تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

یانزدە ساڵ کوردئایتی گرووپ: پەیڤینێک لەگەڵ هێمن حەسەن

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2012/01/16

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔17۔ )

 

سەرەتا بە بۆنەی یانزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی کورد ئایتی گرووپەوە (کە ڕێکەوتی ٢١/١/٢٠٠١ بوو)، پیرۆزبایی لە هەموو ئەندامان و میوانانی وێبگەکە دەکەم، هیوادارم ئەم دەستە زانسخواز و پڕ بەهرانە هەردەم بەردەوام بن. جێی شانازییە ١١ ساڵ بێ وەستان، ڕاژەی زمانی کوردی لە گۆشەیەکی گرنگی دنیای ئەمڕۆدا، لەسەر دەستی چەند کوردێکی زانستخواز و خۆنەویست، بەردەوامە. یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەم گرووپەش بەڕێز کاک ([url=http://kurditgroup.org/u/hemen7]هێمن[/url])ـە، کە ئەمڕۆ لەم یادەوەرییەدا دەیدوێنین.

[b]کاک هێمن سڵاوت لێ بێت..[/b]
[b][u]هێمن حەسەن:[/u][/b] سڵاو لە ئێوەش، منیش بەبۆنەی یادی دامەزراندنی کوردئایتی گروپەوە گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە یەک بەیەک ئەندامانی کوردئایتی گروپ ئەکەم و هیوای سالێکی خۆش وئارام بۆ گشت لایەک ئەخوازم وە بەتایبەت بۆ بەڕێزتان کاک ئاراس بەو هیوایەی ساڵی ٢٠١٢ ئاوڕدانەوەیەک بێت لە ئایتی کورد، بەتایبەت ئەم گروپە لە لایەنە دەسەڵاتدارانەوە بەسەربکرێتەوە.

[b]زۆر سوپاس، کاک هێمن با لە خۆناساندنەوە دەست پێ بکەین...[/b]
[b][u]هێمن حەسەن:[/u][/b] من ناوم عبدالخالق حەسەن/ ناسراوم بە هێمن حەسەن. دەرچوی ئامادەیی ساڵی ١٩٨١/١٩٨٢ لە شاری سلێمانی. ماوەی ١٥ پانزە ساڵە دانیشتووی وڵاتی سویدم. تا ئەندازەیەک شارەزایی باشم هەیە لە بواری ئایتیدا بە تایبەت کۆمپیوتەر. پێستر وەک تەکنیکار لە کارخانەی ئۆتۆمۆبیل سازی ڤۆڵڤۆ کارم ئەکرد. ئێستا لە بواری ئایتیدا لەگەڵ ڕێکخراوی [b]ABF[/b] ی سویدی خولی کۆمپیوتەر ئەبەم بەڕێوە. لەگەڵ ئەوەشدا سەرقاڵی کاری سیاسیشم! ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی شاری شۆپینگم و بەرپرسی کۆمیتەیەکی سۆسیال دیموکراتیەکانم، هەروەها بەرپرسی کۆمەڵەی کوردیم هەر لەم شارەدا. لەگەڵ کۆمەڵک بەرپرسیارێتی دیکە. لەوانەیە لێم بپرسی ئەم دوو ڕەوتە یەک ناگرنەوە!، ئایتی و سیاسەت، بەڵام ئەوە مێژویەکی دورو درێژی هەیە ئەگەر بوار هەبوو لە کاتێکی تردا ئەوەشتان بۆ باس ئەکەم. هەروەها لەبواری ڕۆژنامەوانیشدا بە نوسینی ووتار لەبواری سیاسی و کۆمەڵایەتیدا بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەی داگیر کردوم.

