تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ دیـــزاین

ئاوێنەش بوو بە درووپاڵ.

Sia

Sia

بڵاوکراوەتەوە

2012/02/15

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔17۔ )

http://awene.com/

منیش ئەم بابەتەم نەدیبوو، بۆیە لە لینک و پرۆگرام دامنا. وا سڕیمەوە
دیزان و خێرایی ئاوێنە نوێکە کارێکی چاکە بەڕای من
دەستی ئاڤێستا گروپ خۆش.
:) دروپاڵ
[url=http://awene.com.greenhost.nl/user]http://awene.com.greenhost.nl/user[/url]

دەستیان خۆش بێت كارێكی زۆر جوانە

باشە خۆ ئاڤێستادژی ((تێمپلەیت)) و شتی ئامادەکراوبوو!

ئەروەڵا کاکە ئاراس, دەی من پەشیمانم کاک هیوا لەم بابەتە.

ڕقم لە درووپاڵە چونکە تێمپڵەیتە. پیف لە ئایتی!!

کاك @[url=http://kurditgroup.org/u/sia]Sia[/url]_ی بەرێز سڵاو
ماوەیێكە زمانی وۆردپرێس لە وشانی ٣.٣.١ بەرۆژ نەبوە خیالتان نیە بەرۆژی بكەن ؟

"باشە خۆ ئاڤێستادژی ((تێمپلەیت)) و شتی ئامادەکراوبوو!" ؟؟؟
منیش وابزانم تەنها کاری دۆت.نێت-ـێکی سەقەت و پەقەتییان دەکرد.

ئەروەڵا تەلەفۆنیان بۆم دەکرد، دەیانوت تەلەفۆنی بەردەقانیمان بدەرێ، لەو سەکۆیەی ئێوەی شتی خراپ لەسەر ناوبانگی کۆمپانیەکەمان دەنوسن. دەیوت کاکە تۆ هەر بیربکەرەوە ASP هی مایکرۆسۆفتە بەو زەبەلاحییە و PHP هی ئەپاچییە، کەس نایناسێ.
ههههههه
کاک ئاراس و بەردە، بەخوا چاک نەجاتمان بوو، سپامی ٢٠٠٤ و ٢٠٠٥ ئەم ماڵپەڕە شەڕی دەنووکی ئەمانە و کابرایەک بوو لە هۆڵەنداوە.
فڵق کارەبا بڕا!

کاک قەزوان من لە ٢٠٠٥ ــەوە تا ٢٠٠١١ لەگەڵ بووم، لە زۆر شتی تریش، بەڵام ئێستا سەرقاڵ و شتی ترم و گرووپی تر خەریکە.

خۆزگە تەلەفۆنیان بکردایە، خۆ هەموو ڕەخنەیەک شەڕکردن نییە.
بەکارهێنانی درووپاڵیش جێگای دەسخۆشییە و هەنگاوێکی ڕاستە و هیوای سەرکەوتنییان بۆ دەخوازین.

ئەتوانم بڵێم ئەکرێ کوردئایتیگروپ نۆرمی گلەیی و بۆڵەبۆڵ و لەیەک تێنەگەشتنی کوردانەش بگۆڕێت. بۆ نا!
کاکە ئامانج لە سلێمانی بە منی وت، گرافیکێکمان بۆ درست کردن بۆ یادی هەڵەبجە بۆچی سوپاسنامەیەکتان نەنارد؟ ڕاستی کرد 100% بەڵام ئێمەش هۆی خۆمانمان هەبوو. یەکتریشمان نەئەناسی وە کەسمانی ئەوی دیمان نەدیبوو. گرافیکەکە هەموو کوردانی زانکۆی کۆکردەوە لە ماوەی چەن سەعاتێکدا.
یەک شت هەیە لە کوردانی باشوردا بەڕاستی مایەی هیوایە، ویستی فێربوون. بەڕاستی خەڵکێکی زۆر حەزی لە فێربوونە، کابرا ئەبینی خۆی ئەمرێ لەبرسانا، خۆی کوشتوە بۆ ئەوەی بتوانی 2700$ ساڵانە بدات بۆ خوێندنی سەرەتایی منداڵەکەی، لە کوێ ئەمە هەیە؟ لە قەتەر؟
کورد ئایتیگروپ ئەتوانێ ئاڤێستاگروپ و کەسانی دیش ئاشنا بکات بە دروپاڵ، با ببێتە تاکە "تێمپلەیتێک" کوردی باشور لە باوەشی گرن و مۆدیوڵی بۆ دروستکەین؟ خراپیەکەی مەگەر لە چاکیەکەیدا بێت!

کاک هیوا،
ئەگەر دەقەکانیان بدیایە، ئێستا ڕایەکی ترت دەبوو. سەبارەت بە گرافیک، نازانم لۆگۆکانی کوردی ٩٩٪ دزراوە و لێکندراوە. ئەشێت وابێت. بەڵام ئێمە باسمان لەو دەمەدەمە بێتامانەی ئێرەیە، ٨ ساڵە بەر لەئێستا نوسیمان ئەم ئیشە سەقەتە بە دوو کۆدی VB و هێنانی کۆپی slideshow لە ماڵپەری داینەمیکدرایڤ داهاتووی نییە. قسەکەشمان دەرچوو، ڕۆژ دوای ماڵپەڕەکان وەکو ساڵی ١٩٩٨ لێدەهات و هەڵتەکان و دەوەستان و پووچانەوە، تا هاوڵاتی کردی بە وۆردپرێس و دەستوور کردی بە ژووملە و ئاوینە و زۆری تر بە درووپاڵ.
دوو گوێ و چاو بۆ ئەوەیە فێربیت، نەک هێرشکردنە سەر ئێرە و خەڵکانی ئێرە گوایە @ گوایە ئەگەر پیاون با خۆیان وەکو ئێمە بەرمەجە بکەن @. ئێستاش نەچووە بچێ، سەرچاوەی کراوە و ئەوەی ئامانجمان بوو، گەشت بەوانەشی کە دژی بوون.

کاتێکی خۆش
سیا

ڕاستە کاکە سیا.
منیش مەبەستم ئەوەیە کە "ئێستاش نەچووە بچێ،"

ئەرێ بەڕاست، درووستکردنی ماڵپەڕیش بەرمەجەکردنە؟

ڕێکخراوێکی لای بەردەقانی بۆیانی کردووە، ئۆخەیش، ترسام دەستیان دابێتە PHP.
http://www.awene.com/opinion/%D8%A6%D8%A7%D9%88%DB%8E%D9%86%D9%87%E2%80%8C-%D9%86%DB%8C%D9%88%D8%B2

بەردە کەم نوتق!

چ بێژم!