تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

وەرگێڕانی ناوی مانگەکان

حمید صاڵح

حمید صاڵح

بڵاوکراوەتەوە

2012/02/06

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

لە زۆربەی زۆری ئەو پرۆگرامانەی کە وەرگێردراونەتە سەر زمانی کوردی تێبینی ئەوەم کردووە کە ناوی مانگە لاتینی یەکان وەرگێڕڕاون بۆ ناوی مانگە کوردی یەکان وەك بۆ نموونە جێنوەری وەرگێڕڕاوە بۆ خاکەلێوە و فێبروار بۆ ڕەشەمێ و بەو جۆرە...
بەڕای من ئەمە ڕاست نی یە چونکە ئێمە کە کالێندەری لاتینی یان ڕاستتر بڵێم ڕۆژمێری گریگۆری بەکاربێنین ئەوە شتێکی ڕاست نی یە بێین ناوە ئەسڵی یەکان وەربگێڕین بۆ ناوی کوردی، ڕاستتر ئەوەیە هەر وەك خۆیان بیانهێڵینەوە. لە جیاتی خاکەلێو جێنیوەر یان جێنیوەری و لەجیاتی ڕەشەمێ فێبروەر یان فێبروەری بەکارنهێنین.
باوەڕبکەن چەند جار هەبووە کە کورتکراوەی ڕەشەمێم بینیوە ووشەی ڕەش بەکارهێنراوە کاتێکی زۆری وویستوە تاتێگەیشتووم کە ئەمە مەبەست ڕەشەمێ یە و مەبەست ڕەنگی ڕەش نی یە.
جا نازانم زمانەوانەکانمان ڕایان چی یە بۆ ئەم مەسەلەیە.

وەختی خۆی لە مەکتەب لە کوردستانی عیراق ئاوا فیریان کردین، وابزانم هەر ئەوەش ڕاستە بۆ تەقویمی گریگۆری بە کوردی:
کانوونی دوەم، شوبات، مارت، نیسان، مایس، حوزەیران،تەمووز، ئاب، ئەیلوول، تشرینی یەکەم، تشرینی دووەم، کانوونی یەکەم.

زۆر ڕاستە کاك فەتاح منیش خۆم کوڕی کۆنم، منیش هەروا فێربووم لە مەکتەبی لای خۆمان. دیارە ئەو شێوەیەی جەنابت باسی دەکەیت شێوەیەکی باوتریشە لەوەی من یەکەم جار باسم کرد. بەڕای من ئەم دوو شێوانە هەر دووکیان ڕاستترن لە وەرگێڕانیان بۆ ناوی مانگە کوردی یەکان کە دەبێت تەنها لەگەڵ ڕۆژمێری کوردیدا بەکاربێن.