تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

جوڵەکانی ئەم دواییەی دیکتیۆ

هیوا

هیوا

بڵاوکراوەتەوە

2012/02/08

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔76۔ )

لێرە بەردەوام ئەبین لەسەر باس و خواسەکانی دیکتیۆ. لەگەڵ پێشنیار و شرۆڤەکانی ئێوە من خەریکی ئامادەکردنی ڕێبەرێکم بۆی. بۆیە ڕاو بۆچونەکانتان وون نابێت.

كاك هیوای خۆشەویست سڵاو
ئەمن پێم وایە ئەگەر هەر یەك لە برادەران فەرهەنگێك هەڵبژێرن و تێیبخەن بە مانگێك كەمتر كاری تەواو دەبێت . چۆن نووسینی وشەی ئینگلیزی لە فەرهەنگی pdf كۆپی پەستە و تەنانەت دەمێنێتە نووسینی مانای كوردی ( هەركەس فەرهەنگێگ هەڵبژێرێت ) ئەمن خەریكم فەرهەنگی یاسا تەواو دەكەم بەڵام زۆر جار كە وشەیێك لە dicto مانا دەكەم لە یاسا وشەكەی من قبوول نكراوە ( بە رەنگی سەوز نیە ) . هەر وشە لە هەر فەرهەنگێكی زانستی ماناكەی جیاوازە نابێ مانا باوەكان هەڵبژێرین .
لەگەڵ رێزمدا

کاکە قەزوان لە چەن مانگی ڕابردوودا تەنها وابزانم 6 دانەم قەبوڵ کردوە. هیوادارم هاوڕێیان تێبینیەکەت ببینن. پێشنیار بکەین (دیسان) بەردە بەڵکە بتوانێ drop down ێک یان خانەیەک بۆ وەرگێڕانەکە (بۆ دانانی سەرچاوە)؟
دیسان کێشەی بەڕێوەبردن و نەبوونی ڕێبەرەکەیە. دڵنیابە لە کۆبونەوە باسی ئەکەم ئەگەر کرا :) یان ئەگەر خۆت ئامادە بویت باسی بکە.

كاكە هیوای بەرێز و خۆشەویست براستی زۆر دەژوار و سەخت و زەحمەتە كە كەسێك گشتی فەرهەنگەكە بەرێوەبوات و هەر وشەیێكی ناردراوە پێداچوونەوی بۆ ئەنجام بدات . ئەمن خۆم لە فەرهەنگی قانوون بە قەلەمی " د . نوری تاڵەبانی " سوود وەر دەگرم بەڵام لە ٥٠ وشە ٤ یان ٧ وشەی سەبت دەبێت .
كاكە هیوای بەرێز فەرهەنگی قانوون بۆ من ، برادەرانی تریش فەرهەنگێكی تر بگرنە ئەستۆ و بەرێوەی بون ئەتر بەرێوەبری ئاسان دەبێت .
كێشە لێرەیە كە كاتێك ئەمن body وەر دەگێرم لە یاسا دەبێتە : دەستە ، تەرم -لاشە [میت جسد ] ، ئەنجومەن ، بەڵام لە فەرهەنگێكی تر مانایێكی تری شایەد بێت : تەن ، جستە ... دەی ئێستا بەرێوە بەری گشتی دەبێ لە كام فەرهەنگ شارەزایی بێت ؟
لە كۆتایی بەرێوەبرانی ئەم بەشە زۆر بكەن و هەر كەس فەرهەنگێك لە ئەستۆ بگرێت و لە هەفتەیێك تەواوی بكات . وەڵاهی نازانم خۆ گاز گرتن لە مڵی شێر نیە !
لەگەڵ رێزمدا

کاک قەزوان بە تەنها کەسێک فەرهەنگەکە بەڕێوەنابات ،Translator دەسەڵاتی وەرگرتن و زیادکردنی وەرگێڕان و ناردنی وەرگێڕانی نوێیە بۆ بنکەدراوەکە (ئەگەر پێویست بێت) ،بەڵام کێشەکە ئەوەیە بۆ نموونە من بە تەنیا تاقەتی ئەوەم نییە پێداچوونەوە بۆ ئەو 1490 وەرگێڕانە بکەم کە چاوەڕێی پێداچوونەوەن ،بەڵکو دەبێ سەرپەرشتیارێکی گشتی تیمی وەرگێران بوونی هەبێت ،تا ئەو ژوانی چالاکییەکان ڕێکبخات ،دەڵێ بڕوا تۆ و قەزوان پێداچوونەوە بۆ ئەوانە بکەن کە چاوەڕێی پێداچوونەوەن ،بەمجۆرە دەتوانرێ وەکو تیم کار بکرێ ،ئەگەر نا ئەم کارە گەورەیەی کە تا ئێستا %٨ ــمان تەواو کردووە ،دەبێتە ڕۆمان !

كاكە هەڵۆی ئازیز راستە بە تەواوی لەگەڵتانام ، بەڵام من مەبەستم ئەمەیە كە هەر كەس كە باور و دەڵنیایتان پێی هەیە بە ئارزووی خۆی فەرهەنگێك هەلبژێرێت ، ئێوەیش بیكەن بە سەر پەرەشتیاری كارەكانی خۆی " ئەگەر وا نەبێت بەخۆا هەر فەرمایشەكانی جەنابتانە ، دەبێتە ڕۆمان " . ئەمن بە ٣٠ : ٤ كات ٤٠ پەرەم ماوەه لە فەرهەنگی ٣٢٠ پەرەیی قانوون ئەویش تەواو بەم دەچمە سەر فەرهەنگێكی تر ." شیر بۆ خۆم نادۆشم " بەڵام تا ئێستا كارێكمان بە تەواوی نكردوە . زۆرم وت با ئەمەیش بڵێم : كاتێك كە تۆرێكی كۆمەڵایەتیم دروست كرد ١٥ برێوە بەری بوو لە بەر ئەوە كەس كێشەمان لە ئاسایش بۆ دروست نەكات ئەو ١٥ نەفەرە وای لێهات بوو بە ٨٠٠ ئەندامی تۆر كە گشتی بە پێی یاسا كاریان دەكرد . و یارمەتی كەسێكیان دەدا كە بۆ هیچ كەس ناسراو نەبوو . بین لە مێشی هەنگوین فێر بین گشتی بەرێوەبەری هەنگوینی خۆیەتی تا شانە هەنگوینەكە پر دەكەن . ئەو گشتە سەرچاوە pdf_ەمان هەیە لە فەرهەنگ بەڵام حیفە هەر وا بمێنێتەوە .
لە گەڵ رێزمدا -یەكەمین مێش هەنگوینی dicto

مەسەلەکە ئەوە نییە کاك قەزوان ئێوە باستان کردووە. تەنانەت ئەگەر ٨٠٠ بەڕێوەبەریش دابنێین نەك ڕۆمان، دەبێتە چێشتی مجێور و هیچ یاسا و ڕێسایەکی ڕێنووس و زمانەوانی و بەتایبەت فەرهەنگنووسی ڕەچاو ناکرێت و هەرکەس بە گەزی خۆی دەیپێوێت و ئەوکات، نەك دڵخۆش نابین بە ئەنجامەکەی، بگرە لەوانەیە هەزار داخ و ئەفسووسیش بخۆین کە بریا هەر نەمانکردایە!!! ئەو کاتە ئیتر لەژێر کۆنترۆڵیش دەردەچێت!
دەستخۆشی لە کاك هیوا دەکەم، بەهەرحاڵ چەند ڕێنمایی و ڕێوشوێنێکمان هەر پێویستە تا پێڕەوی بکەین لەم پرۆژەیەدا، گەرچی خۆبەخشیش بێت!

