تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

سامسۆنگ و سەرنجڕاکێشترین تەلەفزیۆنی زیرەک

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/02/12

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

گەورە کۆمپانیای کۆریایی، سامسۆنگ لە نمایشگای CES کە هەموو ساڵێک لەئەمەریکا لەمانگی١ دا نماییشدەکرێت، تەلەفزیۆنێکی نمایشکرد بووە جێگای سەرنجی ئامادەبووانی ئەو کۆنفرانسە ساڵانەیە.
ئەم تەلەفزیۆنە ناوی ( ES8000 ) و دروشمی "The Future of Smart TV, NOW"ی هەڵگرتووە، ئەم تەلەفزیۆنە لە نمایشگای CES - 2012 دا، خەڵاتی باشترین بەرهەمی وەرگرت، چونکە ژمارەیەک کرداری باشی لەخۆ گرتووە یەک لەوانە سامسۆنگ ناوی ناوە کارلێکردنی زیرەک [url=http://global.samsungtomorrow.com/?p=10080]"Smart Interaction" [/url]، هەروەها ئەم تەلەفزیۆنە سیحرییە ژمارەیەک کرداری سەرنجڕاکێشکی تری لەخۆگرتووە لەوانە ناسینەوەی دەموچاو و کرداری " وتەکردار" واتە بە وتەی بەکارهێنەر کارەکانی ئەنجامدەدات.
هۆکاری پێشەکەوتنی ئەم تەلەفزیۆنە لە خۆگرتنی کامیرەیەک و مایکرۆفۆنێک و سانسۆریکی جوڵەیە وە چاوەڕیدەکرێ ئەم کردارانە لەتەفزیۆنە زیرەکەکاندا بەشێوەیەکی فراوانتر گەشەبکات لە ئاییندەی نزیکدا.
جگە لەو کردارانەی ئامەژەمان پێکردووە ئەم تەلەفزیۆنە کرداری ڕووناکی LED لەخۆگرتووە دوو چارەسەرکەری لەخۆگرتووە مەبەست لەمەش بۆ بەرنامەبەکاربەییەکانی تەلەفزیۆنەکەیە.
بەپێی سامسۆنگ ئەم تەلەفزیۆنە پێشکەوتووە "خۆی پێشدەخات" بە وەرگرتنی نوێترین تەکەنەلۆجیا بە شێوەی خۆکار خۆی نوێدەکاتەوە وەکو یارییەکانی PlayStation 3 وە Xbox 360 .
شایانی باسە ئەم تەلەفزیۆنە پێشانگەرەکەی لە ٤٦ بۆ ٦٥ ئینج دەبێت و بڕیارە بۆ یەکەم جار لە کۆریای باشوور بنێردێتە بازاڕەوە وە تا ئێستا نرخیشی بۆ دانەنراوە.

[b]تەماشای ئەم گرتە ڤیدیۆییەی خوارەوە بکەن بۆ بینینی لەو کاتەی تەلەفزیۆنەکە نمایشکرا.[/b]

[youtube]nVo60XngZ5I[/youtube]

بۆچوونەکان

دەستەکانت خۆش کاك زەندی بۆ هەواڵەکە. ئەی کاکە نازانی ئەم تەڵەفزیۆنە بۆ تەشویش و ژاوەژاو و شتی وا چۆنە؟!!
برادەرێك لە سەکۆ گیرۆدەی ئەوە بوو بزانێت تەشویش بەکوردی مانای چەس؟.
سەرکەوتووبن

دەستخۆش كاك زەندی ، بەراستی تەلفزیۆنێكی پێكەوتووە هەر ماوە دەست و پێی بۆی دامەزرێنن ! بەڵام ئایا بە تۆری ئەنترنێت پەیوەندی دەبێت بۆ "خۆی پێش خستنی "؟

کاک حەمیدی بەڕێز@ ئەگەر ئەرک نەبێت پرسیارەکەت ڕوونتر بکەیتەو؟
کاک قەزوان@ تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی ئێستا بێسیمیان تێدایە ، من لە ٢٠٠٩ تەلەفزیۆنئ زیرەکم هەیە، خۆی بێ سیم WiFi تێدایە و ژمارەیەک نەرمەواڵەی تێدایە، لەوانە یوتوب، توویتەر، ئنیتتەرنێت و زۆریتر، لەئینتەرنێتەکەدا ئەتوانم وەکو کۆمپیوتەر هەر لاپەڕەیەکم بوێ بیکەمەوە، زۆر جار فەیسبووک دەکەمەوە، یا هەموو کاتێ یوتوبم لەناو تەلەفزیۆنەکەدا هەیە، بۆ خۆشی بە شێوەی خۆکار نوێ دەبێتەوە، لەم ڕۆژانەدابینیم پاشبنەمای هەموو نەرماوەڵەکان گۆڕابوو، جگەلەوەش ئەتوانم هەرچی وێنەو گۆرانی ناو کۆمپیوتەرەکەم یا مۆبایلەکەم لەتەلفزیۆنەکەدا لێبدەم، لەڕێگەی نەرمەواڵەی All share یا Tversity و نەرمەواڵەی تریش هەن.
تەنیا دوو خالێ لاوازی تێدایە، یەکەمیان ئەوەیە بە کۆنترۆڵ نوسینی ئەدرەس ، خێرا نییە وەکو تەختەکلیل، هەرچەند تەختەکیلیش هەیە لەسەر شاشەکەی ، بەڵام هەر وەکو تەختەکلیلی کۆمپیوتەر خێرا نییە، خاڵی دووەمیش پشتگیری فلاش ناکات، ئەوەش لەترسی ڤایرۆسە.
ئێستا لەهەندەران زۆربەی خەڵك ئینتەرنێتیان لەناو تەلەفزیۆنەکانیاندا هەیە، بەداخەوە ئێوە لەو تەکەنەلۆجیایانە بێ بەشن، بەڵام دەگاتە ئەوێش، کێشەی ئێوە خاوی هێڵی ئنیتەرنێتە.
سەرکەوتوبن