بە بەڵگەوە سەلمێندرا کە: فەیسبووک تووشت دەکا
فەیسبووک و تویتر زیاتر لە ئەلکول و سیگار مرۆڤ گیرۆدە دەکەن. لانی کەم ئەگەر باوەڕمان بە لێکۆڵەرەوانی زانکۆی شیکاگۆ هەبێ.
لە هەواڵێکدا کە سەرچاوەکەی رۆژنامەی میترۆ یە و ئەویش لە "گاردیەن"ی بریتانیاوە دەگێڕێتەوە کە لەو لێکۆڵینەوەی زانایان لە زانکۆی شیکاگۆدا پرسیار لە ٢٠٥ کەسی تەمەن ١٨ تا ٨٥ ساڵان کراوە، دەرکەوتووە کە نە تەماکۆ، گەمە و ئەلکول هیچکامیان هێندەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی وەک فەیسبووک و تویتر، مرۆڤ گیرۆدە ناکەن و وازلێهێنانیان زۆر زەحمەتە. حەوت جار لە رۆژدا بۆ ماوەی یەک حەوتوو پرسیار لە بەشداربوانی ئەو لێکۆڵینەوە کراوە کە بیر لە چ شتێک دەکەنەوە و کامیان لە هەموویان زەحمەتترە کە وازی لێ بهێنرێ. لە وەڵامەکاندا دەرکەوتووە کە خەڵکەکە زۆرتر بیر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و کار دەکەنەوە، بە پێچەوانەش زۆر هاسانترە کە واز لە تەماکۆ، ئەلکول، سکس و کڕین بهێنن.
دەرونناسێک بە ناوی "یاکوب یوهانسۆن" (Jakob Jonsson) کە لە ناوەندی ئەنستیتۆی تووشبووەکاندا کار دەکا بە رۆژنامەی میترۆی وتووە کە:" لە پێش هەموو شتێکەوە فەیسبووک سەرچاوەیەکی باشە و لەبەردەستیشدایە. فەیسبووک کرداری زۆری بۆ کەسە جۆراوجۆرەکان هەیە، بۆ وێنە دەتوانێ پێوەندییەکی کۆمەڵایەتی ساز بکا یان یارمەتیدەر بێ بۆ کەسێک کە دەیهەوێ خۆی بنوێنێ."

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش کاک حامید!
بێگومان سوود و زیانیشی هەیە، سوودەکەی بوونی پەیوەندییە کۆمەڵایتییەکان زۆر پێوسیتە بۆ مرۆڤ و نەبوونی ئەو پەیوەنەدییانە کاریگەری نەرێنی لەسەر دەروونی مرۆڤەکان دروستدەکات.
كاك حامیدی بەرێز دەست خۆش ،لێرە كە هەر بازی ناكات بەڵام ئەوانی تر (ئەڵكولوو ،سیگار و مادە هووشبەرەكانن ) كە مرۆڤ گیرۆدە ئەكەن . ئامارێكم خوێندەوە لە رۆژنامەێكی فەرمی چەند مانگێك لەمەو بەر كە لە ئێران سەدی هەشتای خەڵك لە ساڵێك كەمتر لە ١ بار بە ئەنترنێت كار دەكەن . لەم ماڵپەرەیش چاو لە خێرایی ئێمەو جیهان بكەن: [url=http://www.dadna.ir/fa/news/16201/%D8%AA%D8%B9%D8%AF%D8%A7%D8%AF-%DA%A9%D8%A7%D8%B1%D8%A8%D8%B1%D8%A7%D9%86-%D8%A7%DB%8C%D9%86%D8%AA%D8%B1%D9%86%D8%AA-%D8%AF%D8%B1-%D8%A7%DB%8C%D8%B1%D8%A7%D9%86-%D9%88-%D8%AC%D9%87%D8%A7%D9%86+%D8%AC%D8%AF%D9%88%D9%84]بەستەری ماڵپەر[/url]
لەگەڵ رێزمدا
کاك حامید، وا بزانم مەبەستی کاك قەزوان لە وڵاتی ئێرانە کە ئێستا تەنانەت ئینتەرنێتی بەتەواوی داخستووە لەترسی ڕێكخستنی خۆپیشاندان لەڕێگای ئەو ڕایەڵە کۆمەڵایەتییانەوە. ئەڵێت لە ئێران کۆ خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت بەو شێوە ئەندازەیە بەردەست و ئاسانکراوە، کە خەڵك فرچکی پێوەبگرن؟!
بەهەرحاڵ، بەپێی ئامارەکان ١٧ ملیۆن ئێرانی فەیسبووك بەکار دەهێنن، کە پێم وایە کاریگەریی خۆی هەیە لەسەر ڕەوشی وڵاتێکی ٧٠-٨٠-ملیۆنیی ئێران، بەڵام بۆ ڕاهاتن و گرۆدەبوون لای ئێرانییەکان، ئەوەیان نازانم، بەڵام لە جیهاندا زۆر بەربڵاوە و خەڵکێكی زۆری تووش کردووە، وەك لە هەواڵەکەی کاك حامیددا هاتووە. سوودەکانیشی لەژماردن نایەن، گەر بەدروستیی کەڵکی لێوەربگیرێت؛ شۆڕشەکانی بە ناو "بەهاری عەرەبی" بە جۆرێك لە جۆرەکان بەرهەمی ئەو ڕایەڵانەن!
دەستان خۆش بۆ هەواڵ و باسەکەش!