هاورێیان ئەمن ئومرۆ تاكە وشەكانی فەرهەنگی قانوونی(عەرەبی- كوردی- فرەنسی -ئینگلیزی) دكتۆر نوری تاڵەبانیم ، تەواو كرد . كاتی ترخاندن كەمتر لە ٥ كاتژمێر.
دیسان عەرز دەكەم سەرپەرشتیار لابوەن بەڵام بەرێوەبرانی فەرهەنگەكان كە ئەشێ لە نێو DICTO بنووسرێت زیادی بكەن (گاندی)
لەگەڵ رێزمدا

لەڕاستیدا ئەم جۆرە پرۆژانە پێوسیتە پیش دەستپێکردنیان کۆبوونەوە بکرێت و پلان بۆ کارەکان دابنرێت، ئەگەر لەفەرهەنگی ترەوە وەرگێڕانەکان ئەنجامبدرێن ناکرێ، بەپێی ئارەزووی خۆت هەر جارەوە لە پیتێکەوە بکەویتە وەرگێڕان، چونکە دووبارە بوونەوە ڕوودەدات.
کاکە قەزوان@ بەم زووانە سەرپرشتیاری کارەکان بۆ خۆی پلان دادەرێژێت بۆ چۆنیەتی تەواوکردنی کارەکان، ئەگەر ئارام بگرن چەند رۆژێکی تر.
هیوادارم بۆ هەنگاوەکانی ئاییندە، دەستنەکرێت بە کارەکان تا لە کۆبونەوەیەکدا ، سەرپەرشتیاری و تیمی بۆ دیاری ئەکرێت.
سەرکەوتوبن

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

ئەرێ ئەگەر وشەیەکی هەڵەم زیاد کردبێ (هەڵدەکەوێ)، چۆن دەتوانم رەشی بکەمەوە؟

@UmedKurd
دەستەی پێداچوونەوە چاکی دەکەن ،دەستخۆش

کاک هیوا سڵاو
ناکرێت وەک پێشوو ئەوەی دوا پەیام لێرە دەنوسێت لە پەرەی سەرەکی kurditgroup وەک سەردێڕێک دەرکەوێت ، زۆر کەس ئەم پەیامانەی لێرە دەنوسرێت لەسەر دیکتیۆ
نابینێت ، هەستەکەم گەر وا بکرێت خەلکانی زیاتر بۆ دیکتیۆ پەیدا دەبن تا وەربگێڕن . لەگەڵ سوپاسدا.

ئەرێ بەڕێزان نەبێت بە خۆهەڵکێشان من چالاکی باشم هەیە لەم فەرهەنگەدا خێرەو مەنێک نیە دوو ئەستێرەش با بەئێمە ، خێرتان دەگا دوو سێ ئەستێرەش بگرنە ئێمە....
هههههههههه

قوتابی/خوێندکار/فێرخواز :) ی کورد گیان، ئەیگەیەنمە بەردەی بەڕێز.
بۆ ئەستێرەکانت چالاکیەکانی دیکتیۆت هی ئەوبەر جادەیە :) ئەستێرەکانت لەگەڵ کەمی چالاکیەکانت وابزانم دا ئەبەزێت، بەردێک بگرە بەردەقانی گوێ ناداتێ :)
سوپاسی ماندوبونتان
ویستم بڵێم
http://dictio.kurditgroup.org/dictio/blush
ناکاتە ڕووسوربون: بەڵێ وایە ڕووسووربوونە بەڵام بۆخۆی دۆخێکی هەیە.
ناڵێی وەڵا بۆیاخم بەرکەوت بڵەشم کرد، ئەڵێی کچێکی چاوو برۆ ڕەش ماچی کردم بڵەشم کرد = **سووربوومەوە** = ڕووم سووربووەوە =! ماچی کردم ڕووسوربومەوە.
ڕووسووربون واتە شتێکی وەک chin up و head held high و ئەوشتانە ئەکات :)
سوپاس

ڕووسووربوون من زیادم کرد کاک هیوا ،وەکو چاوگێک
سووربوونیش تەواوە ،بەڵام بۆ ئەوەی کە لە ڕستەدا نازانم پێشتریش بە کاک سەفینم وت بەڵام ئەو وتی جارێ با وەرگێڕانی سەد هەزار وشەکە تەواوبێت ئەنجا.

بژین.

٩٠٠٠ ــمان تێپەڕدا :)
هیوام وایە بەمجۆرە هەر گەرم و گوڕ بمێنین.

بژین.

دەستخۆش كاك هەڵۆی گیان . دیكتۆ دەنگ و رەنگ و وشەی هەموو كوردانە ! دەمێنت .

سڵاو،
کاك هیوا ڕووسووربوون، هەر بەو مانایە دێت کە جەنابتان باستان کردووە لە بۆچوونی ١٣دا، واتە (chin up و head held high)؛ بەکوردییەکەشی دەکرێت بڵێین: سەرفرازبوون، بۆ نموونە کە دەڵێین "ڕووسوور بیت!" یانی "سەرفراز بیت!" وهتد... بەڵام پێم وایە (blush) دەبێت بە "سوور دەبێتەوە" یان "تەریق دەبێتەوە" لێكبدرێتەوە؛ بۆ نموونە "کاك قەزوان لەشەرماندا سوور بۆوە."
Develop a pink tinge in the face from embarrassment or shame: she blushed at the unexpected compliment

کاک زمانیار بەڕێزتان وەکو شارەزاتر لە زمانەکە ،من پێم باشە چاوێک بکەی لە بەشی (ئەو وەرگێڕانانەی چاوەڕێی پێداچوونەوەن) لە دیکتیۆ چونکە هاومانا زۆر دانراوە.
لایکێک بۆ تۆ کاک قەزوانی ئازیز.

هەربژین.

تۆ سەیری ئەم عەکسییە.
Bullet = گوللە
جا لە دیکتیۆ ناچارین بە (گولە) بینووسین ،واتا بە یەک ( ل ) چونکە کە کردمان بە دوو دانە دەبێ وشەی (ئەڵا) واتا "للە" شەدە و تەرتیباتەکەی بۆ زیاد دەبێ. ئێ خۆ فیشەکەیش نانووسم :) کاک بەردە بەقوربان شتێک بکە.

