هاورێیان ئەم ماڵپەڕەتان پێ چۆنە
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 223.79 ک.ب. |
هاورێیان هەر وا ماڵپەڕپكم بە ئارتیستێر"[url=http://www.artisteer.com/]http://www.artisteer.com[/url] " دروست كرد .بۆچوونی ئێوە چۆنە ؟ ئەڵبەتە روكارەكەی بۆ گۆڤارە . بە سیستەمی ناوەرۆكی جۆملا ٥ر١
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
زۆر جوانە دەسخۆش
نایابە دەست خۆش
كاك قەزوان سڵاو ! دەستخۆش ماڵپەڕەکەت زۆر جوانە، کاکە پرسیارێکم هەیە لەسەر چۆنێتی دەستکاریکردنی ڕووکارێك کە بە drupal 7 سازکراوە ناوی ڕووکارەکە ئەمەیە
Marinelli 7.x-3.0-beta11 ڕووکارەکە زۆر پێشکەوتووە و هەموو مواسەفاتێکی تێدایە. بەو شارەزایی یە کەمەی خۆمەوە لە webdesign داخەریکی بەکوردی کردنیم. کێشەی هەرە سەرەکیم لێرەدا main menu ە کەیەتی کە دەمەوێت ئاراستەکەی بێنمە لای ڕاست تا لەگەڵ کوردیدا بگونجێت. چاوم لەهەموو فایلەکانی کردووە css و Layout و index و هەموو ئەوانی تریش هەچی بەڕاستم زانیبێت کردوومە لە گۆڕینی left بۆ right و و گۆڕینی font-family و font- decoration و floating و شتی تریش بەس ناتوانم ئاراستەی main menu ە کەی بگۆڕم بەڵکو یارمەتی یەکم بدەیت. تۆ بیت یان هەر برایەکی تر کە سەلیقەو و توانای هەبێت زۆر مەمنون دەبم.
لەم وێنەیەدا باستر کێشەکە دەبینیت.
كاك قەزوان گیان سوپاس بۆ ڕوونکردنەوەکەت بەس من هیچ پەڕگەیەکی css بۆ menu نادۆزمەوە. تەنها لە فۆڵدەری js دا پەڕگەیەکی تێدایە بەناوی menu ئەویش هیچ left و right ێکی تێدانی یە.
سوپاس بۆ هەر برایەکی تر کە هاوکاریم بکات.
ئەی دەستەکانت خۆش و ماڵت ئاوەدان براکەم وەڵا کێسەکە چارەسەربوو وەك لە وێنەکەدا دەیبینی.
کاکە چیت دەوێت ئەوە کردمی بە مامۆستای درۆپاڵیش. هەر سەرکەوتووبیت.

هههه، زمانی برۆسلی چۆنە کاکە قەزوان. وەڵا ئەمە یەکەم جار ئەم زمانەم بیستبێت.
بۆ مەسەلەی هەواڵیش بەڕاستی ماوەیەکی زۆرە هەواڵی نوێم نەنووسیوە، زیاتر ماڵپەڕەکەم بۆ بابەت نووسین لەسەر ئەندازیاری شارستانی و ووزە و میکانیك داناوە چونکە ئەمانە ڕشتەی منن، بەس بەپێی کات جار جار هەواڵیش بڵاودەکەمەوە هەر بۆ ئەوانەی کە زۆر حەزیان لەم بابەتانە نی یە شتێكی سەرنج ڕاکێش هەبێ بیخوێننەوە کاتێك سەردانی ماڵپەڕەکە دەکەن.
تۆش هەر سەرکەوتووبیت، بەڕاستی kurdtor دیزاین و بابەتی جوان و بەنرخی تێدایە.