تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

چیتر پێوستیمان بە جزدان (کیسەباخەڵ) نامینێت

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/01/25

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

بەم نزیکانە ئەتوانن کیسەباخەڵەکانتان لەماڵەوە بەجێ بهێڵن و چیتر لەگەڵ خۆتان هەڵینەگرن و پێوستیتان پێی نەمێنێ بۆ کڕینی شتومەک.
کۆمپانیای بەرهەمهینانی ڤیساکارت ڕایگەیاند کە ئەوان ئامەدەن بە پێدانی بێ پەیوەندی و مۆبایلی کیسەباخەڵ، بەڵام پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکە دەکەوێتە سەر ئەوەی چ کاتێک بانەکان بەرنامەی بەکاربەری بۆ ئەم مەبەستە ئامادە دەکەن.
بەپێی Dagens IT لەماوەی ئەم ساڵدا خزمەتگوزاریەکی نوێ لە وڵاتانی ئەوروپادا پێشکەش ئەکرێت بەناوی پێدانی چینی داهاتوو کە بەکارهێنەران ئەتوانن ڕاستەوخۆ مۆبایل تەلەفۆنەکانیان بەکاربهێنن بۆ پێدانی بڕی پارە لە جێگەی ڤیساکارتەکانیان.
بەکارهێنەر ئەتوانێت تەنیا بەنزیکردنەوەی مۆبایلەکەی لە کارتخوێنەری دوکانەکان ، بڕی پارەی دیاری کراو بدات بەشێوەیەکی پارێزراوانە، وە بەکارهێنەر دەتوانێ ڕاستەوخۆ لەڕێگەی مۆبایلەکەیەوە پارە بدات و پارە ئاڵوگۆڕبکات لەنێوان هەژمارەکانیدا، وە هەروەها ئەتوانی ڕاستەوخۆ پارە هەواڵەبکەیت بۆ هاوڕیکانت لەڕێگەی ژمارەی تەلەفۆنەکانیانەوە کە لەلیستی هاوڕیکاندا تۆمارکراون.
جێگای باسە ئێستاش دەتوانرێت لە ڕێگەی خزمەتگوزاری مۆبیل بانکەوە کاروبارە بانکییەکانت ڕاپەڕێنی، بەمەرجێ بانکەکەت بەرنامەی بەکاربەری هەبێت کە ئێستا زۆربەی بانکەکان بەرنامەیان بۆ IOS و ئەندرۆید هەیە، بەڵام ناتوانرێت بەو خێرایەی مۆبایلی کیسەباخەڵ کارەکانت ئەنجام بدەیت.
بەڕێوەبەری ڤیسای باکوری ئەوروپا فرێدریک وێستەرمان وتی:- لەیەکەم هەنگاودا پێدەرکارتەکان دابیندەکرێت دوای ئەوە مۆبایلی کیسەباخەڵ ، پاش ئەوە ئەمێنێتەوە سەر بانکەکان کە بەرنامەکانیانی بۆ دروستبکەن.
شایانی ئاماژەپێکردنە ڤیسا ماوەی ٢٥ ساڵە سپۆنسەری سەرەکی یارییەئۆڵۆمییەکانە و بڕیارە بۆ ئٶڵۆمپیاتی هاوینی ئەم ساڵ کە بڕیارە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ئەنجام بدرێت ئەم خزمەتگوزارییە پێشکەش بکات و بۆ ئەم مەبەستەش ژمارەیەکی زۆر لە بانکەکانی بەریتانیا لە باری ئامادەباشیدان.

بۆچوونەکان

دەست خۆش کاک زەندی بۆ ئەم هەواڵە،
هەتادێت ئاسانکاری زیاتر ئەکەن بۆ ئەوەی باش گیرفانەکانمان خاڵی بکەنەوە!

نایابە ، لە کوردستانەکەی خۆمانەوە ڤیسەکارت تائێستا بوونی نییە ئینجا بۆمان بکرێتە کیسەباخەڵیش ....
زۆر سوپاس مامە زەند گیان بۆ ئەو هەوالە .

دەستەکانت خۆش بێ کاکە زەدی. ئەمەش کارئاسانییەکی دیکەیە، ئێستا ئیتر کاتژمێر، لەفۆن، لەفزیۆن، مەکینەی ژماردن، گەمە، کومپیۆتەر، ئینتەرنێت و کەسەباخەڵ هەمووی لە موبایلێکی چووکەدایە. تکنۆلۆژیا بەروپێش دەڕوا ئەگەر خۆمانی لەگەڵ رێکنەخەین بێ گومان جێ دەمێنین.