من تێناگەم بۆ دەبێ بە یەک 'ل' بنووسرێ لە کاتێکدا دوو 'ل'ێی هەن وەکوو کوللە (کللو)
گولە = پیسەکە، ئەم کابرا گولەت دیتووە = ئەم کابرا پیسەکەت دیتووە
گوللە = فیشەک، وەک : گوللەی وێ کەوت
بڕوانە: [url=http://www.aknews.com/ku/aknews/4/292541/]http://www.aknews.com/ku/aknews/4/292541[/url]

ئەوە دیکتیۆم پڕ فیشەککرد، ووشەی " گوللـە " م بۆ زیادکرد.
بژین

کاک حەمید زیادکردنی ( ــ ) هەڵەیە و نابێ بوونی هەبێ لە وەرگێڕانەکان.

کاك هەڵۆ، من ئەو چارەسەرەم پێیە بۆ کێشەکە. نازانم ئەگەر چارەسەرێکی باشتر هەیە بابیکەین. Bullet بەگشتی مانای گوللـە یە بەڵام لە ئایتیدا مانای خاڵ دەدات. ئەو خاڵانەی کە لە خاڵبەندێكدا بەکاردێن. وەکو ئەوەی لە وۆردا هەیە Bullets and Numbering.

کاکە بەرد ماندوو نەبیت :)
بەشی http://dictio.kurditgroup.org/dict/suggestions بەکارهێنانی سەختە.
پێشنیار: MENU_LOCAL_TASK زیاد بکرێ بۆ نیشاندراوەکان، بۆ نمونە:
1. وەرگێڕدراوی نوێ
2. وەرگێڕدراوی دەستکاری کراو
3. وەرگێڕدراوی دەستکاری کراو و قەبوڵکراو :)
لانی کەم 1 و 2 ئەکرێ بەس بێت. حەزەکەم بجوڵێم جار جار، بەڵام ئەو لیستە درێژە تۆزێک چاوم تەڵخ ئەکات :)
دوبارە ماندو نەبیت. بۆیە بە ئاشکرا/ پەبڵیک نوسیم تا ڕای وەرگێڕەکانی تریش بزانین.

کاک حەمید لە ڕووی ماناوە وەرگێڕانەکەت دروستە ،بەڵام نابێت بەمجۆرە بنووسرێ.

کاک حەمید بۆ بەمشێوەیەت نەنووسی، گوللە لەبری گوللـە؟
کێشە هەیە لە چۆنیەتی دەرکەوتنی لەلای تۆ؟

کاک [url=u/kurdish-eagle]Kurdish EAgle[/url] لەوانەیە هەر لەلای تۆ وابێت، هیچ کێشەیەکی نییە لەلای من.

کاك تێکۆشەر لای منیش لە دوو شێ کۆمپیوتەر و وێبگەڕ تاقیم کردۆتەوە هەروایە.
کێشەکە کاك هەڵۆ لەسەرەوە ڕوونی کردۆتەوە ئەگەر بەو کیبۆردە کوردیانەی کە ئێستا لەبەردەستدان لە دیکتیۆدا بنووسیت " للە " ەکە شەددەی عەرەبی دەچێتە سەر. چارەسەرەکەی من بۆئەم کێشەیە ئەوەبوو کە هایفن " - " م لەنێوان لامە کە ی ئەخیر و بزوێنەکەدا بەکارهێنا، بەس کاك هەڵۆ ئەڵێ کاکە تۆ سەرپێچیت کردووە و ئەبێ لەسەر ئەوە 5 دەقە لەسەر یەك پێ بووەستیت. چاوەڕێین خێرۆمەندێك چارەسەرێکی باشتری پێبێت.

بەڕاستی نازانم هەڵەکە لەچیدایە، لای من هیچ کێشەیەک نابینم لەوبارەوە. سەیری ئەم وێنەیە بکە کە بارمکردووە.

کاک حەمید، وەک کاک هەڵۆش باسی کردووە. نابێت وا بنووسرێت، لەبەرئەوەی کە ئەنجامی گەڕانی گوللە لەگەڵ گوللـە یەک ئەنجام نییە. واتە دوو ووشەی جیاوازن.

سەبارەت بەم هەمزەیە، ئەوەی لەگەڵ‌ فۆنت و ڤۆڵت کاریکردبێت دەزانێت کێشەکە لە چیدایە، جا باشە تۆ بڵێی بابەت هەبێت لەم ماڵپەڕە باس نەکرابێت؟
چەند پێخواسێکی وشترپەرست لە ڕێکخراوەی یونیکۆد کە سیاسەتی عەرب پەرستی دەکەن، یاسای( ل + ل + ه ) یان داناوە کە دەبێت هەمزەی لەسەر بێت. بۆ تەواوکردنی ئەم کارە، مایکرۆسۆفتی سەقەت فۆنتێکی سەقەتی داناوە بە ناوی تەهۆما، خودا سەقەتترییان بکات. لەم فۆنتە وا دڕێژراوە کە هاتنی ئەم سێ پیتەوە دبێتە الله بەڵام ئەم یاسایەمان کاتی خۆی لە یونیکۆرددا دانەناوە، چونکە ئەمە تەنها بەڵگەی کەمبینییە.
Allah ligature at U+FDF2: ﷲ
بۆیە ئەو کەسانەی بە تەختەکلیلی کۆن دەنووسن، کە shift + h بەکاردەهات ئەم کێشەیە درووست دەکەن. بۆیە داوا لە نووسەر دەکەین تەختەکلیلەکەی نوێ‌ بکاتەوە.

کاک هیوا، دوایی سەیری پێشنیارەکەی بەڕێزتان دەکەم.

سوپاس کاکە بەرد.
هاوڕێیان بەتایبەت بەردەو کاکە هەردی-یوکەی و وەرگێڕانی دیکە
ئەمە بۆ نمونە ماناکانی extension ئەمانەن: پێوەکراو :: درێژکردنەوە :: پێوەکردن :: درێژکردن :: درێژکردنەوە :: کشان :: کشاندن
باشە بۆ کۆ کراوەی هەر وشەیەک لە کوردی ئێمە "کان" و "ان"مان نیە؟ ناسراو و نەناسراو شاخەکان و شاخان. باشە چی بکەم لەو هەموو وەرگێڕانە؟
for n
n .2
?
کەی ڕاستە! ئەمرین گیانمان دەر ئەچێت :) یان sەکان لابەرین؟
سوپاس

بەداخەوە کە کاری وەرگێڕان وەکو تیم ناکرێ ،کە ئەمەش کارەکە خاو و ناتەندروست دەکا.
وە دەگەینە %١٠ ـی فەرهەنگەکە. نە ڕێککەوتنەکان دیارن نە تیمەکە بە تەواوی.

تێ نەگەشتم کاکە هەڵۆ؟
سەرۆکی پرۆژەکە کاک هەردی یوکەیە.
ناوی تیمی وەرگێڕ لای کاک هەردی-یوکەیە.

