دۆزینەوەی هەسارەیەکی هاوشێوەی زەوی و نزیك لە سێ خۆرەوە
هەوڵەکانی گەردوونناسان لە گەڕان بەدوای هەسارەیەکدا کە مەرجەکانی ژیانێكی وەکوو زەوی تێدابێت، بەردەوامە. سەرەرای ئەو نائومێدییانەی کە هاوکاتە لەگەڵ هەندێك ڕاگەیاندنی پەلە، بەڵام ئەمجارە زانایان هەست بە گەشبینییەکی زۆر دەکەن لە بەدیکردنی هەسارەیەك، کە ئەو مەرجانەی تێدایە و بەتایبەتی کە لە هەمان کاتدا لە سێ خۆرەوە نزیکە.
زاناکان ئەم هەسارە نوێیەیان بە "GJ667Cc" ناو بردووە و وتوویانە کە ئەمە یەکەم هەسارە نییە کە لەنزیکیی لە خۆرێك زیاتردایە، بەڵکوو هەندیك هەسارە لە یەك کاتدا بەدەوری چەند خۆرێكدا لە کۆمەڵەی خۆرەکەی خۆیدا دەسووڕێتەوە، بەڵام ئەمەیان لەو نێوەدا تەنیا بەدەوری یەك ئەستێرەدا دەسووڕێتەوە، سەرەڕای نزیکبوونی لێیەوە.
گرۆیەك لە ئەستێرەناسانی ناوەندی كارنیجی لە واشینگتۆن بە هاوکاریی زانستگای سانت کرۆز ئەم دۆزینەوەیان ئەنجام داوە و پوختەی لێکۆڵینەوەکانیش لەبارەی ئەم هەسارەیەوە لە وەرزنامەی "فیزیای گەردوون"دا بڵاو بۆتەوە.
قەبارەی هەسارەکەش ٤.٥ بەرامبەری قەبارەی زەوییە و ئەمەش قەبارەیەکی لەبارە بۆ هاتنەئارای ژیان. ئەوەشمان لەبیر نەچێت کە لەکاتی سەلمانی هەبوونی ئاو لەسەری، ئەوا لە دۆخی شلیدا دەبێت بەپێی ئەو مەدایەی کە دەکەوێتە نێوانی خۆی لەگەڵ نزیکترین خۆرییەوە، کە ئەمەش دەبێتە هۆکارێكی یارمەتیدەرە بۆ گەشەسەندنی بوونەوەر.
ستیڤ فۆگت کە یەکێكە لە زاناکانی بەشدار لەم دۆزینەوەیەدا وتی: "ئەگەر قەبارە و گەرمای هەسارەکە بەهەند وەربگرین، ئەوا بەمە لە دەروازەی بەدیهێنانی دۆزینەوەیەکی زانستی-مێژووییداین، چونکە چەندین ساڵە لە هەسارەیەكی ئەوتۆ دەگەڕێین کە لە مەودایەکی مامناوەندی لە خۆرەکەیەوە هەڵکەوتبێت –کە وا دەکات ئاوەکەی سەری نە ببێتە هەڵم و نە بیبەستێت- و باوەڕیشم وایە کە بەدەستمان خست."
فۆگت وتیشی کە گرنگترین شت کە ئەم هەسارەیە جیا دەکاتەوە، نزیکییە ڕێژەیییەکەیەتی لە گۆی زەوییەوە. بەپێچەوانەی ئەو هەسارەگەلەی تر کە دەوترا شایانی بەدیارکەوتنی ژیانە لەسەری، چونکە ماوەی نێوانمان لەگەڵ "GJ667Cc"دا ٢٢ ساڵی تیشکی زیاتر نییە و ئەمەش بەگوێرەی پێوانە گەردوونییەکان مەودایەکی ئێجگار کورتە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەست خۆش زمانیار هەر بژی!
من زۆر سەرسامم بە هەواڵی گەردونی و چێژی لێئەبینم، ئەوەش لەوانەیە بۆ ئەوە بگەڕێتەوە کە خواستێکی گەورەی مرۆڤ کۆنترۆڵ کردنی
موستەحیلەکانە.
وەڵا بابە نزیکە جا 22 ساڵی تیشکی چیە بە دوو ڕۆژ ئەچیت و دێیتەوە. !!!!!!!!!!!!!!!!!!!
لە زەمانی (کامل الدباغ)ەوە گوێم لەو قسەیەیە:دۆزینەوەی هەسارەیەکی هاوشێوەی زەوی کە ژیانی لەسەر بێت..
تا ئەمڕۆ هیچمان نەدی. تیۆری لەسەر تیۆری و پاشان دەڵێن وا دەرنەچوو. سوپاس بۆ هەواڵەکە.
:)
کۆنە! هەشتاکان.
دەستخۆش کاک زمانیار!
منیش هەمان بۆچوونی کاک ئاراسم هەیە دەربارەی ئەم جۆرە هەواڵانە، ئەوەنەم لەم هەواڵانە خوێندۆتەوە گومانی چوونە سەرمانگیشی لا دروست کردووم.
کامل دەباغ، پێشکەشکەری بەرنامەی (العلم و للجميع) بوو ، شەوانی پێنج شەممان بەرنامەکەی لەتەلەفزیۆنی بەغدادەوە پێشکەش ئەکرد.
وایە کاک ئاراس؟