تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

chew betel nut

Şawdêr

Şawdêr

بڵاوکراوەتەوە

2012/02/06

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

سڵاو بەڕێزان
betel nut: گیایەکه که واپێدەچێ بۆ مەبەستی دروستکردنی دەرمانی نەخۆشی بەکار بهێندرێ
بەڵام chew betel nut: جوتنی ئەم گیایەیه به مەبەستی کەیف خۆش بوون، واته کەڵکی مادده بێهۆشکەری هەیه
١. ئایا ئەمه له ووڵاتاکانی ئێران و ئێراقدا له ناو خەڵکیدا ناسراوە و وەک ماددەی بێهۆشکەر بەکار دەهێنرێ؟ ئەگه وایه به کوردی چی‌پێدەوترێ؟
٢. به کوردی به Water pipe دەڵێن چی؟ له ئێران دەڵێن "قەلیان" که له فارسییەوه وەرگیراوه.
به سوپاسەوه

سڵاو.
١. بۆ وەڵامی خاڵی یەکەم، ئەو ڕووەکە لە ناوچەی گەرمدا گەشە دەکات، وەکو لە ویکیپیدیا باس کراوە
http://en.wikipedia.org/wiki/Areca_nut
من لە ئێراق نەم بیستووە، ئەگەر ماددەی بێهۆشکەر بێت ئەوا کەس بە ئاشکرا باسی ناکا.
٢. Water pipe پێی دەڵێن: بۆریی ئاو.

سڵاو.
لێرەش [url=http://ar.wikipedia.org/wiki/%D9%85%D8%B6%D8%BA%D8%A9_%D8%A7%D9%84%D8%AA%D9%86%D8%A8%D9%88%D9%84]بەعەرەبی[/url] و [url=http://fa.wikipedia.org/wiki/%D9%BE%D8%A7%D9%86_%D9%BE%D8%B1%D8%A7%DA%A9]بەفارسی[/url] ناوی ئەو گیایە هاتووە و بە شێوەی بنێشت وەکوو ماددەی هۆشبەر و بۆ لابردنی بۆنی ناخۆشی دەم و ددان بەکار دەهێنرێت. هەروەها دەڵێن کە وەکوو ماددەی هۆشبەری (ناس snus)ە و لە وڵاتگەلی وەکوو هیند و پاکستان بەرهەم دەهێنرێت.
وا بزانم کاك شاودێر مەبەستی نێرگەلە و قلیاناوی بێت بۆ (water pipe). لە ئینگلیزیدا (hookah) و (shisha)ی پێدەوترێت بەعەرەبیش دەڵێن (نیرجلة) یان (الشيشة).

زۆر سوپاس بەڕێز "ئاراس"
مەمنون بەڕێز "زمانیار"، مەبەستم هەر ئەاونە بوو که وەڵامت داوەتەوه
١. ئایا ئەم گیایه له ناو کوردەواری دا ناسراوه یان ناوێکی هەیه؟
٢. هەڵەکه له منەوه بوو که ووتتم "water pipe", داوای لێبوردن دەکەم. مەبەستم هەر ئەوەیه که بەڕێز "زمانیار" باستکرد که له نووسیندا هەروەهابه "narghile" ناوی لێدەهێنن. سوپاس، بۆ ئەوەیان وەڵامم وەرگرتەوه:)