تۆ لێرەیت

ماڵەوە پڕۆژە

مەکینەی وەرگێڕانی کوردی

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2012/01/27

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔29۔ )

 

ئەمە پەڕەی تایبەتە بە "مەکینەی وەرگێڕانی کوردی" لە ژێر کۆدناوی Myxa مووخا.

بۆچوونەکان

نموونەیەکی پەڕگەی گونجاو بۆ مووخا.
ژێرنووسی فیلمی سواڵکەرە ملیۆنەرەکەیە. هەر هێڵێک یەک دانە ڕستەی لە خۆوە گرتووە و لە پەڕگەی بەرامبەر لەسەر هەر هەمان ژمارەی ڕستە، وەرگێڕانەکەی هەیە.

ئەگەر ئەم جۆرە پەڕگانەتان لایە، زۆر بە خۆشحاڵییەوە، دەتوانین سیستمێک دابنێین بۆ بارکردنییان و جێکردنەوەیان لە سیستم.
هەروەها وەرگێڕانی پرۆگرامە جیاجیاکانیش دەکرێت سوودبەخش بن.

بەس دەستخۆشیمان لەسەرە؟ هیچێک نانوسی کەسێک هاتە ئێرە چی بکات بۆ بەشداربوون؟ :)

وەکو کاک هیوا فەرمووی ،چی بکرێ بۆ بەشداربوون؟ ،سەیرێکی ئەو پەڕگەم کرد ئەمە وەکو بڵێی جیاکراوەتەوە و دانراوەتەوە نازانم.

ئەمە کۆمەڵێکی باش ژێرنووسی تێدایە ،بەڵام گەر هەڵە نەبم بە فۆنتی عوسمانی نووسراون جا بۆیە پێویستمان بەو http://kurditgroup.org/fontconvertor وەرگێڕەش دەبێت :)

http://www.all4divx.com/subtitles/allmovies/Kurdish/1

بزانین سبەی ئێوارە کێ خۆی خۆبەخش دەکات بۆ ئەم پڕۆژەیە، بە شێوەیەکی گشتی هەنگاوەکان بەم شێوەیەن:

1. کۆکردنەوەی دەقی کوردی: کتێب، ڕۆژنامە، چیڕۆک، هەر دەقێکی دیجیتال. ئەمەیان دەبێتە: MonoLingual
دەکرێت، رۆبۆتێک بنووسین، ڕۆژانە هەموو بابەتەکانی مەڵپەڕە کوردییەکان کۆبکاتەوە، تا بڕی 500 م.ب.

2. کۆکردنەوە دەقی وەرگێڕڕاو، وەک ژێرنووسی فیلم. بۆ نموونە فیلمی Final Destination 5:
a. داگرتنی ژێرنووسی کوردی
b. داگرتنی ژێرنووسی ئنگلیزی هەمان فیلم.
c. خاوێن کردنەوەی هەردوو پەڕگەکە، بە شێوەیەک، هەر دێڕێکی پەڕگە واتای دێڕی بەرامبەری بگەیەنێت لە پەڕگەکەی تر. لە وانەیە پرۆگرامۆکە هەبن بۆ کارئاسانی ئەم کارە.

3. دابینکردنی ماڵپەڕێکی تایبەت بۆ مووخا:
a. بارکردنی پەڕگەکان
b. تاقیکردنەوە ڕێڕەوی سیستم
c. ڕاستکردنەوە و زیادکردنی ڕستەی نوێ، بۆ ئەم مەبەستەش، دەکرێت:
- دەسکردن بە وەرگێڕانی گۆرانییە ئنگلیزییەکان ( لە دواییدا ئەگەر وەرگێڕان زۆربوو، هەر خۆی لە خۆیدا دەکرێت ببێتە ماڵپەڕی دەقی گۆرانییەکان )
- وەرگێڕانی فیلم و دۆکیومێنتەرییەکان . (‌ ئەمەش کارێکی بەسوودە )
- وەرگێڕانی بابەت بۆ کوردئایتیگرووپ ( دوای بارکردنی دەقی ئنگلیزی، سیستم ڕستەکان لە یەک جیادەکاتەوە و ڕستە بە ڕستە وەرییان دەگێڕین ). لەوانەیە دوای چەند مانگێک هەواڵە ئنگلیزییەکان ئۆتۆماتیک وەربگێڕرێنە کوردی و پێویست بە کاتێکی کەم بێت بۆ دەسکاری کردن.
4. گەڕان بەدوا سەرچاوەی نوێ. لەوانەیە کتێب و ڕۆژنامە و بابەت و ماڵپەڕی وەرگێڕڕاو هەبن، ئێمە نەیانناسین

5. لە ماوەی بێتادا، تاقیکردنەوە تەنها بۆ ئەندامانی گرووپ بێت. هەر کاتێک توانیمان چەند هەزار ڕستەیەک کۆبکەینەوە، ئەو کات دەتوانین بزانین ئەم کارە سەرکەوتووە یان نا. با بڵێین 10 دانە فیلم و زیاتر نا.

