تۆ لێرەیت

ماڵەوە پڕۆژە

موودڵ

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2011/10/28

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔17۔ )

 

موودڵ - Moodle سیستمێکی بەڕێوەبردنی فێربووونە. بە بەکارهێنانی ئەم سیستمە خۆڕایی و سەرچاوەکراوەیە دەتوانیت کۆرسێکی خوێندن لەسەرهێڵ بڵاوبکەیتەوە. موودڵ دەکرێت لەسەر لینوکس و ماک و ویندۆز دابمەزرێت ئەگەر هاتوو ڕاژەی php و mysql لەکاربن.
بەڕای ئێمە زانکۆکانی کوردستان دەتوانن سوودی لێوەربگرن بۆ بڵاوکردنەوەی کۆرسی فێربوون لە ڕێگای ئنتەرنێتەوە.

وشەی موودڵ کورتکراوەیە: Modular Object-Oriented Dynamic Learning Environment
بۆ نموونە سەیری: http://www.open.ac.uk بکە.

بۆچوونەکان

سڵاو،
کاک بەردەقانی ئەمەت بۆچی خستۆتە هاوپۆلی پڕۆژەوە ؟! .ئایا ئێمە کاری لەسەر دەکەین یان چی؟

بژیت.

دەست خۆش برام.
ئەگەر کەسێک حەزی لە وەرگێڕانەکەی هەبوو من بناغەیەکم بۆ داناوە. کاتێتی.
هەنگاوەکان:
1. خۆ تۆمارکردن [url=http://lang.moodle.org/login/signup.php]لێرە [/url][url=http://lang.moodle.org/login/signup.php]http://lang.moodle.org/login/signup.php[/url]
2. دوای چونە ژورەوە[url=http://lang.moodle.org/local/amos/] بچۆ بۆ ئێرە [/url][url=http://lang.moodle.org/local/amos/]http://lang.moodle.org/local/amos/[/url]
3. زمانی Kurdish Sorani (ckb)‌ هەڵبژێرە لەگەڵ core‌ جارێ با کرۆکەکەی تەواوکەین دوایی بڕیار ئەدەین بۆ کوێ بچین
4. لە تەنیشت وەرگێڕانە نوێکان کوردیەکە بنوسە، مودڵ خۆکار هەڵی ئەگرێت بۆت.
5. یان لە تەنیشت وەرگێڕدراوەکان دەستکاریەکانت بکەو خۆکار هەڵی ئەگرێت بۆت
6. کە لە وەرگێڕان تەواو بویت، باشتر وایە بەستە بەستە بینێریت، بەڕای من هەرجارێک چەن دانەت کرد یەکسەر بینێرە، بچۆ بۆ [url=http://lang.moodle.org/local/amos/stage.php]سەرخراوەکان stage[/url]
7. ئەنجا لەوێ کلیک بکە لەسەر Submit to maintainers ویستت پەیامێکی لەگەڵ بنێرە بۆم
[url=http://docs.moodle.org/20/en/AMOS#Using_the_translator_tool]زانیاری زیاتر لەسەر ئامرازەکە بە ئینگلیزی[/url]
[url=http://docs.moodle.org/20/en/AMOS#Using_the_translator_tool]گەلێک سوپاس[/url]

بەشی پڕۆژەکان:
لە بەشی پڕۆژەکان باس لەو پڕۆژانە دەکرێت کە بەرهەمی کوردئاتیگرووپ، گرووپە کوردییەکانی تر یان پرۆژەی سەرچاوەکراوەن و شایەنی باسکردنن. زۆر لەم پڕۆژانە بەرچاونین بۆیە بە دروستی دەزانین کە گرنگییان پێ بدرێت و بناسرێن. زۆر جار لەوانەیە پرسیاربکەیت کام پرۆگرام گونجاوە بۆ ئەنجامدانی کارێکی دیاریکراو. لێرە دەتوانین وەڵام ورگریت. هیوادارین هەموولایەک بەشداربن لە دەوڵەمەندکردنی ئەم بەشە.

تۆ پەڕەکان دابنێ ، ئێمە دەیکەینە کوردی ئەگەر زۆرررر نەبن .

بژین،

شتێك دەکەین بە شتێ، ئامادەین!

کاکە جوتیار، زمانیار..ئەگەر حەزەکەی لەسەر فایلەکە ئیش کەیت ئەوا ئەتوانم کۆی فایلەکان لە جێگایەک دانێین بەڵام ئەگەر سیستمەی "ئامۆس"ەکە بەکار بەریت ئاسانترە. http://lang.moodle.org/
ئەمەش ڕێنمایەکان http://docs.moodle.org/20/en/AMOS

ئەی دروپاڵ بۆ چی مەبەستێک بە کاربێت باشە

کاك بەردەقانی ئەمە چ جۆرە ڕاژەیەکی PHP ی پێویستە لە cpanel ە کەمدا زیاتر لە 200 دانە Application و Extension ی php ی تێدایە نازانم کامیان هەڵبژێرم تادایبەمەزرێنم.

