تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گوگڵ کرۆم پاڕیزراوترین وێبگەڕە

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/02/12

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔10۔ )

 

بەپێی نوسینگەی حکومی پاراستنی زانیاریەکانی ئەڵمانی BSI ، ویبگەڕی گوگڵ کرۆم باشترین ویبگەڕە لە ڕووی پاراستنەوە، ئەمەش لەکاتێکدا دێت کە دوێنێ گوگڵ وەشانی ١٧ ی گوگڵ کرۆمی وەشاند کە ژمارەیەک کەلێن و هەڵەی پاراستنی تێدا چارەسەر کراوە، هەرچەند هاککەران نەیانتوانیوە سوود لەو هەڵانەوەربگرن، بەڵام گوگڵ چارەسەری کردوون.
لەو ڕاپۆرتەد نوسینگەی ناوبراو ئاماژەیان بە ژمارەیەک پرۆگرامی ئەنیتەرنێتی پارێزراو کردووە، یەک لەوانە گوگڵ کرۆمە، ئەمەش لەبەرئەوەیە کە گوگڵ کرۆم جۆرە کردارێکی لەخۆ گرتووە بەناوی inkognito-modus وە نویکردنەوەی خۆکاری لە خۆ گرتووە.
بەپێی خودی گوگڵ، ئەوان هەمیشەکارئەکەن بۆ باشترکردن و پارێزراوی ویبگەڕەکە و لەم وەشانەدا هەندێک گۆڕانکاری گرنگ لە بواری پاراستندا کراوە، لەو کرادارانە بۆ نمونە:-
ئەگەر پەرگەکانی جۆری (exe یان Msi) دابگرین، کرۆم هەڵدەستێت بە پشکنینی پەڕگەکان لە لیستی سپی "white list" بۆ ئەوەی دڵنیابێتەوە لەوەی کە پەڕگەکە تێکشکینەر یا مەترسیدار نییە، وە ئەگەر ئەو پەرگەیە لە لیستی سپیدا بوونی نەبوو ئەو کرۆم هەڵدەستێت بەئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەرەکە بۆ ئەوەی ئەو پەرگەیە یا ئەو بەرنامەیە دانەگرێت.
کردارێکی گرنگی تر لە وەشانی ١٧ دا، ئەوەیە لەکاتێکدا کە بەکارهێنەر سەردانی چەند مالپەڕیک دەکات بۆ نمونە:-
www.kurditgroup..org ئەوا بۆ جاری دووەم کەبیەوێت سەردانی مالپەڕی کوردئایتی گرووپ بکاتەوە، تەنیا بنوسێ www.k ڕاستەخۆ مالپەڕی کوردئایتی گرووپ بەخێرایی دەکرێتەوە پێش ئەوەی ناونیشانەکە بەتەواوی بنوسێت، بەمەش بەکارهێنەران کاتیان بۆ دەگەڕیتەوە.
شایانی ئامەژەپێکردنە گوگڵ لەم وەشانەدا جگە لە گۆڕانکاریەکی کەم لە ڕووکاردا ٢٠ کەلێنی پاراستنی پینەکردووە کە هەشتیان زۆر مەترسیداربوون، بەڵام خۆشبەختانە هیچ ڕاپۆرتێک لەبارەی بەکارهێنانی ئەو کەلێنانەوە نەنێردراوە.
بۆ نویکردنەوەی گوگڵ کرۆم کرتەیەک لەسەر ئایکۆنی (وەکو سپانەی کردنەوەی برغۆ) بکەو About google Chrome هەڵبژێرە بۆ خۆی نوێ ئەبێتەوە.

بۆچوونەکان

دەست خۆش کاکە زەندی، تۆزێک قورساییت خستبایە سەر:
۱. "نوێکردنەوەی خۆکاریەکە"، کە بوەتە بابەتێکی پرۆگرامکاری بەڕاستی، چ پێویست ئەکات بەکارهێنەر پرۆگرامەکەی بەدەستی خۆی تازە بکاتەوە، شتێکە لە بیرکردنەوەی کۆنی پرۆگرامکردن.
۲. in[url=http://support.google.com/chrome/bin/answer.py?hl=en&answer=95464]kognito-modus[/url] کە شێوازێکی بەکارهێنانی کرۆمە لەکاتێکدا بتەوێ هیچ شوێن پێیەک جێ نەهێڵیت لەسەر کۆمپیوتەرەکەت. ئەو لینکە ئاگاداریەکی لەگەڵە کەو ئەگەر ئەکاونتی گوگڵەکەت کراوەبێت و بچیتە دۆخی نەناسراوەوە هێشتا گوگڵ لە مێژوەکەتدا سایتە سەردانکراوەکان هەڵەگرێت بۆ ڕێگرتن لەوە یان لە ئەکاونتەکەت بچۆ دەرەوە یان مێژوی گەڕان لە ئەکاونتی گوگڵەکەت ناچالاک بکە.
هەواڵ/بابەتێکە لە جێگای خۆیدایە بەڕاستی.

دەستی هەردووکتان خۆش بێ بابەتەکان پڕ نێوەڕۆکن.