ئێ زۆر چاکە ،با کاک هەردی پرۆتۆکۆلێک بۆ وەرگێڕانەکان دانێت ،بۆ نموونە با تەواو بکرێت وەک لەو پەرش و بڵاوییە.
یان با ئەو وەرگێڕانانەی وەرنەگیراون پێداچوونەوەیان بۆ بکەین (کە ئێستا نزیکەی ١٣٠٠ وەرگێران دەبێت) ،ئیتر بەمجۆرە.

کاکە ئیگڵ زۆربەی ئەو ووشانەی کە لە بەشی پێداچوونەوەدان هۆکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێشێل کردنی ڕێنماییەکان هەندێک لە ووشانە دەبینین کە 5 وەرگێڕانی بۆ کراوە کە هەر پێنجیان هەمان مانا و هەمان ووشەن بۆیە هیوادارم پێش وەرگێڕانی هەر ووشەیەک دڵنیابین کە پێشتر زیاد نەکراوە ... وەکو دەبینین کە ڕۆژانە وەرگێڕی نوێ دەستدەکات بە وەرگێڕان من تەنها چاودێری ئەکەم بۆ ئەوەی بزانم کە چ ئەندامێك ووشەکانی پێویستی بە پێداچوونەوە نیە لە پاشان بە نامەیەکی تایبەت کاک بەردە ئاگادار دەکەم کە ئەم بەڕێزە وەرگێڕانەکانی پێوسی بە پێداچوونەوە ناکات بەو شێوەیەش ووشەکانی بەشی پێداچوونەوە تاڕادەیەک کەمتر دەبنەوە ئەو قورساییەی سەر شانی هەمووانیش کەم دەبێتەوە.بۆ ئەوەی کە دەڵێیت بە هێواشی کارەکان دەڕوات پێموایە تاڕادەیەکی باش کاری تێذا کراوە چونکە ئەگەر بمانەوێت کارەکە ڕێك و پێك دەرچێت ئەبێت تۆزێك ئارام و دان بەخۆداگر بین. هەروەکو دەزانین چونکە کارەکە کارێکی خۆبەخشانەیە ناتوانرێت زۆر لە هیچ کەسێک بکرێت بۆ دەست و بردکردن.کارەکە کارکردنە لەسەر دروستکردنی فەرهەنگێکی کراوە هەر ئەندامەو بە پێی کات و توانای خۆی کاردەکات. کاکە ئیگڵ گیان من لە کاتی نووسینی بابەتدا لە بری ناوی مانگەکان 1 و 2 و 3 دەنووسم ئەگینا خێرا ڕەخنەگرێك پەیدا دەبێت دەڵێ ئەمە نیەو ئەوەیە بڕۆ لە دیکتیۆ گەڕانێک بۆ مانگەکان بکە دەبینیت کە مەبەستم لە چیە؟؟؟ هیوای سەرکەوتن بۆ هەموولایەك

منیش بە تەواوی لەگەڵتم کاک هەردی ،خۆ منیش ناڵێم هەر هەمووی وەرگیرن ،تەنها بە کوردییەکەی (سافی بکەین) چونکە وەرگێڕانی پوختیشی تێدایە. بەهەرحاڵ هەنگاوی زۆر باش چووینە پێشەوە لە فەرهەنگەکە دەستخۆشی بۆ هەموو ئەوانەی بەشدارن ئەگەر بە وشەیەکیش بێت.
هەربژین.

دەست ئێوەش خۆش کاکە ئیگڵ
لە بەشی پێداچوونەوە کێشەی مانگەکانمان هەیە لەگەڵ کورتکراوەکان نموونە:

[b]July[/b] چوار وەرگێڕانی بۆ کراوە[b] گەلاوێژ::مانگی حەوت::پووشپەڕ::تەمموز[/b] نازانم هەر چواریان دانێین یاخوود ؟؟؟؟
کورتکراوە نموونە[b]: fri[/b] کە کورتکراوەی[b] friday[/b] لە بەشی پێداچوونەوە نووسراوە
[b] fri [/b] واتە هەینی

بەڵام من پێم باشە ئەو ووشانەی کە کورتکراوەیان هەیە بەم شێوەیە وەرگێڕین نموونە:
[b]friday [color=#555555]-[/color][/b][b] fri[/b] : هەینی - کورتکراوەی ڕۆژی هەینی
[b]United Kingdom [color=#555555]- [/color][/b][b]UK [/b]: شانشینی یەکگرتوو - کورتکراوەی شانشینی یەکگرتوو

واتە مەبەستەکە لێرەدا ئەوەیە کە پێویست ناکات ئەو ووشانەی کە کورتکراوەیان هەیە دوو وەرگێڕانیان بۆ بکەین.ئەم هەڵانەمان لە [url=http://dictio.kurditgroup.org/dict/correction]correction request[/url] بەرچاو دەکەوێت.

کێشەیەکی بچووکی تر ئەوەیە کە پیتی (ک) و (ك) ە لەوانەیە ئەم کێشەیان پێشتر لێرە باسکرابێت بەڵام من پێـم باشە کە (ک) لە سەرەتا و ناوەڕاستدا بەکاربێت وە (ك) لە کۆتایدا بەکاربێت:

(جارێ[b]ک[/b]یان جارێ[b]ك) [/b]([b]ک[/b]ام [b] ک[/b]امیان ) (کا[b]ك [/b]کا[b]ک[/b]ە ئیگڵ).

وە کێشەی فرمانە لێکدراوەکانیشمان هەیە[b] compound verbs[/b]
[b][/b]
فرمانی لێکدراو:: بەو فرمانانه دەوترێن كه له دوو یان چەند وشە پێك هاتوون. وەک:

([b]ڕێك[/b] +[b] كەوتن[/b] =[b] ڕێككەوتن[/b])، [b]([/b][b]پێك[/b] + [b]هێنان[/b] =[b] پێكهێنان[/b]).

ئەم فرمانانه ئەگەر له دۆخی چاوگدا بن پێكەوه دەنووسرێن، وەك:
[b]ڕێكخستن ، شەڕكردن ، كۆڵنەدان ، خەباتكردن ، تاڵانكردن ، تێكدان ، سەربڕین[/b].
ئەگەر له دۆخه جۆربەجۆرەكانی فرمان[b] (ئێستە،ڕابردووی سادە،ڕابردووی گێڕاوەی،ڕابردووی دوور)[/b] بەكار ببرێن بەجیا دەنووسرێن:

[b]ئێستە:[/b] ڕێك دەخە[b]م [/b] ـ ڕێك دەخە[b]ی [/b] ـ ڕێك دەخ[b]ات [/b] ـ ڕێك دەخه[b]ین [/b] ـ ڕێك دەخە[b]ن[/b].
[b]ڕابردووی سادە :[/b] ڕێك[b]م[/b] خست ، ڕێك[b]ت[/b] خست ـ ڕێك[b]ی[/b] خست ـ ڕێك[b]مان[/b]خست ـ ڕێک[b]تان[/b] خست ـ ڕێك[b]یان[/b] خست.
[b]ڕابردووی گێڕاوە :[/b] ڕێك[b]م[/b] خستووه ـ ڕێك[b]ت[/b]خستووه ـ ڕێك[b]ی[/b] خستووه ـ ڕێك[b]مان[/b] خستووه ـ ڕێك[b]تان[/b] خستووه ـ ڕێك[b]یان[/b] خستووه.

