تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

نرخی "ئەپڵ" لە وڵاتی یۆنان زیاترە

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2012/01/29

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

 

ماڵپەڕی "سی ئن ئن" راپۆرتێکی لەسەر دوایین رۆژەکانی نرخی ماڵی کومپانیای ئەپڵ لە ماوەیەکی کورتدا بڵام کردووەتەوە کە ریکۆردی هەموو نرخە پێشوەکانی شکاندووە و ئێستا لە بازاڕی نرخدا لە سنووری ٤٠٠ میلیارد دولار تێپەڕیوە. کومپانیای ئەپڵ لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بەنرخترین کومپانیای دروستکەری کەرەستەی نوێ بووە لە جیهاندا.
لە درێژەی رۆژی پێنج شەممەی رابردوودا، نرخی ماڵی کومپانیای ناوبراو لە ٤٠٠ میلیارد دولار تێپەڕی و نرخی پشکەکانی بە گرانترین نرخ لە مێژووی ئەو کومپانیایەدا گەیشت کە نزیک ٤٣٠ دولارە. بەڵام دوای ماوەیەک دیسان دابەزی و بە نرخێکی نزیک ٤٠٠ دولار تۆمار کرا.
بەم جۆرە تاکوو ئێستا نرخی پشکی کومپانیای ئەپڵ لە سەرکەوتنێکی تایبەتی بە خۆی دایە. تاکە کومپانیایەک کە تاکوو ئێستا نرخەکەی لە ئەپڵ زیاترە، کومپانیای نەوتی ئامریکایە بە ناوی " ئەگزۆرن موبایل" کە نرخەکەی ٥٠٠ میلیارد دولارە. دوای ئەویش ئەپڵ دێت پاش پەپڵیش کومپانیای " پتروچین" کە نرخێکی ٢٧٠ میلیارد دولاری هەیە و لە دوای ئەمانیش کومپانیای "مایکروسۆفت"ە کە نرخەکەی ٢٣٥ میلیارد دولارە.
بە پێی نووسراوەکەی تۆڕی هەواڵی "سی ئن ئن" نرخی ماڵیی کومپانیای ئەپڵ زیاترە لە پێهاتەی بەروبوومی میللی "ناخالس" (پێش پاڵاوتن)ی وڵاتانی وەک یۆنان، سویسرا، ئارژانتین و ئەفریقای خواروویە.
کومپانیای ئەپڵ هێشتا یەکێک لە کومپانیا بەرهەم هێنەرەکانە کە بە خێراییەکی زۆر لە کاتی بەرەوپێشچوون دایە. کومپانیای ناوبراو لە حەوتووی رابردوودا رادەی سوود و قازانجەکانی خۆی لە سێ مانگی رابردوودا راگەیاند. کارناسانی ئەو بوارە لەو باوەڕەدان کە ئەپڵ لە هەڵسەنگاندن لەگەڵ ئەو ماوە دیاریی کراوەی ساڵی رابردوودا لە سەددا ٤٥% زیاد کردووە.
لە زۆر راپرسیدا دەرکەوتووە کە کومپانیای ئەپڵ لە لایەن ئاساییشی و دڵنیایی پاشەکەوت کردنی ماڵی لەسەر پشک، لە ریزی و پلەی سەرەوە دایە. یەکێک لە هۆکاری زۆر گرینگی ئەم بەرەو پێشچوونەی نرخی ماڵی پشکەکانی کومپانیای ئەپڵ دەگەڕێتەوە بۆ بەرهەم هێنانی موبایل تەلەفوونە هۆشمەندەکانی ئەوان.
بێجگە لەمەش لە بواری "ئای پاد"یشدا کە نەوەی نوێی کومپیۆتەرە گەڕۆکەکانی ئەو کومپانیایەیە و کەڵک وەرگرتن لە سیستەمی مەجازی پاشەکەوت کردنی پەڕگەی زانیاری ناسراو بە "ئای کلۆد" (iCloud) لەم بوارەدا رۆڵێکی زۆر کاریگەریان بینیەوە.
تۆڕی هەواڵەکانی سی ئن ئن لە کۆتایی راپۆرتەکەی خۆیدا لەسەر ئەوە دەنووسێ کە پێشکەوتنی بەرچاوی ئەوتۆی ماڵی لە ئەپڵدا کە تەمەنی تەنیا ٣٥ ساڵە، شتێکی سەرسوڕهێنەرە، لەبەر ئەوە نرخی ئەم کومپانیایە تاکوو دە ساڵ لەمەوبەر تەنیا ١٠ میلیارد دولار بوو.

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک حامید، گەلی زیرەک نەوتیشی نەبێ ئەتوانێ، داهاتی باشتر لەنەوت بۆ وڵاتەکەی دابین بکات.
پشەکانی لەماوەی ١ ساڵدا ٣١% بەرزبوونەتەوە، پارە بارانە. ئەلەم ساتەدا بە ٤٤٧،٢٨ دۆلارە.
هههههه، تا تۆ بابەتەکەت نوسیوە بەرزتر بۆتەوە.

دەست خۆش ، سەبارەت بۆ سەردێڕ دەبێ بنوسرێ نرخی ئاپڵ لە بودجەی وڵاتی یۆنان زیاترە ،
ئەوە منیش گوێم لی بوو وڵاتی ئوردونیشی تێدا بوو .

بژین،

کاك جووتیار سەرچاوەی هەواڵەکەش هەر وەكوو ئەوەی کاك حامیدی نووسیوە!

دەستی هەمووتان خۆش بێ.
کاکە زەندی بێ گومان ئەوە بەردەوام لە زیاد بوون دایە.
بە دڵی کاکە جوتیارم کرد "کومپانیایەک"م سڕیەوە، بەڵام بەراستی چ بڵێین "ئەپڵ" و چ بڵێین "کومپانیای ئەپڵ" هەر یەک مانا دەدا. کاکە زمانیار سپاس بۆ تۆی بەڕێزیش. هەر بژین

دەست خۆش کاک حامد عەزێتم دای .

بژین،

دەستخۆش کاک حامید بۆ ئەم هەواڵە،
سیستەمی سەرمایەداریی نرخ لەسەر هەموو شتێک دادەنێت. تەنانەت ژیانی مرۆڤەکانیش بە دۆلار دەخەمڵێنرێن لەو سیستەمە قۆڕە. ئاخر ئەمە چ پێوانەیەکە نرخ لە سەر ووڵاتێک دابنرێت. چ جا ووڵاتێکی وەکو یۆنانیش کە خاوەنی سوکرات و ئەفلاتون ... هتد. ئەمانە بە پارە نین!