[b]هەردەم سەرکەوتوو بیت، کاری کاک هێمن لە دامەزراندنی گرووپەکەوە چی بووە؟[/b]
[b][u]هێمن حەسەن:[/u][/b] من لە چاوپێکەوتنێکی ترمدا لەگەڵ کەناڵی کوردسات هەمان پرسیارم وەڵام داوەتەوە ئەگەر هەڵە نەبم ساڵی ٢٠٠٦ بو ئەو چاوپێکەوتنەم کرد.
ئێستا دیسان دوای ٦ ساڵ هەمان پرسیار ئاوا وەڵام ئەدەمەوە: سەرەتای ساڵەکانی ٢٠٠٠ بوو زۆر خولیای بەدەست هێنانی زانستی ئایتی بوم بۆیە سەرم ئەکرد بە هەموو کون و کەلەبەرێکی نێتدا بەدوای زانیاریدا ئەگەڕام. بەڕێکەوت ڕێم کەوتە چاتی پاڵتۆڵک. بەهەر حاڵ بەناوی hemen_7 وە سەردانی ژورەکانی پاڵتۆڵکم ئەکرد بەڵام من خۆم لە هیچ کام لەو ژورانەدا نە ئەبینیەوە بۆیە هەوڵم دا ژورێک بۆخۆم بکەمەوە و بەناوی ژوری کورد وێب بەمەبەستی ئەوەی تەنها بابەتی ئایتی لەو ژورەدا باس بکرێ. چەند شەوێک بەردەوام بوین ئەوەی کە هەرگیز بیم ناچێتەوە ئەوە بوو کە بەڕیزێک بەناوی بەردەقانیەوە هەموو شەوێک ئەهاتە ژورەکەوە بەڵام زۆر بەدەگمەن قسەی ئەکرد. تا ڕۆژێکیان بەڕێزیان ووتی بۆ ئێمە کارێک نەکەین کە خزمەت بەزمانی کوردی بکات؟
خۆتان ئەزانن ئەو سەردەمە نوسین و خوێندنەوە بەکوردی زۆر ئەستەم بوو چونکە فۆنتی یونیکۆدمان نەبوو تەنها ئەو فۆنتە عەرەبیە دەستکاری کراوەانەی بەڕێزان عەلی و دیلان و پاس و ...هتد بوون. کە ئەوانەش بۆ خەڵکی ئاسایی بەکارهێنانیان زۆر زەحمەت بوو. ئەوە بوو لەسەر پێشنیارەکەی بەڕیز بەردەقانی چەند شەوێک کۆبونەوەمان ئەنجام دا بەمەبەستی دروست کردنی یونیکۆد بۆ زمانی کوردی. زۆر بەداخەوە ئێستا هەموو ئەو بەڕێزانەم بیر نەماوە کە ئامادەی کۆبونەوەکان بوون ، ئەوەی بیرم بێ تەنها بەڕێزان بەردەقانی ڕەشکۆ و دیاکۆ سلێمانی و ([b]نازانم ئەگەر بەڕێزتانیش یەکێک بوبن لەوان[/b])...... داوای لێبوردن ئەکەم ناوی بەڕێزانی ترم بیر نایەتەوە.

[b]نا من لەو کۆبوونەوانەدا نەبووم، بەڵام سەردانی ژووری کورد وێبم کردوە.[/b]
[b][u]هێمن حەسەن:[/u][/b] ئەوکاتە من زیاتر کارە تەکنیکی و ئیداریەکانم ڕائەپەڕاند وەکو ڕێکخستنی کۆبونەوەکان و بەڕیوەبردنی ژورەکەو هەروەها جار جار لەلەیەن کاک بەردەقانیەوە داوام لێ ئەکرا بەدواداچون بۆ چۆنیەتی کارکردنی فۆنتەکان لەسەر براوسەرە جیاجیاکان و ئۆپراتیڤ سیستێمەکان بکەم.

