تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

وەشانی نوێی مایکرۆسۆفت ئۆفیس

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2012/01/31

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

 

مایکرۆسۆفت لە قۆناغی تاقیکردنەوەی[url=http://blogs.office.com/b/office-exec/archive/2012/01/30/quot-office-15-quot-begins-technical-preview.aspx] وەشانی نوێی[/url][url=http://office.microsoft.com/en-us/?CTT=97] مایکرۆسۆفت ئۆفیسە[/url] (وەشانی ١٥، لە دوای وەشانی Office 2010 دێت)، لە ڕاگەیەنراوێکدا مایکرۆسۆفت کۆمەڵێکی تایبەت لە بەکارهێنەرانی ئاگادار کردووەتەوە کە دەتوانن [url=http://blogs.office.com/b/office-exec/archive/2012/01/30/quot-office-15-quot-begins-technical-preview.aspx]ئەم وەشانە تاقی بکەنەوە[/url] (ئەو کەس و لایەنانەی کە گرێبەستی NDAـیان لەگەڵ مایکرۆسۆفت واژۆ کردووە). نەخشە بۆ وەشانی کراوەش دانراوە، کە بۆ تاقی کردنەوە لە هاویندا دەخرێتە بەردەست هەموو کەسێک، لە ماڵپەڕی فەرمی ئۆفیس بانگەشەی بۆ دەکرێت لەو وەرزەدا.
بە گوێرەی قسەکانی ([url=http://www.microsoft.com/presspass/exec/Hough/]PJ Hough[/url]) جێگری سەرپەرشتکاری بەرهەمەکانی ئۆفیس و بەڕێوەبەری پەرەپێدانی ئۆفیس، ئەم وەشانە ئاسانکاریی زۆرتر دەخاتە بەردەم بەکارهێنەران بە بوونی چەند ئامرازێکی نوێ، لەوانە سوودمەندی لە ڕاژەکانی سەرهێڵ (Online services)، ڕاژوەخواز بۆ کارکردن لەگەڵ ئامێرە گەڕۆکەکان (mobile)..هی تر.
بۆ زانیاری زۆرتر:[url=http://blogs.office.com/] بلۆگی ئۆفیس[/url]

بۆچوونەکان

دەست خۆش كاك ئاراس دەبێت شتێكی باشتر بێت .

سەلامەت بیت کاک قەزوان.

جوانە لەگەڵ ویندۆزی هەشتدا لە ژمێرەکەکەندا پێكەوە بن، بەڵام بەو مەرجەی کاك قەزوان: "گەر باشتر کرابێت".
دەستخۆش بۆ هەواڵەکە کاك ئاراس!

هە‌روە‌ک لە‌ماڵپە‌رە‌فە‌رمیە‌کە‌ی مایکرۆسۆفت دا ئاماژە‌ی پێکراوە‌ ، گوایە‌ کۆمە‌ڵێک ئاسان کاری کراوە‌ بۆ بە‌کارهێنە‌ر ، هە‌روە‌ک کاک ئاراسیش ئاماژە‌ی پێکردوە‌، بۆ نمونە‌ سود وە‌رگرتنی بە‌کارهێنە‌ر لە‌ راژە‌کانی سە‌رهێڵ(Online services). هیوادارین کە‌ ئە‌و کار ئاسانیەو و بە‌ڵێنانە‌ی کە‌ کۆمپانیای ناو براوداویە‌تی فە‌راهە‌م کرابێت و بێ کێشە‌و گیروفرفت بێت. دووبارە‌ سوپاس کاک ئاراس بۆ دانانی ئە‌و هە‌واڵە‌.

سوپاس بۆ دەستخۆشییەکانتان.
باشترین دوو سیفەت کاتی خۆی زیاد کرا، بوونی فەرهەنگ و وەرگێڕ بوو. ئەو ڕاژە نوێیانەی ئەمڕۆ دەیکا هەمووی لەبەر پەستان و خواستی بەکارهێنەرانە زیاتر، جیهان بەرەو ئینتەرنێت و هەورەژمێرکاری ڕۆیشتووە، بێ ئەو ڕاژانە شکست دەخوا.

دەستخۆش، هیوادارین زۆرتر خزمەتگوزاریەکانی پەرە بسەنێت