشەیەک لە فۆنتدا نییە. فۆنتی نەسخ بەکاردێت کە هەموو پیتە کوردییەکان نیشان دەدات. وەک لە وێنەکانیشدا دیارە.

ئەرێ هیچ رێگە چارە هەییە بۆ خوێندنەوەی فۆنتی کودری؟

دەست خۆش.
ئەرێ هیچ پڕۆژەیەك هەیە بۆ بەكوردیكردنی ئەندرۆید؟

ئایس کریمم دابەزاندە سەر HTC Desire HD زمانی کوردی بۆ نووسین و خوێندنەوە بەرقەرارە.

کاک هیوا خوا کەریمە ، جارێ با فۆنتەکانیان نووسینی ئێمە جوان پیشان بدا ، ئەو کات شتێ ئەبێ .

بژین،

دەستتان خۆش بێت
بەڕێزانم من ئەندریودی ٤.٠١ ،٤.٠٢ دا گرت بۆ گەلاکسی نێکسس کەچی هەتا ئێستا کێشەی فۆنتم هەیە پیتەکان بەتەواوەت جیادەکاتەوە داوای ئەپدەیتم کرد بۆ ٤.٠٣ کەچی نایدات وەک کاک بەردەقانی ئیشارەتی پێ کردبوو