تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

كامێرای ٣٦ مگاپیكسێلی نیكۆن بە ناوی D800

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/02/12

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

 

دوای ماوەیەک كۆمپانی نیكۆن كامێرای نوێی خۆی بە ناوی DSLR بە فەرمی خستوەتە بەرچاو. بە پێچەوانەی D700 كە وشانێكی لاوازتر D3 بوو D800 وشانێكی زۆر بە هێزترە لە ئێستایش بە دژی وشانی Canon 5D Mark II كانۆن وەستاوە. گرنگترین تایبەتمەندییەكانی ئەم كامێرایە سێنسۆری FX-format (35.9 x 24) mm گەورەی ٦ر٣٦ مێگا پیكسێلیە كە دەتوانێ پەرگەكانی TIFF بە قەبارەی ٢١٢ مێگابایت دروست بكا، بۆ ئەم كارەیشی پێویستی بە كارتێكی بیرگەی زۆر گەورە هەیە. گۆرانكاریەكانی تری ئەم وشانە لە هەڵسانگاندن لەگەڵ بەD700 وەكوو D4 _ە بۆ وێنە:
ـ سێنسۆری: ٩١٠٠٥ پیكسێلی RGB .
ـ پێشانگەری: ٢ر٣ ئینچی
ـ رێكخەری : ٣ Expeed [دەتوانێ كامێراكە لە ٠/١٢_می چركە هەڵگرسێنێت ]
دەکرێ سنووری ISO ئەم كامێرایە لە 6400 تاکوو 25600 زیاد بکرێ. یەكێك لە تایبەتمەندیەكانی تری ئەم كامێرایە پاڵپشتی لە پۆرتی USB 3.0 كە بۆ یەكەم جار لە كامێراكانی نیكۆندا دەیبینین، ئەمەیش بۆ گواستەوەی پەرگەكانی TIFF زۆر باشە.
بۆ فیلم هەڵگرتنەوە ئەم كامێرایە ئەم تایبەتمەندیانەی هەیە:
ـ رووناكی: ١٠٨٠/٣٠p HD
ـ خێرایی: ٢٤ یان ٣٠ فریم لە چركەیێك
ـ رووناكی: ٧٠٠p HD خێرایی: ٣٠ یان٦٠ فرەیەم لە چركەیەکدا
هەروها بە پەستانكردنەوەی B-Frame دەتوانێت رووناكیێكی H.264 MP4 فیلمەكان هەڵبگرێتەوە. بۆ دەرچوونی فیلمەكەش، بە شیتەڵكردنەوەی (decompress) پەرگەی فیلم بە شێوەی HDMI دەتوانی لە سەر شاشەی مۆنیتۆری كامراكە یان LCD ماڵەوە چاوی لێبكەی.
نرخی كامێرا : تەنیا ٣٠٠٠ دۆلاری ئەمریكی و ٦ ملیۆن تمەنی ئێرانی یە.
چاو لە گالێری وێنەكانی ئەم كامێرایە بكە :سەرچاو: بەستەری گالێری

بۆچوونەکان

دەستخۆش!
کامێرایەكی نایابە.

دەست خۆش ، نایابە !

یەکێکە لە خەونەکانی من
دەستت خۆش کامێرایەکی زۆر جوانە و بەهێزە..

دەستخوەش و ماندوو نەبی.

تەنها ٣ هەزار دۆلاری ئەمرئکی! :)