[b]زۆر جار، ماوەیەک کاک هێمن دیار نامێنێ و هیچ چالاکی نابینرێت لە کورد ئایتی گروپ. هۆی چیە؟[/b]
[b][u]هێمن حەسەن:[/u][/b] وەک پێشتر ئیشارەم پێدا زۆر سەرقاڵم، سیاسەت، ئایتی، کار، کۆمەڵێک بەرپرسیارێتی زۆرم بەسەردا کەوتوە. باری تەندروستیشم زۆر باش نیە تەنها ئەمانە هۆکارن. من بەبەردەوامی سەردانی سایتی کوردئایتی گروپ ئەکەم. ئەگەر زۆر چالاک نیم لە سایتەکەدا واتای ئەوەنیە لەدەرەوەی ماڵپەڕەکەش چلاک نیم. باوەڕتان بێت ڕۆژ نیە سایتی کورد ئایتی و گروپەکەی بە کەسێک و لایەنێک نەناسێنم. بۆ تۆ ئەوە باچالاکی دانانێیت؟ بە [b]پێکەنینەوە![/b]

[b]بێگومان، دیارە لێرەدا مەبەستم لەو جموجۆڵەی ناو پرۆژەکان و ماڵپەڕی کوردئایتی گرووپە، بەڵێ[/b]
[b][u]هێمن حەسەن:[/u][/b] هۆکارێکی تریش هەیە بۆتە هۆی ناچالاک بونی من، خەڵکێکی دڵسۆز و بەتوانای بواری ئایتی سایتەکەیان گرتۆتە ئەستۆی خۆیان و ئەیبەن بەڕێوە ئەوان ئەو ئەرکەیان لەسەر ئێمە کەم کردۆتەوە. نمونەی ئەو کەسانەش بەڕێزتانن کاک ئاراس. بژیت کاکە هێمن ئینشائەڵڵا لەش ساخ و بێ گرفت دەبیت، ناساندنی ئەم گرووپە ئەرکێکی زۆر گەورەیە و وەکو ئەوە وایە ئاوێنە بۆ ڕووناکی دابنێی تا تیشکەکە بە هەمووان بگا.

[b]ئەی بۆ ١١ ساڵەی کورد ئایتی گرووپ چی دەڵێیت؟[/b]
[b][u]هێمن حەسەن:[/u][/b] لەیادی ١١ ساڵەی دامەزراندنی کورد ئایتی گروپدا دەستی ماندوی یەک بەیەک ئەندامان و بەشدارانی ئەو گروپە خۆشەویستە ئەگوشم و هیوادارم بەردەوام بن لەکارو بەرهەمهێنانی پرۆژەی زیاتر بۆ خزمەتکردنی ئەم بوارە گرنگە.

[b]لە وتارێکی تۆدا کە لە کوردستانی نوێ بڵاوکراوەتەوە، ڕازی خۆت دەربڕیوە و داوا دەکەیت حکومەتی هەرێم ئاوڕ لەم گرووپە بداتەوە، تۆ پێت وایە ئەگەر پردێکی بەهێز هەبێت لە نێوان گرووپەکە و حوکومەتدا کاریگەریی دەبێ؟[/b]

[b][u]هێمن حەسەن:[/u][/b] ئەوە پەیوەستە بەوەی تا چەند حکومەتی هەرێم و بەرپرسان گرنگی ئەدەن بە بواری ئایتی. خۆ ئەمڕۆ دەزگای ئایتیمان هەیە لە کوردستان، بەڵام بەداخەوە ویژدان نیە لە کوردستان. ئەگەر ویژدانیان هەیە با پێمان بڵێن لەو رۆژەوەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و دەزگای ئایتی دامەزراوە کام خزمەت گوزاری پێسکەش کراوە کە بەسود ترو گەورەتر بێت لە بەیونیکۆد کردنی زمانی کوردی؟ یا کام لایەن و کام دەزگا لە کوردستان بەئەندازەی کورد ئایتی گروپ و گروپەکانی تر کە لە هەندەران دامەزراون خزمەتیان بەخەڵک و بواری ئایتی کردوە؟. کاک ئاراس ئەزانی من لەچی زۆر پەستم؟ زۆربەی دەزگاکانی حیزبی و حکومی زۆرینەی کەناڵەکان و میدیا و سایتەکان فۆنتەکان و خزمەتگوزاریەکانی ئێمە بەکار ئەهێنن و سودی لێ وەرئەگرن، ئەوە بۆ تاکەکان هەر مەپرسە. کەچی وا ئەزانن ئەم خزمەتگوزاریانە بەفیکە دروست بون! نازانن سەدان شەو و ڕۆژ ئەندامانی ماندونەناسی کورد ئایتی گروپ هەوڵ و تەقەلایان داوە و ماندوبون تاکو ئەوە بەرهەم بهێنن.
بە دەیان پەیوەندی تەلەفۆنی کراوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا وەک مایکرۆسۆف و یونیکۆد چەندان شوێنی تر. کەئەمەش بۆ ئەو سەردەمە کارێکی ئاسان نەبوو، خەڵک توانای نەبوو لەگەڵ کەس و کاری خۆی لە کوردستان پەیوەندی تەلەفۆنی گرێ بدات، بەڵام ئەو برادەرانە لەسەر ئەرکی خۆیان تەلەفۆنیان ئەکرد بۆ ئەمریکا و ئوسترالیا و زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا بۆ بەدواداچون و جێگیر کردنی فۆنتی یونیکۆدی کوردی.

