گوگڵ دۆکس و دەرهێڵ
گوگڵ دەیەوێت چەند گۆڕانکارییەکی گرنگ لە خزمەتگوزاریەکانی تەلەفۆنی دەستیدا ئەنجامبدات، بەتایبەتی لە Google Docs کە تائێستا دەتوانرا تەنیا لەسەرهێڵ ( لەکاتی پەیوەندی بە ئینتەرنێت) بەکاریبهێنین، بەڵام هەنوکە بەکارهێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید- مۆبایل دەتوانن لە کاتی دەرهێلیشدا گوگڵ دۆکس بەکاربهێنن.
گرنگی ئەم گۆراناکارییە لەوەدایە کە زۆرجار لەکاتی نوسینی دیکۆمێنتێکدا لە ناو شەمەنەفەر یا پاسدا بە تونێلێکدا تێدەپەڕیتین بەهۆی پچڕانی شەپۆلەکانەوە پەیوەندیمان بە ئینتەرننێتەوە دەپچڕا، بەمەش هەموو کارانەی کە هەڵنەگیرابوون لەدەست دەچوون، بەڵام لە ئێستا بەداوە چیتر بەکارهێنەران ڕووبەڕووی ئەو کێشەیە نابنەوە.
لەو کاتەی خەریکی نوسینی دیکۆمینتێکی ئەگەر پەیوەندیت بە نێتەوە پچڕا ئەوا ئەبێت کرداری هاوکاتگەری خۆکار (Autosynchronization) چالاک بێت بۆ ئەوەی بتوانیت بەردەوام بیت لەکارەکەت
بەپێی [url=http://www.idg.se/2.1085/1.430204/google-docs-pa-android-fungerar-utan-internet]IDG.SE[/url] ئەم کرادرە لە ئێستادا تەنیا بۆ سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆیدا بەردەستە، بەڵام لە ئاییندەدا سیستەمەکانی تریش دەگرێتەوە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
کاک زەندی بەرێز سڵاو
پرسیارێك ، ئایا لە كاتی چرانی ئەنترنێت ،لە سێرڤێری گوگڵ پاشكەوت دەبێت ئەو هەندە گۆرانكاریە كە لە سەر Google Docs ئەنجام بوە یان لە نێو تەڵەفۆنی دەستیدا و كاتی پەیوەندی بە ئەنترنێت بار دەكرێتە سەر سێرڤێری گوگڵ؟
من بۆ خۆم بەکار هێنەری دایمی ئەو بەشە نوێیەی گۆگلم. ئەو کیشەیە بێزارترین کێشەیە کە من پێیوە دەناڵێنم، چونکە خۆ نەبێت قسەی زل تەنها لەناو قیتار ئ پاس و ئەمانەدا کاتمان هەیە تۆزێک نوسین بنوسین و بڵاوی بکەینەوە، بێ لەوەش بۆ دەستکاری کرددنی چەند کەسێک لە هەمان کاتتدا.
بەڵی کاک قەزوان، هەڵبەتە لەبەر ئەوەی ناتوانێت تۆماریبکات لایخۆی، بۆیە لەو ساتەشدا ناتوانیت هیچ شتێک کەم و زیاد بکەیت، بەڵام وشە بە وشە کە تۆ دەینوسیت لایخۆی تۆماری دەکات بەپێی گۆڕانکاری