[b]ڕابردووی دوور :[/b] ڕێك[b]م[/b] خستبوو ـ ڕێك[b]ت[/b] خستبوو ـ ڕێك[b]ی[/b] خستبوو ـ ڕێك[b]مان[/b] خستبوو ـ ڕێك[b]تان[/b] خستبوو ـ ڕێك[b]یان[/b]خستبوو.
ئەگەر له دۆخەكانی تردا بن هەروەكوو دۆخی چاوگ پێكەوه دەنووسرێن: پێكهاتن، پێكهاتوو، پێكهاته، پێكهێنراو.سەركەوتن، سەركەوتوو.

ئەگەر ئێوەش پێتان باش ئەوا بەم شێوەیە کاری لەسەر دەکەین.سوپاس بۆ هەمووان

من لەگەڵم ! سەرنجەکانت تەواوی لەجێی خۆیەتی ،وەکو پێشتر بە کاک بەردەش وت کە ئایا چۆن چارەی ئەوە بکەین لە داهاتوودا بۆ فەرهەنگی ڕستەیی.
برادەرانی تری وەرگێڕ دەڵێن چی؟
بژین.

کاکە هەردی و هەڵۆ
1. مانگەکان: مەبەست ئەوەیە هێمای داش [ - ] بەکار بێت بۆ ڕونکردنەوە؟
۲. لێک دراوەکان:
ا. دۆخی چاوگ لەگەڵتانام
ب. بۆ دۆخەکانی کاتەکانی دیکە: گرفتم لەگەڵ ك هەیە، تۆزێکم پێ چوو تا ئەمەم دۆزیەوە بەڵام من لەو پێنج کەسەی ناو کۆبونەوەکەدا نەبووم دەنا بە منەوە دەبوینە شەش کەس. http://kurditgroup.org/node/1906 [url=http://kurditgroup.org/search/node/%D9%BE%DB%8C%D8%AA%DB%8C%20%DA%A9%20%D9%88%20%D9%83?page=1]دوای گەڕانێکی زۆر[/url]. بۆیە من [ئەڵێم ڕێک ئەخەم]
۳. disambiguation بابەتێکی گرنگی lexicography یە. تکام وایە لەسەر شێوازێک ڕێک بکەوین. نمونە: degradationواتە [لێک هەڵوەشان (جیۆلۆجی)] هەرچەن بەپێی یاسای ۲.ا ئەبوایە بم نوسیایە [لێک هەڵوەشان] :)
٤. مەسەلەی ڕستە کاکە هەڵۆ، ئەکرێ لە من هەڵە گەشتبیت، من مەبەستم ئەوەیە کاتێک وەرگێڕانێک ئەکەین، بۆ دروستی وەرگێڕانەکە، هەوڵ بدەین لە مێشکی خۆماندا نمونەیەکی کوردی بۆ بنوسین. خۆ ئەگەر بکرایە نمونەکەش بنوسرایە، ئەوا چاکتر، بەس دڵنیات ئەکەم خاومان ئەکاتەوە. چونکە پڕکردنەوەی یەک خانە ئەگەر ۲٠ چرکە ببات ئەوا بیرکاریانەش دایبنێین ئەوا دوو خانە ٤٠ چرکەی ئەوێت
۵. بابەتێکی تر لە زەمانی نوحەوە ئەمەوێ باسی بکەم: وشە عەرەبیەکانمان کوا؟ بەڕاستی من لەگەڵ ئەمە نیم. لای هەرکەسێک بڵێیت: دوو کاژێری تر بە ترومبێل دێمە کنت..ئەپڕوقێت لە پێکەنینا :) http://dictio.kurditgroup.org/dictio/hour
ماندو نەبن

من لەگەڵ پێشنیارەکانی ترتدا هەم کاک هیوا،
بەڵام بۆ hour ئایا تۆ پێشنیاری سەعات دەکەی؟
بەڕاستی کاک هیوا من لەگەڵ ئەوەدا نیم ،جا ئەگەر بە پڕوکاندن لە پێکەنینا بێت ،ئەبێ فەرهەنگی کوردی جیاوازییەکی وای نەبێ لەگەڵ عەرەبی و فارسییەکە ،کابرا ڕاهاتووە ڕانەهاتووە کێشەی خۆیەتی کێشەی من نییە ،کێشەی من ئەوەیە ئەو سەد هەزار وشەیە بە کوردی تەواو بێت. کاکە لە فەرهەنگی زکورد ـیش ئەو کێشەیە هەر هەبوو هەندێ برادەر دەیانوت جا خەڵک کوا ڕادێت لەم وشە سەیرانە ؟ وەکو تێپەڕەوشە ،ئێ ئەمە کوردییەکە ئەگەر کوردەکە درکی پێ دەکا دەبێ ڕابێش لەسەری ڕاهاتن چەندە سەختە لەسەر وشەیەک یان دەستەواژەیەکی بێگانە کەمێک ئاسانترە وەک لە وشەیەکی کوردی و زمانی دایك.

بژین.

سڵاو هاوڕێیان
منیش هەمان ڕای کاك هەڵۆم هەیە و ئێمە ناکرێت گوێبدەینە ئەوەی خوێنەری کورد لەگەڵ ووشە نوێکاندا ڕاهاتووە یان ڕانەهاتووە، گرنگ ئەوەیە بتوانین بیسەلمێنین بۆ چی فڵانە وەرگێڕان ڕاستتە و ئەوانی تر هەڵەن. لەسەدا ٨٠ ئەو زاراوانەی لە ئایتی و بوارە زانستی یەکانی تردا بەکاردێن کورد نەیبیستوون و لە زمانی کوردیدا بوونیان نی یە.
بەڕای من زۆر گرنگە لەکاتی وەرگێڕانی hour بۆ کوردی لە جیاوازی نێوان کاژێر و کاتژمێر تێگەیشتبین.
وشەی کاژێر بەکاردێ بۆ ژماردنی ژمارەی کاتژمێرەکان. بۆ نمونە دەڵێین من ئەمڕۆ ٨ کاژێر کارم کرد،یان ٣ کاژێر خەوتم، بەڵام کاتژمێر بەکاردێت بۆ دیاریکردنی کاتێك بۆ نمونە دەڵێین سبەی کاتژمێر ٨ ی بەیانی دەڕۆم بۆسەر کار. کەواتە بەکورتی و پوختی ئەم دوو یاسایەیە:
کاتژمێر ........ بۆ دیاری کردنی کات
کاژێر......... بۆ ژماردنی ژمارەی کاتژمێر

بژین.

