تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

مۆبایل و تەلەفزیۆن دەبن بەیەک

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/01/24

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

 

بەم نزیکانە چەند جۆرە تەلەفۆنێکی دەستی نوێ دەنێردرێنە بازاڕەوە کە بەکارهێنەر دەتوانێت بە یارمەتی بێسیم ( Wi-Fi) تەلەفزیۆنەکەی وەکو مۆنیتۆرێک بەکاربهێنێت وە ئەم تەلەفۆنانە سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆید لەخۆ دەگرن.
هەندێک لە تەلەفۆنەدەستییە هۆشەمندەکانی ئەمڕۆ دەتوانرێت بەیارمەتی کابڵی HDMI بە تەلەفزیۆنەکانەوە ببەسترێن بۆ پیشاندانی یاری مۆبایلەکان یان پیشاندانی ناوەڕۆکی مۆبایلەکان لە سەر مۆنیتۆری تەلەفزیۆنەکان، بەڵام لەماوەی چەند مانگێکی تردا چەند بەرهەمێکی نوێ دێنە بازاڕەوە بە ستاندارتێکی نوێوە بەناویWi-Fi Display.
بۆ ئەوەی بتوانی مۆنیتۆری مۆبایلەکەت بگوێزیتەوە بۆ تەلەفزیۆنەکەت، ئەبێ تەلەفزیۆنەکەشت پشتگیری Wi-Fi بکات، کە ئێستا زۆر لە تەلەفزیۆنەکان ئەم کرادەرەیان لەخۆ گرتووە.
ئەم ستاندارتە نوێییە زۆر کاری تریشی پێدەکرێت وەکو پیشاندان و لێدانی وێنە و ڤیدیۆ و موزیکی مۆبایلەکەت لە تەلەفزیۆنەکەتدا یان ناردنیان بۆ هەریەکەیەکی بێسیمی تر وەکو تاتەبژمێرو لاپتۆپ.
کردارێکی گرنگی تری ئەرم ستاندارتە نوێیە، ناردنی پەرگەیە بەخێرایەکی بەرز لە نێوان هەموو ئەو یەککانەی پشتگیری Wi-Fi Directدەکەن بێ ئەوەی بەسترابێتنەوە بە یەک ڕایەڵەی بێسیم.
جێگای باسە هەنوکە هەردوو کۆمپانیای ئامێری ئەلکترۆنی TI وە Qualcomm لەو کۆمپانیا گەورانەن کە سەرقاڵی دروستکردنی ئەم پشتگیرییەن.

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

بۆچوونەکان

من ئەمە کەمێک وەکو هاوشێوەی Dropbox ــی ماک دەبینم ،لە ڕووی ئاڵوگۆڕکردنەکە. بەڵام چۆنیەتی گواستنەوەی دەنگ و ڕەنگ ئەمەیان نازانم :)

دەستخۆش کاک زاندی.

ئەندرۆید پەنجە ئەخاتە کونی مشکەوەش ، کاک زەند گیان دەست خۆش برام.

زۆر سوپاس کاک کاراوان.
کاک [url=http://kurditgroup.org/u/kurdish-eagle]Kurdish EAgle[/url]@ بۆ دەنگ و ڕەنگەکە بەو ستاندارتە نا، بەڵام من دەمێکە ئەوەم هەیە، تەلەفزیۆنەکەمان وایەرلێسی تێدایەو لەمۆبایلەکەمەوە بەیارمەتی نەرمەواڵەی [url=https://market.android.com/details?id=com.sec.android.app.allshare]Allshare[/url] ڕاستەوخۆ تەماشای وێنەکانم ئەکەم گۆرانیەکانی ناو مۆبایلەکەم لە تەلەفزیۆنکەمدا لێ ئەدەم، بەڵام ئەمە لەچوارچیوەی یەک ڕایەڵەدایە، واتە مۆبایلەکەو تەلەفزیۆنەکە هەردوکیان لەسەر یەک ڕایەڵەن و پێشتر گرێدراون بەیەک ڕاوتەرەوە، بەڵام ئەم ستاندارتە نوێیە پێوستی بەیەک ڕایەڵە نییە، جگە لەوانەش ئەتوانیت وەکو کۆنترۆڵ مۆبایلەکەت بەکاربهێنیت، بەپێی سەرچاوەی هەواڵەکە.

دەستخۆش كاك زندی بەرێز.وەڵاهی من كەیفم بەم تەڵەفزیۆنە نایەت چۆن بێتە ماڵێ ئێمە دەبێتە كەڵەگا .هیچكەس زات ناكات قەرەی كەوێت.