کاک حمیدی ئازیز : http://docs.moodle.org/20/en/Installing_Moodle

دەستخۆش کاك هەڵۆ کێشەکەم چارەسەرکرد. گرفتەکە ئەوە بوو وەشانی php ی سێرڤەرەکەی من 5.2.16 یە بەڵام دوا وەشانی مودڵ کە 2.2.1 پێویستی بە php 5.3 و بەرەو سەرە. منیش چووم وەشانێکی کۆنتری مودڵم دابەزاند تا لەگەڵ php 5.2.16 ە دا بگونجێت. وەشانی مودڵەکەی دام بەزاند 2.0.4 باوەڕناکەم جیاوازی یەکی وایان هەبێت لەگەڵ 2.2.1. ڕێگەیەکی تریش هەیە ئەویش ئەوەیە php یەکە upgrade بکەیت بەڵام ئەمە کەمێك کاری زیاتر دەوێت.
هەر بژین!

دەستخۆش کاك هیوا بۆ ڕێنمایی یەکان، من ئێستا دەست بەکارم و ئەمشەو زیاتر لە ٢٠ ڕیزبەندم وەرگێڕا. بەس جارێ حەزم لەوەرگێرانی graylisted ە کان نی یە.چوونکە دڵنیانیم ئەم ڕیزبەندیانە لە وەشانە نوێکاندا ماوون یان نا.

کاکە حمید ماندو نەبیت. لەوە ئەچێت بزانی وا ساڵێکە زمانی کوردیمان زیاد کردوە بۆ AMOS بەڵام تەنها چەن ڕۆژێکە چالاکانە تۆ خەریکیت.
کامیت پێ خۆشە بیکە، کامەی ئاسانە بیکە. بە نیسبەت وشەکانەوە، ئەکرێ پێش هەموو شتێ فەرهەنگەکەی زکورد دواتریش لە پرۆژەی وەرگێڕانی جوملە، phpfusion، لینوکس، دروپاڵ، یان هەر شتێکی تر کە تۆو وەرگێڕانی دیکە پێیان باش بێت سود وەرگرین.
دەست خۆش بەردەوامبە، گۆڕانکاریەکانم هەموو قەبوڵکرد.

ئەوە ئەمڕۆ لە ڕێژەی وەرگێڕانمان لە لەسەدا ناقیس سفرەوە گەیاندە لەسەدا +1.

کاکە حەمید دەست خۆش. برام ئەگەر بە ئەرک نەبێ، وەڵا خۆشم نازانم لە کوێ نوسیومانە، بەڵام بە گشتی کاتێ وەرگێڕانی ئینتەرفەیس ئەکەین ڕەچاوی ئەوە بکەین کە بۆ نمونە بۆ confirm پشتڕاستکردن تەواوترە وەک لە پشتڕاستی بکەوە، ئەگەر خۆی دۆخی فرمانەکەی تێدابوو ئەوا بەپێچەوانەوە.
دەست خۆش خۆم دەستکاری ئاخر گورزەی نێردراوت ئەکەم.
هیوادارم بەردەوام بیت.
وشەی clam بەڕاستی گیرم خواردوە لەگەڵی

سڵاو کاك هیوا!
ئەو تێبینی یەی جەنابت زۆر ڕاستە چاوگ بەکاربێت لە فەرمانکردن باشترە. ئەمانە هەڵەی دووبارەبووەون کە دەبێت هەوڵبدەین خۆمانیان لێ ڕزگار بکەین. هەر بۆیەشە پێداچوونەوە زۆر گرنگە.
من بۆ clam چەند مانایەکم کەوتە خەیاڵ قاوغ، قۆزاخە بەرگ،..هتد، بەڵام دوایی وام هەستکرد پەردە باشتر و گونجاوتر بێت. ئەمە تەنیا ڕایەکە و دەکرێ تۆ یان هاوڕێیانی تر ڕای تریان هەبێت، هەرچەندە لەڕاستیدا هەتا نەزانی بارودۆخەکە چۆنە و ووشەکە چۆنە لەڕستەدا ناتوانرێت هەڵسەنگاندنی تەواو بکرێت.
ڕێز

ئەگەر ئەتەوێ بەشداری بکەی وەک "ڕاگر"ی وەرگێڕان تکایە سەردانی ئێرە بکە http://kurditgroup.org/node/16537

سوپاس بەڕێزان
http://lang.moodle.org/local/amos/credits.php#credits-language-ckb