کاکە هەڵۆ و کاکە حمید، هیوادارم شتەکان تێکەڵ نەکرێن.
وشەی عەرەبی تەرە کردن زەرەری خۆمانە پێش قازانج. من مەبەستم ئەوە نیە ئەم یان ئەو. مەبەستم ئەوەیە هەردوکیان. گرفتی زکورد زۆر جیاوازە لەوەی من. ئەوەی ئەوان وەرگرتنی وشە بووبێت ئەمەی ئێمە تەرە کردنی وشەیە.
زمان چەندەها register نازانم کوردیەکەی چیە، ئەوەی من باسی ئەکەم ئەوەیە کە ئەکرێ یەکێکمان لەسەر جادە لە شێخەڵا وا قسەبکەین، بۆ نا. بەڵام خەڵک یەکسەر ئەزانێ کە registerێکت هەیە کە زۆرێک نازانن لە کوێوە هاتوەو پێکەنین دروست ئەکات. ئەگەر لە کۆلێژی زمانی کوردی زانکۆی ... قسە بکەی ئەوا کەس پێ ناکەنێ ئەزانن registerێکی خۆتت هەیەو مەبەستیشتە کوردی پاراو بئاخفی :)
برالە، بابای کەرکوکی، هەولێری، کوڕە هەڵەبجەیی وا خەریکە شێت بوە بۆ مانای hour جارێ شەڕی چی لەگەڵ بکەم؟ دڵنیام نوکتەی سایەق(شۆفێر؟لێخوڕ؟) تەکسیەکەتان بیستوە لەسەر مەسەلە (بابەت)ی نادی موەزەفین.
هیوادارم مەبەستەکەم ڕون بێت، چونکە پێشتر غامز بوو تۆزێک :)
اخوکم فی اللە :)

دەستتان خۆش و ماندوو نەبن
دیکتیۆ گەیشتە مریشکە ڕەشەی. ئێستا گشت ١٥٠٠ وشەی هەرە باوی هەڵبژاردەی دەنگی ئامریکای دەخۆ دەگرێ.
[url=http://www.manythings.org/voa/words.htm]http://www.manythings.org/voa/words.htm[/url]
[url=http://www.voanews.com/learningenglish/home/wordbook/]http://www.voanews.com/learningenglish/home/wordbook/[/url]
دوو پێشنیاریشم هەن، سپاستان دەکەم ئەگەر ڕەچاوی کەن:
١- ئەمەیان بچووکە. لە پەڕەی وەرگێڕان، خانەی دەقی (textbox) بەشی کوردی تۆزێک بەرینتر بکرێ، ئێستا ئەگەر وەرگێڕانەکە بە تێروتەسەلی بکرێ جێی نابێتەوە و هەر دەبێ پاش و پێشی پێبکەی بزانی چت نووسیوە
٢- لە بەشی وەرگێڕانی چەنددانەیی، ئەم وشانەی کە بەرنامە بۆمان هەڵدەبژێرێ، ئەگەر بەپێی ڕێژەی بەکارهێنایان هەڵبژێردرێن زۆر باشتر دەبێ. دەکرێ دەقی ١٠ تا ٢٠ پەرتوکی PDFی ئینگلیزی هەڵبگرێتەوە ناو پەڕگەیەکی دەق (*.txt) و پاشان بە بەرنامەیەکی بچووک بزانی هەر وشەیەی چەند جاران دووپاتە بۆتەوە. جا ئینجا ئەو وشانەی کە زۆرتر دەکارکراون بۆ وەرگێڕان هەڵبژێردرێن. ئێستا وشەی وا پێشان دەدرێن کە ڕەنگە لە زۆرینەی دەقەکاندا تەنیا جارێکیش نەهاتبن و ئەوانەی زۆریش باون (وەک ١٥٠٠ وشەکەی دەنگی ئامریکا) بە وەرنەگێڕاوی دەمێننەوە.

برادەرانی دیکتیۆ ..
هیوادارم ئیتر دووبارە هەڵمەتێکی فراوان بکەین و قۆڵی لێ هەڵماڵین، ئەوە مانگی حەوتە و هێشتا ١١،٠٠٠ وەرگێڕانمان هەیە.

کاکە هەڵۆ ماندوو نەبیت
ئەرێ کاکە چی بکەین لە ناوە "کۆ"کان؟
http://dictio.kurditgroup.org/dict/add/Commotions
هەراوهوریاکان || هەراوهوریایان || هەراوهوریا (کۆ)؟
کامیان؟

کۆی ناوێت کاک هیوا.
commotions
هەرا، نائارامیی، ژاوەژاو،

کاکە ئاراس ئەی: computers
ئەوە تەنها نمونەیەک بوو بەس لەوێ یان ئەبێ بەردە سکریپتەکە دەستکاری کات کە commotions بچێت بۆ commotionیان کێشەیە بەڕاستی، وە ئەبینیت چەندە دوبارە تەرجەمە کراو هەیە..هەڵەیە وایە یان نا؟
ئەوە سڕیمەوە ئەوەیان، ئەو "ڕێبەر"ەم هەر دروست نەکرد!

سڵاو،
کاک ئاراس بۆ هەموو وشەیەک (کۆ) ـەیەکی بەرامبەری دەبێت هەبێت لە دیکتیۆ، کاک هیوا وشەکان بە شێوەیەکی ئاسایی بە ئامرازی (ان) دەکرێنە کۆ، ئەو وشانەش کە کۆتاییان بزوێنە بە (کان)، بەڵام ئەگەر بە (ەکان) بیکەن بە کۆ، ئەو دەبێتە ناسراویش.
ئینجا کاک بەردە دەبێ چۆن چارەی کردبێ یان چارەی بکا ئەوەیان نازانم،
بۆ نموونە، باڵندە، ئەگەر بیکەین بە کۆ: باڵندان. (ئەوە زۆر ناقۆڵایە) بەڵام دەبێ وابێت چونکە:
ئەگەر لە ڕستە بەکار بهێنی دەڵێی: [b]ئەو[/b] باڵندان[b]ە[/b] (ئەو ...ە ئەوە ئامرازی نیشان کردنن.)
هەندێ وشەش هەیە هیچ کێشەی نییە. وەکو: منداڵ + ان --> [b]منداڵان[/b]
بەڕاستی لە ڕووی ڕێزمانەوە کەمێک ئاڵۆزە، ئێمە دەبێ بزانین کاک بەردە چۆن چاری دەکا.

بژین.

‏کاکە ھەڵۆ
کەم "فەرھەنگ"‏م دیوە وشە کۆیەکەی لەناودا بێت. بەڵکە ھەموو ناوە تاکەکەت ئەداتێ. کردارەکە قورس نیە بە پێی یاساکانی زیادکردنی پیتی ئێس ئەبێ بۆ تاکەکەی بگەڕێین لە خشتەی وشەکان.
پێویست ناکا خۆمان بخەینە گێژاوی "ان" و "کان" و "ەکان"ەوە‏‏
ڕێزم‏

واتا لە computer و computers هەر "کۆمپیوتەر" دانێین؟

كاك هەڵو كاك هیوا سڵاو
كاتێك كە سكریپتێكی تۆڕێكم وەردەگێڕا بۆ وشەی كۆ ئاوی نوسیبوو :
(computer(s: کۆمپیوتەر(ەكان)
جا نازانم لە فەرهەنگە كراوەكە چۆن دەبێت !

