تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

دەستیەکانی HTC دەتوانن یاریەکانی Playstation پێبکەن

جوتیار

جوتیار

بڵاوکراوەتەوە

2012/02/14

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

 

کەسمان نیە یاریەکانی پلەیستەیشنی نەکردبێت و حەزی پینەکردبێت چونکە بە شێوەیەکی سەرنج ڕاکێش بەکارهێنەریان هەیە لە جیهاندا ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە یاریەکانیان زۆریان HD ـین و جۆری یاریەکانیش زۆرن ، بۆیە ئەم هەواڵە زۆر دڵ خۆشکەر دەبێت بۆ هەموو ئەو کەسانەی خاوەنی دەستی و تاتەبژمێری زیرەکی کۆمپنیای ناوداری HTCـــین چونکە لە کۆتای ئەمساڵەوە ئیتر دەتواننن یاریەکانی پلەیستەیشن لەسەر دەستەیەکانیان یاری پێبکەن و بەکاری بهێنن وە دەستیەکانی HTC دەبنە یەکەم لەوانەی کە جگە لە Sony دەتوانن یاریەکانی پلەیستەیشن کار پێبکەن ئەم ڕێکەوتنەش پێ دەچێت کۆنفرانسی مۆبایلی جیهان لە شاری بەرشەلۆنە بڵاو بکەنەوە وە ئەو ئامێرانەی کە دەبێت پشتگیری ئەم هەنگاوە نازانرێت کامەنەن بەڵام پێدەچێت هەر یەکە لە [url=http://androidandme.com/tag/htc-endeavor/]HTC Endeavor[/url] و [url=http://androidandme.com/2011/11/devices/htc-quattro-specs-and-image-leak-rumored-to-feature-quad-core-tegra-3-chip/]HTC Quattro tablet[/url] بگرێتەوە وەک وترا ئەم دوو ئامێرە هەڵگری چارەسەرکەری نیڤیدیای 3 ــێن .
شایەنی باسە ئەم ڕێکەوتنە پێدەچێت کاریگەریەکی باشی هەبێت للەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی فرۆشی ئامێرەکانی HTC و وە هەروەها گەشەکردنێکی گەورە دەبێت لە جیهانی دەستی و تاتەبژمێردا .

بۆچوونەکان

منیش ڕام لە سەر گەشەکردنی فرۆشی HTC هەیە ، ئەگەر ئەم کارە سەرکەوتووبێت . ،بژیت .