تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

هەکەرەکانی فەیسبووک بە ناو و وێنەوە پیشان دەدرێن.

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2012/01/18

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

بەرستەرە رووت و پێکەنیاوییەکانیان لە فەیسبووکدا ڤایرۆسیان بڵاو کردووەتەوە. ئێستا ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە بڕیاری داوە ناو و وێنەی هەکەرەکان بلاو بکاتەوە.
ماوەیەک ماڵپەڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ببووە شوێنی بڵاو کردنەوەی بەستەری سپاماوی بۆ رووت و کورتە ڤدیۆی پێکەنین هێنەر. ئەوەی کە کرتەی سەر بەستەرەکەی دەکرد، ئاگادار دەکرایەوە کە دەبێ وەشانێکی فلاش دابگرێ بۆ ئەوەی سەیری کلیپەکان بکا، بەلام لە راستیدا ئەو کارە تەنیا بۆ بڵاو کردنەوەی فایرۆس بووە.
لە کۆتاییدا فەیسبووک بەسەر سڕینەوەی ئەو بەستەرانەدا سەرکەوت، بەڵام بەمە رازی نابێ. بە پێی هەواڵی "نیویۆرک تایمز" (New York Times) ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە بە تەمایە ئەو تاقمەی کە لە پشت ئەو هێرشە سپاماویەوە بوون، بە ناو و وێنەوە بڵاویان بکاتەوە.
ئەو تاقمە لە پێنج پیاو پێک هاتووە کە لە مێژە بەڕێوەبەرانی فەیسبووک لیستەکەیان بەلاوەیە. لەبەر ئەوە زۆر زەحمەتە کەسێکی خراوکاری ئینتەرنێتی سزا بدرێ، فەیسبووک هاتووەتە سەر ئەو باوەڕە کە ناونیشانی ئەوم پێنج کەسە بڵاو بکاتەوە بۆ ئەوە ببێ بە ئاگادار کردنەوەیەک بۆ خەڵکانیتر.
بەرپرسی پارێزگاری فەیسبووک بە "نیویۆرک تایمز"ی وتووە کە: ئەو کەسانەی کە خەریکی ئەم جۆرە کارانە دەبن، دەبێ فێر ببن کە دێر یان زوو ناو و پێناسەیان دەردەکەوێ، دەگیردرێن و دەسنیشان دەکرێن.
بەو جۆرەی کە دەرکەوتوو، ئەو پێنج کەسە لە "سانت پێترسبۆرگ" (St Petersburg) دەژین و بەو هەموو پارە و پووڵەی کە لە رێگای چالاکییەکانیانەوە لەسەر تۆڕ بەدەستی دێنن، زۆر بە باشی دەژین. ئەوان لە ژێر ناوی " Koobface gang " و دەوڵەت و کومپانیایی پارێزگاری لە مێژە ناسنامەیان دەزانێ.

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

بۆچوونەکان

دە‌ستخۆش کاکە‌ حامید گیان بۆ ئەم هە‌واڵە‌.

دە‌ستخۆش كاك حامیدی بەرێز
بە بۆچوونی من فیسبووك لەو ماڵپەڕانەیە كە جەماوەر كاری تێدا دەكات و بەرێوەبەرەكانی سوودی لێدەبەن با ئەمجارە هەر ئەو جەماوەرە وەك ئەم هەكەرانە بەهرەی لێبوەن براستی دەستیان خۆش بێت .

کاکە قزوان ئەوانە زەرەر لە بەکارهێنەری هەژاری وەک منن و ئەوانەی لە فەیسبووکدان دەدەن، وێنە و هەژماری ئێمە دەدزن خۆ رەنگە زەرەریان بۆ خاوەنەکان و بەڕێوەبرانی فەیسبووک نەبێ. بۆ دەستیان خۆش بێ!