تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

Blood Transfusion

Şawdêr

Şawdêr

بڵاوکراوەتەوە

2012/02/02

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

سڵاو بەڕێزان
هیوادارم که پرسیارەکەم له شوێنی خۆی دا نووسیبێ
به کوردی له یەک ووشەدا، خوێن‌دان و خوێنوەرگرتن چی پێدەڵێن؟
به ئینگلیسی پێی دەوترێ
Blood Transfusion
به سوپاسەوه
شەودێر

گواستنەوەی خوێن ،ئاڵوگۆڕی خوێن ،
بەڵام لە یەک وشەدا نابێت .

خوێن گواستنەوە

خوێن گۆڕین، گۆڕینی خوێن

خوێن‌دان مانای زۆر جودایە و بە واتای (قوربانیدان) دێت. لە کوردیدا زیاتر هەر (خوێنبەخشین، بەخشینی خوێن) وتراوە و بەکار هاتووە.
هەرچی (Transfusion)یشە مانای گواستنەوەی شلەمەنییە -بۆ نموونە خوێن- بۆ خوێنهێنەر یان خوێنبەری مرۆڤ یان گیانلەبەرێك.

بەڕێزان "هەڵۆی‌کورد" و "بەرتەقانی" و "فەتاه" و"زمانیار" سوپاستان دەکەم بۆ وەڵامەتان
وەڵامم وەرگرتەوه و کارەکەم چووه پێشەوه