6. سوودوەرگرتن لە دیکتیۆ.

دەست خۆش کاك بەردە
سبەی ئێوارە لە کوێ ئامادە بین بۆ ناو نوسین وەك خۆ بەخشێك (:

هەر لێرە کاک توانا.

دەست خۆش بەردە گیان، منیش کتێبەخانەیەکی دیجیتاڵم هەیە کە زیاتر لە ١٠٠٠٠ (دە هەزار) کتێب و گۆڤار و رۆژنامەی کۆن و نوێی کوردی تێدایە، کە لە زۆر ساڵەوە کۆم کردوونەتەوە و بە پی دی ئف هەڵم گرتوون. کتێبی مێژووی لەسەر کوردستان بە زمانەکانی ئینگلیزی، ئاڵمانی،فارسی، تورکی، عەرەبی، فەرانسەیی، ئیتالیایی و یونانیم هەن کە رەنگە هێندێکیان زۆر نایاب و دەگمەن بن. هەر لە ئێستاوە ئامادەم بۆ بار کردنیان. ئەگەر بۆ ئەم پرژەبە کەڵک بێن. ژێرنووسی زۆر فیلمێ بەناوبانگ و ئەو فیلمانەی کە ئۆسکار و خەڵاتیان وەرگرتووە، لە لام هەن، بەڵام ئەمانە تەنیا بە ئینگلیزی و سویدین.

کاکە حامد و هاوڕێیان
مەبەست لە نمونەکەی بەردە ئەوەیە هەر دەقێکی وەرگێڕدراو سودی ئەبێت. تەنها مەرج ئەوەیە کوالیتی وەرگێڕانەکە باش بێت وە بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و کوردی بێت.
یەک دوو پیشنیاریش بۆ کۆ کردنەوەی دەق:
۱. دۆزینەوەی ڕێگایەکی ئاسان بۆ ئەوەی خەڵک کە دوو دێڕی هەبوو بینێرێت، بە دەر لە ئیمەیڵ، بۆ نمونە دوو خانە لەسەر ماڵپەڕەکە کوردی و ئینگلیزیەکەی بەجیا دابنێرت و یەکسەر بارکرێت بۆ پیاچونەوە
۲. هەوڵدان بۆ بە دەست خستنی وەرگێڕاوێکی قورئانیش، کە دڵنیام بە ئینگلیزی هەیە، بۆیە ئەگەر بە کوردیش هەبێت بخرێت لای/سەر ئینجیلەکە.

دەستان خۆش هاوڕێیان.
وابزانم تا نموونەیەک لە شوێنێک دانەمەزرێنین، ڕوون نییە.
بابەتی وەرگێڕانی مەکینە، زۆر ئاڵۆزە و خۆشم زۆر کەمی لێدەزانم، بە بەراورد لەگەڵ کەسێک چوار ساڵ نامەی دکتۆرای لەسەر ئەم بابەتە نووسیبێت. لەهەمان کاتدا، کەس نازانێت، کامە ڕێگا بۆ کوردی باشترە. بۆیە، دەبێت تاقیکردنەوەیەکی زۆر باش ئەنجام بدەین، ئنجا دەتوانین بڕیار بدەین.

وەک هەموو کارە جوانەکانی تر دەستخۆش!
/سەبارەت بە کۆدناوەکە myxa بە مووخا دەخوێنرێتەوە؟ لە گووگڵ وەرگێڕ بە میخا گۆی کرد.
/سەبارەت بە پێشنیارەکەی کاک حامید کە چەندین سەرچاوەی هەیە بە pdf. ئایا پرۆگرامێک هەیە کە بەسەرکەوتوویی pdf بکاتەوە دەقی rtl یونیکۆد؟
/کاک هیوا باسی قورئانی کرد. [url=http://tanzil.net/trans/]لێرە[/url] لەپاڵ زمانی ئینگلیزی و زمانەکانی تر کوردیش بارکراوە.
/ئەمە نەک بۆ فەرهەنگ بەڵکو لە داهاتوودا دەبینە خاوەنی پێگەیەکیش بۆ ژێرنووسی فیلم و گۆرانی. ڕەنگە زۆر نەبن بەڵام "ڕێگای هەزاران کیلۆمەتر لە هەنگاوێکەوە دەستپێدەکات"

کاکە تێکۆشەر، زۆر باش لە مەبەستەکەم گەیشتی.
بە یەک دانە پڕۆژە، دەتوانین بناغەی 5 دانە پڕۆژەی تر دابنێین. ئێمەی کورد کەمێک لە پاشین، بۆیە!
سەبارەت بە موخا : муха Myxa بە ڕووسی نووسراوە کە بە مانای مێش دێت. y لە ڕووسی دەبێتە وو
کۆدناوە، دەکرێت لە داهاتوو بگۆڕیت بۆ شتێکی تر، خۆتان بڕیاری لەسەر بدەن.

