تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

وەشانی فەرمی وێبگەری كرۆم بۆ ئەندرۆید

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/02/08

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔7۔ )

 

لە وێبلاگی گوگڵ كرۆم، وشانی تاقیگاری وێبگەری كرۆم بۆ سەر سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆید بڵاوكرایەوە . تائێستا ئەم وێبگەرە بۆ كەسانێكە كە لە ئەندرۆیدی ٤ بەهرە وەردەگرن و وەك وشانی ڕومێزی كرۆم ، خێرایی و سادەیی لە گەڵ خۆیا هاوردوە . بە گوێرەی وێبڵاگی گوگڵ كرۆم هەوڵیان داوە كە تەواوی تایبەتمەندیەكانی نێو وێبگەری ڕوومێزی كرۆمی لە سەر وشانی ئەندرۆید دامەرزێنن . بە واتەیێكی تر خێرایی ، پاراستن ، سادەیی و كرداری هۆشمەندانە .
گوگل هاوئاهەنگیێكی زۆری لە نێوان ئەم دۆ پلاتفۆرمەی خستوەتە كار بۆ نمونە:- ئێوە دەتوانن ئەو پەڕانە كە لە وێبگەڕی كرۆمی ڕومێزدا داتانمەزراندووە لە نێو وێبگەری كرۆمی مۆبایلەكەتانیش چاوی لێبكەن . گوگل هیوادارە سەركەوتوویێكی زۆر لەم بوارەدا بەدەستبێنێت .
داگرتنی وێبگەری ئەندرۆید كرۆم لە سەرچاوە بازاری ئەندرۆید

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک قەزوان، پیم وانیە کرۆم بتوانێ لەمۆبایلدا بەئاسانی ڕکابەری ئۆپرای بۆ بکرێ، چونکە لەمۆبایدا زۆربەی بەکارهێنەران بەپێی بڕی داگرتنی داتا ئابوونەی ئینتەرنێتیان هەیە، ئۆپراش پەڕگەکان دەپەستێ بۆیە بەکارهێنەر قازانجێکی زۆر دەکات ئەگەر ئۆپرا بەکاربەرێت لە جێگەی وێبگەڕی ستاندارت یا وێبگەڕەکانی تر، بەڵام ئەوانیش ئەتوانن "تۆربۆ" وەکو پێوەکراوێت دروستبکەن.

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

سڵاو كاكە زەندی بەرێز وەڵا ئەمن لە بەینی ئۆپێرا و كرۆم بۆ مۆبایل ئۆپێرا هەڵدەبژێرم ، چۆن لەبیرمە لە كاتی زانكۆ هاورێیەكم بوو كە بە ئۆپێرا مینی كاری دەكرت بە ئەنترنێتی مۆبایلەكەی تەنانەت ئەو ماڵپەڕانەیش كە فەلتر بوون بازی دەكرد زۆریش خێرا بوو .

کاك قەزوان جەنابتان هەردەبێ ئۆپێرا بەکارببەن. تۆ تازە بوویتە خزمی نەرویجیان، ئۆپێراش نەرویجی یە ئیدی.

"سەركەوتوویێكی زۆر": "سەركەوتنێكی زۆر" دروستر بوو.
دەستخۆش بۆ هەواڵەكەش کاك قەزوانی زێدە هێژا!

سڵاو هاورێیان
كاك حەمید خۆشەویست ئەمن نۆكیایێكی كۆنەم هەیە جار وایشە لێی تێناگەیێم بە ئۆپێرا مەمكەن بە نۆروێژی .
كاك زمانیاری ئازیز راستە بەڵام ٢ كەرەت خوێندمەوە هەر چی سەرنجم دا وتم كە ئەم وشەم نەدیوە نە بیستومە بەڵام باور ناكەم لە هەڵەیش بچێت وڵێ وادیارە قەپاتە . هەر زۆر زۆر دەستت خۆش بێت .

نا نا، بە نەرویجی ناچیت کاک قەزوان، شێوەزارەکەت کتومت زمانی یەکگرتووی کوردییە لە باشووری وڵات: "قەپاتە" :)

دەست خۆش ، ئەمە تەنها بۆ وەشانی ٤ نەک هەمووی .

بژین،