فێڵێکی نوێ ترسی خستۆتە بانکەکانەوە
لە وڵاتی بەریتانیا جۆرە فێڵێیکان ئاشکرا کردووە، هەژماری بانکەکەت بەتاڵ دەکەن بەبێ ئەوەی خۆت پێی بزانی و لەکاتێکیشدا کەتەماشای ڕێژەی پارەکەت ئەکەیت لە نێت بانکەکەتدا، ژمارەکان تەواون، بەڵام لە ڕاستیدا پارەکانت نەماون.
بەکارهێنەران کاتێک هەست بەم فێڵە دەکەن لەکاتێکدا دەیانەوێ بڕێک پارە دەربکەن، بەڵام بانکەکە هیچیان ناداتێ و بە پەیامێک ئاگاداری دەکاتەوە کەوا تۆ ئەو بڕە پارەیەت نییە لە سەر هەژمارەکەت بۆیە ناتوانی پارە دەربکەیت.
کێشەی هەرە گەورەی ئەم جۆرە فێڵە لەوەدایە کە زۆر جار کاتێکی یەکجار دوور درێژ دەخایەنێت تا ئاشکرا دەبێت و ئەبێت خاوەن پارەکە خۆی ئاگاداری بانەکەی بکاتەوە، گەرنا ئەوان هەستی پێ ناکەن وە خۆشت هەستی پێ ناکەیت ئەگەر بەتەواوی هەموو پارەکانت نەبەن، چونکە لەسەر کاغەز تۆ هیچ شتێک نابینی کەوا پارە لە هەژمارەکەتەوە دەرکرابێت یا نێردرابێت بۆ جێگەیەکی نەناسراو.
بەپێی BBC پسپۆڕەکانی بواری پاراستن بەتایبەتی ئاگاداری بەکارهێنەرانی هەردوو گەورە بانکی ئینگلیزی Barclays وە HSBC دەکەنەوە، لەبەرئەوەی ئەم دوو بانکە سیستەمی PINSentry بەکاردەبەن، بەڵام ئەم جۆرە فێڵە بۆی هەیە کە بانکەکانی تریش بگرێتەوە وە کێشەی گەورە ئەوەیە ئەگەر دزەکان بڕی کەم لەهەژمارێک ببەم ئەوا زۆر ئاستەمە بە ئاسانی ئاشکرابێت.
[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
چما ئەو جۆرە فێلەش هەیە مننەم زانیوە؟
کاک زەندی ئەمە زۆر ترسناکە جونکە زۆر ناخۆشە لای تۆ دیاربێت و کەچی هیچیش پارەی تیادا نەبێت بەلام سەیر لەوەدایە چۆن ئەم کارە دەکریت مەبەستم ئەوەیە چۆن وا دەردەکەوێت کە پارەی تیایە؟
کاک زەندی دەستخۆش بۆ ئەو هەواڵە، شتێک لام شاراوەیە، (لەسەر کاغەز تۆ هیچ شتێک نابینی کەوا پارە لە هەژمارەکەتەوە دەرکرابێت یا نێردرابێت بۆ جێگەیەکی نەناسراو) کەواتە هەڵەی بانکە!.
بانکەکان لەگەڵ کاتی زیندوودا real time مامەڵە دەکەن، واتە ئەگەر بانک پارەی تیا نەبێ ئەبێ سفر نیشان بدا، ئەگەر فێڵ کرا بێت، کە ئەسڵی مەسەلەکەیە، ئەوا لە هەژمارەکەوە نییە و لە بانکەکەوەیە.
دەست خۆش کاک زەندی بۆ ئەم هەواڵ و ئاگادارکردنەوەیە !!!
PINSentry for online banking م بە سەلامەتتریین ڕێگە دادەنا، چونکە لەگەڵ هەرچوونە ژوورەوەیەکدا پینێکی تازە وەردەگریت، لە هەمووی خراپتر ئەوەیە لە سە[b]ر کاغەز تۆ هیچ شتێک نابینی کەوا پارە لە هەژمارەکەتەوە دەرکرابێت یا نێردرابێت بۆ جێگەیەکی نەناسراو .[/b] ئەمەیان بە هەڵەی بانکەکان دەزانم دەبێت ئەوان چارەسەری بۆ بدۆزنەوە ئەگینا کەسی بەکارهێنەر توانای دەستنیشانکردنی هەڵەی وای نیەو تەنانەت درکیشی پێناکات.
دەستخۆش كاك زەندی،سیرو سەمەرە ئەم فێڵەیە . مێشكی ئەو دزانە چەنێ پێشكەوتووە پارەی بانكەكەت لێ دەبات و نە بانك ئاگادار دەبێت و نە خاون پارە. باشە چۆن بەریبگرن ؟