بەڕێزان من پێشنیار دەکەم با وەرگێرانەکە بە ئەلف و بێێ لاتینی بێت لەبەر ئەوەی/ یەکەم/کار ئاسانیەکە بۆ نەوەکانی داهاتوومان. دووەم/ بەهۆی ئەوەی کوردەکانی باکووری کوردستان بەم ئەلف و بێیە دەنووسن،نووسینیش لە تورکیا هەر بە ئەلف و بێی لاتینیە،کە تورکەکان لە مێژەوە کاریان بۆ کردووە هەر لەم دەروازەیەوە بە یارمەتی کەسانی پسپۆڕ لە زمانەوانیدا لە کوردانی باکوور دەتوانن دەق و دیکۆمێنت و کتێب و فیلم و زۆر شتیکەی تریشتان دەست بکەوێ کە بە ئاسانی دەتوانن لە تورکیەوە بۆ ئینگلیزی و هەموو زمانە وەرگێڕاوە ئامادەکان وەربگێڕن و پەڕگە کوردیەکەی لەسەر دروست بکەن.

کاک کەمال ،لاتینی نە بنەچەمانە نە هیچ ،بە پێچەوانەوە دەبێ هەوڵبدرێ (ئارامی)ــیەکە زیاتر سەرەکی بکرێت.

دەستخۆش کاك کوردیشهەڵۆ، لەگەڵ بۆچوونەکەتانم!
کاك کەمال، پێمانناڵێیت جگە لە قوڕی خەست ئەو کارئاسانییە چییە کە تۆ بۆ نەوەکانی داهاتووی دەکەیت؟!

منیش لە ١٠٠ دا ١٠٠% لەگەڵ هەڵۆی کورد و لەگەڵ زمانیارم. بەڕاستی منیش بێجگە لە کۆسپ و بەدبەختی و چارەڕەشی نەبێ هیچێک لەم جۆرە قوڕبەسەرییەدا نابینم. تەنانەت لەمەشدا لێکیان جیا کردووینەتەوە و دابەشیان کردووین. دەنا ئەوەش نیە کە بڵێی چوونکە تورک بە پیتی تورکی دەنووسن یان کوردی ئەو بەشە چوونکە ئەو ئەلف و بێی بەکار دێنن ئەملایان ناوە بەولاوە و دەیان و بگرە هەزاران پرۆگرام و سیستەمیان دروست کردبێ. هەموو تورکیەشی لەگەڵ بێ تاکوو ئیستا لە بواری ئایتیدا پێشوەچوونێکی بەرچاوتریان نەبووە! تەنیا ئەوە نەبێ کە تورکەکان خۆیان خەریک کردووە بە هەک کردنی ئەو ماڵپەڕانەوە کە خۆیان حەزی لێ ناکەن. هەر بژین

کاک بەردەقانی،
وەرگێرانەکانی ئوبونتوو، وۆردپرێس، و دروپاڵ نموونەی باش و سەرچاوەی چاکن بۆ ئەم پرۆژەیە. چونکە هەم وەرگێڕانی ڕستەی تێدایە و هەمیش وشە بە وشەن.

درووستە کاک ئاراس، لەوانەیە بەسوودبێت. دەسخۆش

سڵاو
ئەمەش نزیكەی 12 ژێرنووسی تێدایە
[url=http://subscene.com/s.aspx?q=kurdish]http://subscene.com/s.aspx?q=kurdish[/url]

دەستان خۆش بن پڕۆژەیەکی جوانە هیوادارم سەرکەوتو بن
منیش حەزدەکم هاوکاربم هەم لەڕووی دابینکردنی ماڵپەڕەکە و دیزاین و داڕشتنی و ئامادەکردنی دەق...

ئەرێ ئەمە بە کوێ گەیشت ؟

کاک ئەحمەد، خودێ، هێشتا کەمێک لە دوای سفرەوەیە.