[b]زۆر ڕاستە، پێشنیارت چییە لەم ڕووەوە؟[/b]
[b][u]هێمن حەسەن:[/u][/b] بەڕای من کوردئایتی گروپ ئەبێ هەڵویست وەربگرێت. ئەگەر حکومەت حیزبەکان بەدەنگ داخوازیەکانی ئێمەوە نەیەن ئەوا ئێمەش پێویستە خزمەتگوزاریەکانمان بکەین بە پارە. ئەگەریش بێ پرسی ئێمە فۆنتەکان و خزمەتگوزاریەکانی ترمان بەکاری بهێنن ئەوا لەدادگا داوایان لەسەر تۆمار بکەین. بەڵام بۆ ئەم مەبەستە ئەبێ دەستەی بەڕێوەبەری کورد ئایتی بڕیارێکی لەو شێوەیە بدات.

[b]بۆ پەیوەندی گرتن، هیچت نەوت؟[/b]
[b][u]هێمن حەسەن:[/u][/b] بۆ ئەو پەیوەندیانەش کە جەنابتان باسی ئەکەن ئێمە هەوڵمان داوە و بزانین ئەوان تا چەند دێن بەدەم هەوڵەکانمانەوە.
من زۆرجار و بەزۆر شێوە هەوڵم داوە و ئاواتم خواستوە کە حکومەتی هەرێم یا حیزبەکانی کوردستان لەم لایەنە گرنگە بگەن و کاری بۆبکەن و ئاوڕ لە ئایتی کوردی بدەنەوە. بەتایبەت ئاوڕدانەوە لەم گروپە خۆبەخش و ماندوە. زۆر جارو لەزۆرێک لە میدیاکاندا و لای زۆر بەرپرسانی حیزبی و حکومی ئەم بابەتەمان وروژاندوە بەڵام وەک ئەوەی بەرپرسان نەخوێندەوار بن، یا هیچ ناخوێنەوە! یانیش هیچ کەس و لایەنێک خۆی بەخاوەنی مەسەلەکە نازانێ! لەوانەیە ئەوان نەزانن ئێمە باسی چی ئەکەین و چیمان ئەوێ. بەڵام خۆ ئەبو بۆجارێکیش بوایە کەسێک، لایەنێک، حیزبێک بانگی بکردینایە و بیانزانیایە ئێمە باسی چی ئەکەین و چیمان پێیە بۆ ئەمڕۆ و ئایندەی ئایتی کوردستان.

[b]ئایا کورد ئایتی خۆی کاری کردوە بۆ ئەوەی پێگەی بەهێز دروست بکا لە ناوەوەی کوردستان؟[/b]
[b][u]هێمن حەسەن:[/u][/b] هەرچەندە پێگەی کوردئایتی گروپ لەناو خەڵکدا لە کوردستان بەهێزە وجێی دەست خۆشی سوپاس گوزاری خەڵکی ئایتی پەروەرە. بەڵام وەک بونی ڕیالیتی گروپەکە لەکوردستان هێشتا هەنگاوی بۆ نەنراوە. وەک لەسەرەتاوە ئیشارەم پێدا بەبێ پشتیوانی حکومەتی هەرێم و لایەنی دەسەڵاتدار لەوانەیە ئەنجامدانی کارێکی ئاوا زۆر ئاسان نەبێ.

[b]پرسیارێک هەیە لە مێشکمدا، ئەویش نەبوونی ئەندامی مێینەیە لە کوردئایتی گرووپدا، یان با بڵێم بۆچوونی کاک هێمن چییە لە بارەی کەمی بەشداریی مێینە لەم گروپانەدا، لە زکورد ٣ ئەندام هەبووە بەراورد لەگەڵ ژمارەی نێرینەدا پێوانە ناکرێ..[/b]
[b][u]هێمن حەسەن:[/u][/b] زانستی ئایتی خۆی لەخۆیدا لەلای ئێمەی کورد بوارێکی نوێیە تازە بە کۆمەڵگەی ئێمە ئاشنا ئەبێت. ئەوەندەی من بزانم هەمیشە وابوە کە سەرەتای سەرهەڵدانی هەر بوارێکی نوێ لەکۆمەڵگەی ئێمەدا رەگەزی مێینە کەمێک خۆیانی لێ بەدور ئەگرن. خۆتان ئەزانن پێش چەند ساڵێک لەمەوبەر شۆفێری خوشکان لەناو کۆمەڵگەی ئێمەدا بە پەنجەی دەست ئەژمێردران. بەڵام ئەمڕۆ ڕێژەی شۆفێرانی مێینە بەرێژەیەکی زۆر بەرچاو زیادی کردوە. گومانم نیە لەوەی کە لەناو ڕەگەزی مێینەدا خەڵکی زۆر بەتوانای بواری ئایتیمان هەیە بەڵام هەلیان بۆ نەرەخساوە کە بێنە مەیدانەکەوە. ئەوە کوردئایتی گروپ زۆر بەڕیزەوە باوەشی کردۆتەوە بۆ ئەو خوشکانەی ئەیانەوێ جێ دەستی خۆیان لەم بوارەدا نیشان بدەن تا بۆهەموان بسەلمێنن کە خوشکانیش تواناکانیان لەتوانای پیاوان کەمتر نیە لەبواری ئایتیدا.

[b]دڵنیام کاریگەریی کلتور ڕۆڵی هەبووە، لەو زۆر مەکۆدا دەبیستمەوە کە کچان بەناوی کوڕانەوە خۆیان ناونووس دەکەن[/b]
[b][u]هێمن حەسەن:[/u][/b] بەڵێ، ئەتوانین بڵێین کلتوریش ڕۆڵی سەرەکی هەیە لەم مەیدانەدا. بەکارهێنانی ئایتی بەشێوەیەکی ناتەندروست لەلایەن پیاوانەوە کاریگەری زۆری هەیە لەو خۆ بەدورگرتنەی ڕەگەزی مێینە لەبواری ئایتیدا. من زۆردڵنیام کە ئەم قۆناغەش ئەبڕین و ڕۆژێک دێت خوشکانیش هاوکارمان دێنە مەیدانەکەوە.

[b]ڕوانینت بۆ داهاتووی ئەم گرووپە؟[/b]
[b][u]هێمن حەسەن:[/u][/b] مێژویەکی پڕسەروەری هەیە وە ئاسۆیەکی گەش چاوەڕوانیەتی. چونکە ئەوەی ئەم گروپە ئەنجامی داوە لەوانەیە لە ئێستادا هەندێک خەڵک و لایەن هەبن کە هەست بە گرنگیەکەی نەکەن. بەڵام لەداهاتودا گرنگی و مەزنی کاری ئەم گروپە بۆ هەمولایەک ڕون ئەبێتەوە. دواتریش لە دوتوێی لاپەڕەکانی مێژوی ئایتیدا ناوی ئەم گروپە تۆمار ئەکرێ.

[b]لە کۆتاییدا، زۆر سوپاسی کاک هێمن دەکەم بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.[/b]

[b][u]هێمن حەسەن:[/u][/b] کاک ئاراس جەنابیشتان یەکێکن لە سەربازە ونەکانی بواری ئایتی و هاوکارانی کورد ئایتی گروپ. هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیت لەکارەکانتا بۆ ئەخوازم.

[b]هەر بژیت.[/b]

[b]سازدانی: [url=http://kurditgroup.org/u/aras]ئاراس[/url][/b]

بۆچوونەکان

دووبارە دەست خۆش کاکە ئاراس
هەگبەت پڕ بێت لە چالاکی و جوڵەی زیاتر کاکە هێمن.

دەستخۆش کاک ئاراس بۆ دیمانەکانت.
سەرکەتوبوی کاک هێمنی بەرێز، بەخێربێیتەوە.
لەڕاستیدا من خۆشمان بەکەم تەرخەم ئەزانم لەوەی کە حکومەتی هەرێم یا لایەنێک ئاوڕی لێ نەداوینەتەوە.
ئێمەش وەکو پێوست هەولمان نەداوە هەر لای خۆمانەوە گلەیی ئەکەین، کەی سێ کەسمان ، گەشتێکمان ئەنجام داوە بۆ ئەم کارە ، کار بۆ تەنیا کەس ناکەن.

سەرکەتوبن

undefined

هەر تەندروست و ساخ و سەلامەت بیت کاکە هێمن، دەستی تۆش خۆش کاک ئاراس بۆ بەسەرکردنەوەی کاک هێمن

بە هیوای سەرکەوتن بۆ کاک هێمن

سوپاسی هاوڕێیانی ئازیز و خۆشەویت هیوام خۆشیتانە
دەستی کاک ئاراسیش ئەگوشم هیوادارم بەردەوام و سەرکەوتوبێت بێت لە کارەکانیدا

دەستی هەردووکتان خۆش بێ و ماندوو نەبن. بە هیوای ئایتییەکی دەوڵەمەندتر. سەرکەوتوو بن. بۆ پێشەوە

کاک هێمن منیش لەم ساڵەدا لە ئامادەیی سلێمانی کوڕان بووم، تۆم نایەتەوە یاد. هیوادارم سەرکەوتووبیت.

سڵاو هاوڕێیان. سوپاس بۆ پەیامەکانتان.
کاک زەندی: (([b]ئێمەش وەکو پێوست هەولمان نەداوە هەر لای خۆمانەوە گلەیی ئەکەین، کەی سێ کەسمان ، گەشتێکمان ئەنجام داوە بۆ ئەم کارە ، کار بۆ تەنیا کەس ناکەن.[/b]))..
وانییە. ئێمە هەوڵمانداوە و گفتی زۆریشمان پێدراوە، ئەگەر کەسێک یا سیان و چواریش بین هەر هەمان ئاکامی ئیستا دەبوو.

ڕاستە کاک ئاراس، سەردانەکانی جەنابتم بیرە، بەڵام بەڕای من هەرچەندە حکومەتی هەرێممان هەیە، بەڵام تەنیا چەند کەسانێک ئەتوانن بریار بدەن.
لە سلێمانی پێم وانیە جگە لە هێرۆخان کەسێکی تر بتوانێ، هاوکاری و پشتگیری ئەم دەزگایانە بکات، جگە لەوەش تۆ بچی ئەبێ پرۆژەیەکت پێ بێت بۆیان باسبکەیت بەتەمای چیت بیکەیت، بەڕای من زیاتر لەکەسێک بێت باشترە.
من ئێستاش نازانم ئیمە چیمان پێ ئەکرێت ئیتر ئەوان چۆن ئەزانن، دوای ئەوە متمانەش گرنگە، ئەگەر بەهاوکاری خەڵکێک خۆیان بیناسن کارەکە ئاسانتر ئەبێت.
ئینشاڵلا لەکