Utf-8
سڵاو هاوڕێان!
هەڵنەبژاردنی UTF-8 بەشیوەیەکی خۆکرد بەتەنها لە فایەرفۆکس ئەبێ هەڵەکە لە کوێدا بێت؟ چونکە لە ئێکسپلۆرەردا ئاسییە
ئەمە نمونەیەکە
http://www.pukonline.org/kurdi
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
کاک هێمن بە بۆچووني من ئەم فەرمانە لە بەشي سەری<head> ماڵپەرەكە ئاوايە
<"META HTTP-EQUIV="Content-Type" CONTENT="text/html; charset="utf-8>
بیگۆرن بەمە
<"meta http-equiv="Content-Type" content="text/html; charset=utf-8>
کاک قەزوان مەبەستت ئەمەیە؟
<"meta http-equiv="Content-Type" content="text/html[b][u]"[/u][/b]; charset=[u][b]"[/b][/u]utf-8>
كاكه هیوای بەرێز سڵاو ئەمنیش مەبستم گەورەو چكۆلە نەبوو بەڵكوو Quotation زیاد كراوە لە سەر utf-8 _ە كە
دەبێت ئاوا بێت :"content="text/html; charset=utf-8 نەك "content="text/html; charset="utf-8
راستە كاك هیوای خۆشەویست بەڵێ وایە
كاك هێمنی خۆشەویست سڵاو
زۆر یەك لە وێبگەڕەكان لە جۆری فەرمانەكانی پەڕەكانی وێب حالی نابن بۆ نموونە ئەگەر ئێمە گەركمان بێت گۆشەكانی چوارچێوەیێك لە" مستطیل" بە وێنەی دایرە -بازنه-دەربێنین فەرمانەكان لە وێبگەرەكان بەمجۆرەن :
border-radius: بۆ وێبگەری ئۆپێرا
moz-border-radius- : بۆ وێبگەری فایرفۆكسی مۆزیلا
webkit-border-radius- : بۆ وێبگەرەكانی كرۆم ، سافەری ، وێبكیت
[b]ئەڵبەت ئەو فەرمانی ماڵپەڕە لە بنەرەت كێشەی هەیە (كۆدەكەی )[/b] بێجگە لەوی كە كاك هیوا ئاماژەی پێكرد ، زۆر كەم لە ماڵپەڕەكان بەستەر بە وێنە دادەنن چۆن ئاستی گەڕان دێنێتە خوار هەر وەها بۆ راست و چەپ كردنی بابەت نایێن بە گشتی لەم فەرمانە-html dir="rtl"- ئێستفادە بكەن .
بەڵێ كاك هێمن بە بۆچوونم ئەگەر لە سێرڤێر بێت دەبێ لە كرۆمیش ئەو هەڵەیەێ بێت بەڵام كاتێك یونیكۆدەكەی لە فایرفۆكس دەگۆرین كێشە دروست دەبێت ؟ئایا لە كاتی پاشكەوت كردن یونیكۆدەكەی ناگۆرن ،ئینجا سەیڤی دەكەن ؟
شایەدیش كاتی دروستكردنی بنكەی دراوە هەر وەك خۆتان فەرمووتان زمانی خشتەكانیان لە بنكە لە سەر یۆنیكۆد دانەنابێت !
هەرچەندە ئەو ماڵپەڕانە کرتەشی گووناحە نەک چارەسەر بۆی.
ئەوە سکریپتێکی داڕزاوی نیوکی کۆن کۆن هەبوو، ئیتر لەم ماڵپەڕ بۆ ئەو ماڵپەڕ گواستراوەتەوە بەو هەڵەیەوە. هیچ بنەڕەتێکی وێبی تێدا نییە بێجگە لەوەش هیچ نەبێت ٧ ساڵ کۆنە. هەر لەیەکەم کۆدەوە هەڵەیە تا کۆتایی 285 Errors, 5 warning s
[url=http://validator.w3.org/check?verbose=1&uri=http%3A%2F%2Fwww.pukonline.org%2Fkurdi%2F]بەستەری هەڵەکان[/url]
ئەگەر ویستیان بخوێننەوە تەماشای[url=http://chawg.org/wiki/Webmaster] ئێرە[/url] بکەن.
[code] Warning Character Encoding mismatch! The character encoding specified in the HTTP header (windows-1256) is different from the value in the XML declaration (utf-8). I will use the value from the HTTP header (windows-1256).
[/code]
بژین
هەر بۆیەش،کارێکی باش دەبێت، ئەگەرهاتوو کاک هێمن، پەیوەندییان پێبکات بۆ درووستکردنەوەی ماڵپەڕەکەیان، لەسەر دروپاڵ،. وەک یەکەم پڕۆژەی کۆمێرشیالی کوردئایتیگرووپ، 30% ی نرخەکەیان بۆ دادەشکێنین.
سڵاو ورێز
كاك سیای بەرێز دەستتخۆش بێت بابەتێكی زۆر بەسوودە -سپاس
كاك بەردەی گیان جارێ نرخ دامەشكێنە ! با نەڵێن هیچ نازانن و بۆ بازار خۆشكەری خۆیانە . بەڵام لەو ماڵپەڕه [بە بەستەرەكەی كاك سیای] ئەمە زۆرتر پێویستی بە دروستكردن هەیە :http://www.kurdpa.net ( ماڵپەڕی سڵاید شۆوی كوردپا)
http://validator.w3.org/check?verbose=1&uri=http%3A%2F%2Fwww.kurditgroup.org
Passed
دەسخۆش کاک هێمن، 14 هەڵە، دەکرێت بە ئاسانی چاک بکرێن.
بەڵام هەڵەکانی puk زیاتر لە 280 هەڵەن
هەڵەکەم نوسیوە چییە لەسەرەوە چارەسەرەکەشی بۆ وێبماستەرەکە دەنوسم گەر پرسی!
کام ماڵپەڕ پیتەکانی نانوسێت بە یەکەوە؟
ناوی دوو ماڵپەڕ بنوسە بزانین، ماڵپەڕ هەیە بە یونیکۆد نەنوسرابێ!!
ئەوە چارەسەریمان نوسیوە لێرە، چەند جاری تر.
١. یونیکورد وێب دەتوانی لە ئوبونتو دابگریت لە Ubuntu Software
٢. یان دەتوانی لەهەڵبژاردنەکانی فایەفۆکس فۆنی بنەڕەت بکە بە DejaVu Sans.
کاك سیا ئەی چارەسەری ئەم کێشیە لە فایرفۆکسی ئەندرۆیدا چۆنە؟
http://kurditgroup.org/node/12200
ئەمەیان وابزانم ڕیکۆردی شکاند:
http://validator.w3.org/check?verbose=1&uri=http%3A%2F%2Fwww.kurdlinx.com