ئێ بۆ پڕۆژەیەکى هاوشێوە هەر باشە بە جدیمە ها
راستى زۆر بە پەرۆشم بۆ ئەو کارە
دواین هەنگاوت چیببوو کاک بەردەقانى ؟

ئەگەر "هەر باشە" نەبوایە ئێمەش لێرە بڵاومان نەدەکردەوە.

ئەم پڕۆژەیە پێویستی بە یەک ساڵ تا 10 ساڵ کار هەیە. هەر کاتێک دەزگایەک مووچەی من و تیمێکی 7 کەسی تەرخانکرد، ئەو کات ئامادەم بیری لێبکەمەوە.

ئەوە نەبوو چەند کوردێکی "بلیمەت" کەوتبوونە عەرزولحال نووسین بۆ گووگڵ تا زمانی کوردیش زیادبکرێت!!!

هەر بەڕاست، ئێستا دیکتیۆ باش گەشەی کردووە. بۆچی پیچاوونەوەیەکی سەرتاسەری بۆ دیکتیۆ نەکەین و وردە وردەش لە مووخا خەریک بین؟ منیش ئێستا لەگەڵ کاک دیاکۆ خەریکی پڕۆژەیەکین بۆ کۆکردنەوەی تەواوی وشەکانی زمانی کوردی (لە دواتر وردەکاری دەنووسم لەم بارەیەوە).
کاک سەفین بەڵام ئەم مەکینەیە چۆن کار دەکات؟

کاک ئاکار، پێداچوونەوەی سەرتاسەری چییە و چۆن دەیکەی؟ دەمێکە گوتوومانە دیکتیۆ خۆبەخشانە تەواو ناکرێ، بەداخەوەش کە تا ئێستا لەو دە دوازدە هەزار کۆمپانیا و دەزگا و ئەکادیمیا و شتانەی هەن، تێنەگەیشتوون تەواوبوونی دیکتیۆ چەند سەد ساڵێک زمانی کوردی پێش دەخا.
ئێستا ١٣٢٠ وەرگێڕان چاوەڕێی وەرگرتن و پێداچوونەوەیە بێجگە لەوانەی کراوە، تۆ ئامادەی خۆبەخشانە پێداچوونەوەی بۆ بکەی و وەرگێڕان بکەی لە دیکتیۆ تا ١٠٠،٠٠٠+ زاراوە؟ چونکە من ئامادە نیم و هەر ناشتوانم ڕۆژی چەند سەعاتێک تەرخان بکەم و ئیشوکار و خوێندن و ژیانی ڕۆژانەش بەلاوە بنێم. بۆ کێش و کێش پێی دەزانێ؟

کاک بڕوای هێژا، کەس پێی نازانێ، ئەمە یەکەم کار نییە دەیکەین و کەسیش پێی نازانێ، لە ئێمە زۆر ماندووتری تێدایە. ئەوەی بە لای منەوە گرنگە دوای دروستی واتا پیاچوونەوەی ڕێنووسە. زۆر باشەبێ، بۆ نا، بەڵام ئەو ژمارەیە بە تەنها بە من ناکرێ. پێویستمان بە هاوکاری زیاترە. لەم ڕۆژەنەدا دەچم بۆ بەشی کوردی زانکۆی سلێمانی بۆ دەستخستنی هاوکاری بۆ ئەو پڕۆژەیەی وتم. هەوڵەدەم بچمە بەشی ئینگلیزی بۆ دەستخستنی یارمەتی بۆ دیکتیۆ.

یەکەم کار نییە، بەڵام شتەکە بێتام بووە، یەکێک دێت گرووپێکی ئایتی داناوە ماڵپەرێک بۆ حوکمەت چێ دەکات بە چەند دەفتەرە دۆلارێک، یان دێ فەرهەنگێکی سێ چوار هەزار وشەیی دروست دەکا لە بازاڕ یان بە سیدی دەیفرۆشێ یان بە خۆڕایی دایدەنێ بەڵام پەنجا ڕیکلامی لەناو دەکا، ئەوە بێجگە لەوەی دیکتیۆ قەبارەکەی %٤٠٠٠٠ ئەو فەرهەنگانەیە کە هەن.
ئەو پڕۆژەیە هەر دەبێ ئەندامانی کوردئایتیگرووپ بیکەن، ئەمەش چونکە ئەزموونی وەرگێڕانی بەرهەمی ئایتییان زۆرە، کەسێکی تر بێت بنووسێ ڕێجیستەر دەبی لە داشبۆردی، وەرە فێری بکە و تێی بگەیەنە، ئیشەکە دەبێتە دوو ئیش :)

ئەوە من بوومە یەكەم كەس بە 2014 لەوبابەتە شت بنووسم ئەرێ ئەوە چیە بووە فشە ئیەشكە؟