زۆر سوپاس کاک هیوای بەڕێز!
بێگومان بۆ نوێکردنەوەکە منیش تێبینی ئەوەم کردووە بۆ چی ئەبێ بەکارهێنەر خۆی بکات، پرۆگرامەکە خۆی نایکات؟ ژمارەیەکی زۆر لەبەکارهێنەرانی کرۆم هەمان پرسیاریان هەیە.
بۆ تۆماربوونی مێژووی گەڕا نەکای گوگڵ ماوەیەک لەمەوبەر لە سایتێکی نەرویجی بەستەرێکییان دانابوو، ڕاستەوخۆ دەچویتە ئەو جێگەیە کەهەموو سەردانەکانت تۆمارکراون من هەموویم سڕیەوە، بەڵام ناچالاکردنی باشترە ، من بۆ داگرتنی ئاپەکانی ئەندرۆید یا بەتایبەتی نەچم بۆ گوگڵ پلەس ناچمەوە ژوورەوە، هەژمارەکانی G-mali م بەوەی کوردئایتی گرووپیشەوە داگرتۆتە ناو ویندۆز لایڤ.
ئینکۆگنیتۆ ، شتێکی نوێ نییە لە وێبگەڕەکانی تردا لە سافاری و ئۆپرا دا دەمێکە هەیە بۆیە من و گوگڵیش بە ئاسپایی باسمانکردووە، ههههههه.
ناچالاکردنی لەهەموو باشترە بەڕای منیش.

دەستەکانت خۆش کاك زەندی بۆ ئەم هەواڵە!
من هاتوومەتە سەر ئەو بڕوایەی کە کرۆم و فایرفۆکس و ئۆپێرا و چەند وێبگەڕێکی تریش زۆر جیاوازیان نی یە هەر هەمان ئەو تەکنۆلۆجیایانەن کەڕۆژانە لە جیهانی تەکنۆلۆجیای زانیاریدا دادەهێنڕین و پەرەیان پێدەدرێت هەموویان سوودی لێوەردەگرن بەس بەشێوازی جیاواز. ئەگەرنا ئەم هەموو وەشان گۆڕینانەیان لە چی؟ هەر چۆنێك بێت بەڕای من ئەم بازاڕە گەرمەی تەکنۆلۆجیای زانیاری بەگشتی و لەنێوان وێبگەڕەکاندا بە تایبەتی بە قازانجی بەکارهێنەران تەواو دەبێت، چونکە بەکارهێنەر ئازادی زیاتری دەبێت لەهەڵبژاردنی ئەو وێبگەڕەی دڵی دەیگرێت.
لەسەر مەسەلەی پاراستنیش با گوگڵ ئاگای لە خۆی بێت تووشی هەڵەیەکی [url=http://zadizanst.com/pages/google.html]لەم جۆرە[/url] نەبێتەوە ئەگینا لە کێبڕکێ گەرمەکەدا زیانی زۆردەکات.
تێبینی یەکی بچووك لەسەر وەرگێڕانی BSI، دیارە ئەمە کورتکراوەی [b]Bundesamt für Sicherheit in der Informationstechnik [/b]ە [b][/b]لەبەرئەوە دەبێت بەکوردی بڵێی: [b]نووسینگەی فیدراڵی بۆ ئاسایشی تەکنۆلۆجیای زانیاری[/b][b]. [/b]چونکە ئەم نووسینگەیە کاری پاراستنی[b] it [/b]ە.
ووشەی[b] Bundsamt [/b]یش لەوەرگێڕانی بۆ هەموو زمانەکانی تری وەکو ئینگلیزی و عەرەبی و نەرویجی و فەڕەنسی و ئیتاڵی ووشەی فیدراڵی بۆ هەڵبژێرراوە چونکە لەهەموو جیهاندا ناسراوە کە ئەڵمانیا نموونەی گەورەترین ووڵاتی فیدراڵی یە. مامە و کاکەی خۆمان چەندین کۆرسیان لەوێ وەرگرتووە بۆیە فێربوون داوای فیدراڵی بکەن بۆ عێراقیش.[b][/b]
سەرکەوتووبن[b]
[/b]

سوپاس بۆ بۆچوونەکانتان هەردوو کاک حامید و کاک حەمید!
بۆ وێبگەڕەکان من لەهەمویان زیاتر، مەیلم لە ئۆپرایە، بەڵام وەکو جاران خێراییەکەی نەماوە، کرۆم لەهەمویان خێراترە، فایەرفۆکسیش لەم دواییدە خێرا و زۆر جوانیش کراوە، بەڵام بۆ خێرایی هیچیان ناگەنە کرۆم.
بۆ BSI لە ڕاستیدا لەبەر ئەوەی کورتکراوەکە ئەڵمانی بوو، من لەدوای نەگەڕام، ئەگەرنا بۆ ئینگلیزیەکان لە کەوانەیەکدا درێژکراوەکەشی ئەنووسم.
بە زمانی نەرویجی دەبێتە statlige kontor for informasjonssikkerhet واتە ئەگەر ئەمە بکەینە کوردی ئەوەی نوسیومە پڕ بە پێستێتی.
Statlig: دولة یا حکومەت
Kontor: مکتب : نوسینگە
informasjonssikkerhet دوو وشەیە لێکدراوە
Informasjon: مملومات ، زانیاری
Sikkerhet: أمن ، أمان ، پاراستن
وشەی پاراستن دروسترە لە ئاساییش، لەبەرئەوەی وشەی ئاساییش باشترە بۆ کارمەندانی ئاساییش بەکاربهێنرێت، ئەوەش من وەرمنەگێڕاوە ئەتوانی تەماشای تاکە فەرهەنگی بەفەرمی کراوی تەکەنەلۆجیای زانیاری بکەیت.
[url=http://www.zkurd.org/proje/ferhengdev.pl?penase=security]فەرموو تەماشای Security [/url]