نا کاکە ھەڵۆ
چەن ڕێگایەکمان ھەیە:
١. ئەگەر وەک گوگڵ ترانسلەیت. بکەین ئەوا کۆ پێویستە بەبێ کەوانە بەڵام لە کوردی وەک تۆ وتت باشترە ان دانێیب دوایی بگۆڕدرێ بۆ کان ئەگەر ٢٠٦٦ وەرگێڕی موخا کەوتە کار :)‏‏
‏‏‏‏٢.یان شێوازەکەی کاک قەزوان کە تێکستێکی زۆر دوبارە ئەبێتەوە

٣.‏‏یان ھەر کە
computers
نیشاندرا لەسەروە نوسرابێت (کۆ) لەژێریشی
computer
‏‏‏‏‏‏

دەستتان خۆش بێت کاک هیوا و کاک قەزوان.
بەڵکو کاک بەردەش وەڵامێکی یەکلاییمان بداتەوە و ئیتر کەمێک چالاک ببینەوە لە دیکتیۆ.

کاکە بەرد:
ئەکرێ ئەو "Add a NEW translation to:" ببەیتە سەرەوە یان تۆزێک گەورەتر بێت، بۆ ئەو جۆرە وشانەی لەم وێنەدا هاتوە گرنگە
http://cl.ly/0H3t290L2h2A3g3L452J

ڕێزم

نە

من ڕام گۆڕی، کۆمێنتی ئەم بەڕێزە lkaka هەق نیە بسڕدرێتەوە، چونکە دیارە [url=http://www.dengekan.info/dengekan/11/1873.html]قالەشێت[/url] کابرایەکی شۆڕشگێڕ بوە لە دەڤەری چەمچەماڵ!
بەڕێوەبەری پرۆژەی دیکتیۆ، کاک هەردی-یوکەی کە فەقیرە لەبەر سەرقاڵی تەنها مەجالی زیادکردنی ووشەی هەیە کاکە lkakaی بەڕێز. وە بەڕێزیان زیاد لە ٪۱٠ی وشەکانی زیادکردوەو لەسەر ئەوەش بوە بە بەڕێوەبەری پرۆژەکە.
بە ۲ ساڵ ۱۱٠٠٠ وشە یانی بە ۱٠ سەڵ ۵۵،٠٠٠ وشەو یەک فلسیشی تێ نەچوەو کەسیش خاوەنی نیە! قالە شێتی داماو شتێکی وای پێ بکرایە ئێستا چەمچەماڵ سیلیکۆن ڤالی پێ نەئەگەشت.
هەموومان قالە شێتین :)
سوپاس

سڵاو و ڕێز لە تۆش
ماندوونەبیت، ئەوە چۆن تاقەتت هەیە ئەوەندە لەسەر ئەم باسە بڕۆیت؟ ئیتر تەواو و بڕایەوە، لەوانەیە هەندێک جار قسەمان ڕەق بێت، بەڵام دڵناسکی کوردیش بێتامی کردووە. هیوادارین ئەو 3 کەسەش بگەڕێنەوە باوەشی شۆڕش، خۆ شوکور کەسمان لەیەکتر نەکوشتووە.
هیوادارم لەش ساخبن و هەردەم لە خزمەتی وڵاتەکەتاندا بن

من ئاگام لێ نییە، ئەسڵەن یەک پیتم لەم پڕۆژەیە نەنوسیوە، تەنها وەکو بەکارهێنەر زۆر سوودی لێدەبینم. بەڵام بەهەرحاڵ!

/////
ویستم بپرسم پڕۆژەیەکی زۆر گرنگ هەیە بۆ زۆربەی زمانەکان و بنکەی دراوەکەی بەتایبەت ئینگلزی و ئەڵمانی، بە ڕستە و بە شیکاری وشەکان هەیە. ئایا دەکرێت ئێوە کوردییەکەی بۆ زۆر بکەن؟
dict.cc
تێبینی بۆ ئەندرۆید بەکاری دەبەم بە دەرهێڵ و بە خۆڕاییشە.
دەستی ماندووتان دەگوشم.
قالەشێت.

لە دیکتیۆ ئامار هەیە بڕۆ بزانە ئەمە لە فەرهەنگی بەکارهاتوو و زکوردەوە کراوە، ١١,٤٠٠ وشەیە و لە سایەی زۆری قالەشێتەکان ١٠٠٠ وەرگێران زیاتریش هاتووە و چاوەڕێی پێداچوونەوەیە، هەر ئەوەندەمان پێکراوە کە ئەم کاتە لەناو هەموو کاتی خێزان و خوێندن و سەرقاڵی ڕۆژانەوە دەربێنین و وەکو شێت خەریکی نووسین و وەرگێران و پێداچوونەوە و ڕاستکردنەوە بین.
ئەوپەڕی مەمنوونت دەبم ئەگەر شتێکی باشترت کردووە یان دەیکەی، ئەگەرنا تکایە بە تکا تکات لێت دەکەم لێرە ئەم لەوچە لەوچە مەکە.

باشە بۆ ئەگەر کەسێک بەشان و باڵمانا هەڵبدات پێمان خۆشە بەڵام ئەگەر کەسێک ڕەخنە یا سەرنجێکی هەبێ ئەوا ئاسمانی لێ ئەکەن بە دەنوکی کەو.
ئەوە ڕای ئەو برادەرەیە بزانین تا چەند ڕاستە و تا چەندیش زیادەڕوی تێدایە. بۆ فەرهەنگەکە من دەستخۆشی لەهەموو ئەو کەسانە ئەکەم کە هاوکار بون.
بۆ توڕەبون و قسەی ڕەقیش ناهەقی ئەو برادەرە ناگرم. بەخوا خەڵمان هەیە زۆر رەق وەڵام یا کۆمێنت ئەنوسن. خۆ ئەمە کفر نیە!!!

كاك Lkaka خۆشەویست ئەزانم كوێت ئێشێت و ژاندەكات ، پێویستت بە ماما هەیە. دەستێك كە یارمەتی ئەدات لە لێوێك كە دوعا ئەخوێنێت پاك ترە (شەكسپیێر).
كاك هێمن بەرێز ڕای ئەو برادەرە لە رووی زانیاریەوە نیە لە رووی ئازموونەوە نیە تەنانەت خۆی ٢ وشەی ئەگەر زیاد كردبێت حەقی پێبدەیت تكایا ! كاتێك تاكێك ئەچێتە كۆمەڵگای ئازادەوە ئەشێ زۆربەی ئەو ئازادیەانەی خۆی لا بوات وبچەسپێت بە ئازادی كۆمەڵ وبریارەكانیان قەبوول بكات(رۆسۆ).ئێمە هەر ئەوەندەمان پێ دەكرێت بەڵام ئەم كابرایە تەنانەت خەریك ناونیتكە لێنانە و قسەی بێوەژنە ٥٠ -٦٠ ساڵەی.

هەندێ موجامل و بەتاڵ لە کاردا، لەملا دەریاندەکەیت لەولاوە دێن!! کاک قەزوان پشتگوێی بخە.
ماوەی پێشووش یەکێ کۆمەڵیک قسەی جنێوی دابوو بە بەردە، منیش چەندم کرد هیچم نەدۆزیەوە، بۆیە دەرم کرد. لە فەیسبووکەوە کاک حامیدی خۆمانی دۆزیبووە، گوایە ئەو ویستویەتی زانیاریمان پێبدات(بە جنێو) بۆیە نازانێت بۆ دەرکراوە و دەیەوێت خزمەت بە کورد و کوردستان جەماوەری بەشەرەف بکات لە سەکۆکە.
بۆیە ئارەزوو دەکات بگەڕێتەوە ...
ئەوەش بزانە هەر داری بەرزە، بەردی تێئەگیرێ :)

سڵاو بەڕێزان دەستان خۆش بێت...
من هەتا ئێستا زۆر ووشەم زیاد کردووە بەڵام تا ئێستا هیچی زیاد نەبووە ئەمە هۆی چیە ؟
بۆ نمونە distort یان seal ، disposal , fulfill , intuition , وە زیاتر لە ٣٠ ووشەی تر نازانم بۆ زیاد نەبوون ئەگەر هەڵەیەکی تێدایە پێم بڵێن با ڕاستی بکەمەوە ئەگەرنا با بە بەلاش خۆم ماندوو نەکەم!

کاکە [url=http://www.kurditgroup.org/u/karwan-chemist]Karwan-chemist[/url] چاوەڕێی پیاچونەوەن

کاک هیوای بەڕێز ئەی چۆن بزانم چەند وشەم وەرگێراوە ؟

دەست خۆش بەڕێز [url=http://www.kurditgroup.org/u/karwan-chemist]Karwan-chemist[/url] هەرکاتێک چویتە ڕیزی ئەوانەی زۆرترین ووشەیان وەرگێڕاوە ئەوکاتە لێرە ئەزانیت چەند ووشەت وەرگێڕاوە.
http://dictio.kurditgroup.org/dict/stats/last
بەڵام بێگومان زەحمەتەکانت بە خۆڕایی ناڕوات

بەئەرک نەبێت پرسیارێکم هەیە؟ وشەکانی دیکتیۆ لە کوێوە وەرگیراون؟ مەبەستم ئە وشانەی کە پێشتر دانراون و بە راندۆم دەتوانرێت وەرگێڕانی بۆ بکرێت. چونکە هەندێک وشە هەیە کە له British & World English - Oxford Dictionaries بۆی دەگەڕێم تیایدا نییە! دوایین نموونە وشەی swelt بوو. چی بکەین باشە کاتێک وشەیەکی وا دێتە بەردەستمان؟ وەک تێبینی بنوسین ئەم وشەیە لەو فەرهەگەدا نییە؟ یان بەڕای ئێوە لە Oxford Dictionaries بەهێزتر هەیە! ئەگەر بەڵێ تکایە ئاماژەی پێبکەن.
سوپاس

[url=http://www.merriam-webster.com/dictionary/swelt]http://www.merriam-webster.com/dictionary/swelt[/url]

http://dictio.kurditgroup.org/dict/add/Hypothetic لەبەر ئەوەی ئەمەریکیە، وەک geologic. ئینگلیز ئێژن hypothetical, geological

سڵاو هاوڕێیان، دەستان خۆش بێت بۆ ئەو کارە جوانەی کردوتانە.
من پرسیارێكم هەیە، ئەگەر کۆمەڵێك ووشەی زۆرت هەبێت نزیکەی ٣٥ هەزار ووشەی ئینگلیزی و وەرگێڕانەکەی و بتەوێت زیادی بکەیت بۆ دیکتیۆ، ئاسانترین ڕێگا چیە؟ خۆم لەبەرەی Multi add دەزانم بەڵام ئەوکات دەبێت ٩ جار ووشە ئینگلیزیەکە و ٩ جاریش ووشە کوردیەکە کۆپی و پەیست بکەیت. ئایا تیمپلەیتێکتان هەیە بۆ ئەوەی من لای خۆمەوە بیکەمە ناوی و دواتر بینێرم، یان چارەسەر چیە؟

کاک پێشەوا باشترین چارەسەر ئەوەیە پەیوەندی بە کاک بەردەقانی یان کاک هیوا وە بکەی ، ئەم کارەی تۆ ئەگەر سەربگرێت هانگاوێکی باش دیکتۆ دەباتە پێشەوە .

گرێ، گرێی ناوی، وشەی لێکدراو، وشەی داڕێژراو.... هتد لە ئینگلیزیدا واتایی تەواویان هەیە بەڵام لە دیکتۆ هەڵە نیشان دەدات، بە هیچ شێوەیەک بنکەی دراو ڕێگەت پێنایات ئەم وشانە وەرگێڕیت ئەگەر لە کاتی نوسیندا بۆشایی هەبێت لە نێوانیان.

من دوێنێ دوو وشەم بۆ زیادکرد وتم بزانم زیاد ئەبێ تاکوو بەردەوام بم لە وشە زیاسکردن کەچی زیاد نەبوون دوو وشەکانیش pie,,,,,oasis بە ماناکانی کولێرەبەقیمە وە هەروەها مێرگ.باشە هۆکاری زیاد نەبوونی ئەو وشانە چیە،پێ ئەچێ زۆر کەس هەوڵی بەرەو پێش بردنی ئەم فەرهەنگە بدەن بەڵام کە شتێکی وا ئەبینن سارد ببنەوە،،من پێشتر لە بەرهەمێکی خۆمدا کە بڵاوم کردوەتەوە بە باشترین جۆری فەرهەنگ باسی ئەم فەرهەنگەم کردووە،،،وە بێگومان واشە چونکە ئەگەر هەر کەسێکوو لە لای خۆیەوە چەند وشەیەک زیاد بکات ئەوا فەرهەنی کوردی نیە بگاتەوە پیایدا.

من دوێنێ دوو وشەم بۆ زیادکرد وتم بزانم زیاد ئەبێ تاکوو بەردەوام بم لە وشە زیاسکردن کەچی زیاد نەبوون دوو وشەکانیش pie,,,,,oasis بە ماناکانی کولێرەبەقیمە وە هەروەها مێرگ.باشە هۆکاری زیاد نەبوونی ئەو وشانە چیە،پێ ئەچێ زۆر کەس هەوڵی بەرەو پێش بردنی ئەم فەرهەنگە بدەن بەڵام کە شتێکی وا ئەبینن سارد ببنەوە،،من پێشتر لە بەرهەمێکی خۆمدا کە بڵاوم کردوەتەوە بە باشترین جۆری فەرهەنگ باسی ئەم فەرهەنگەم کردووە،،،وە بێگومان واشە چونکە ئەگەر هەر کەسێکوو لە لای خۆیەوە چەند وشەیەک زیاد بکات ئەوا فەرهەنی کوردی نیە بگاتەوە پیایدا.

زۆر سوپاس کاک یەحیا، دەبێت کاک بەردەقانی بیپشکنێ، بزانین ئەو هەڵەیە چییە!