کاك زەندی گیان ناحەقت ناگرم وەکو کوردێك سڵ لە ووشی ئاسایش بکەینەوە لەهەر شوێنێکدا و هەرچۆنێك بەکارهاتبێت، بەڵام لە هەمان کاتدا ناکرێت ڕێگا بەم دەزگا دزێوە بدەین ووشەکانیشمان لێ قۆرخ بکات. بەڕای من لێرەدا بەکارهێنانی ئاسایش ڕاستترە لە پاراستن. بە نیسبەت فیدراڵی یەکەوە ئایا بەڕای جەنابت ڕاستتر نی یە ووشەکە لەسەرچاوە ئەڵمانی یەکەوە وەری بگرین وەك لەوەی لە وەرگێڕانە نەرویجیەکەیەوە وەریبگرین؟ تەماشا یەکی [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Federal_Office_for_Information_Security]ویکیپێدیا[/url] بکە بزانە بەزمانەکانی تر ناوی ئەم دەزگا ئەڵمانی یە چۆن وەرگێڕڕاوە.
ووشەی Informationstechnik پڕاوپڕ مانای تەکنۆلۆجیای زانیاری دەدات، ناکرێت لەوەرگێڕانیدا ئەم ووشەیەی تیانەبێت.

ئەمە بە ئیگلیزیەکەیەتی کە خۆت داتناوە لەو بەستەرەی ویکی. هەرچەندە سەرچاوەکەی من ئەڵمانی نییە.
Federal Office for Information Security
Information Security کوا بە واتای تەکەنلۆجیای زانیاری دێت ، Information Security جیاوازە لەگەڵ Information Technology کە بەواتای ئایتی یا تەکەنەلۆژیای زانیاری دێت، لێرەشدا پێم وانیە خوێنەران بەهەڵە یا تێنەگەن لەکاری ئەو نوسینگەیە کە ڕاپۆرتێکی نوسیوە دەربارەی وێبگەڕی گوگڵ کرۆم.
وشەی فیدراڵیش خۆ وشەیەکی ڕەسەنی کوردی نییە تا من وشەیەکی بێگانەم لەجێگەی بەکارهێنابێت.
سەرکەتوبن

ماندوو نەبن. لەبەر ئەوە زمانی نۆرویژی و سویدی زۆر لە یەک نزیکن منیش بۆ statlige kontor for informasjonssikkerhet کە بە سویدی بە هێندێک جیاوازییەوە هەمان مانا دەدا کە کاکە زەندی دەڵێ واتە Statligt Byrån för informationssäkerhet دیارە لە جێگای "بیرۆ"ش دەتوانیم هەمان "کونتور" بەکار بێنین کە لە زمانی نورویژیدا بەکارهاتووە، هەردووک وشەکە هاومانان.
هەر بژین و سەرکەوتوو بن.

من تێناگەم بۆچی دەبێت ئێمە نەرویجی و سویدی یەکە بکەینە بنجینەی وەرگێڕانەکە و ناوە ئەڵمانی یە ئەسڵی یەکە بەهەند وەرنەگرین.

[url=http://de.wikipedia.org/wiki/Bundesamt_f%C3%BCr_Sicherheit_in_der_Informationstechnik]ویکیپێدیای ئەڵمانی[/url]، [url=http://fr.wikipedia.org/wiki/Office_f%C3%A9d%C3%A9ral_de_la_s%C3%A9curit%C3%A9_des_technologies_de_l%27information]ویکیپێدیای فەڕەنسی[/url]، [url=http://it.wikipedia.org/wiki/Bundesamt_f%C3%BCr_Sicherheit_in_der_Informationstechnik]ویکیپێدیای ئیتالی[/url]، [url=http://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%A7%D9%84%D9%85%D9%83%D8%AA%D8%A8_%D8%A7%D9%84%D9%81%D9%8A%D8%AF%D8%B1%D8%A7%D9%84%D9%8A_%D9%84%D8%A3%D9%85%D9%86_%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%B9%D9%84%D9%88%D9%85%D8%A7%D8%AA]ویکیپێدیای عەرەبی[/url].

هەر سەركەوتووبیت كاك زەندی خۆشەویست ئەمن ئەو بەرۆژكردنەوەی كرۆمم نەئەزانی ئەوە فێلەكەی فێر بووم.هەر بژیت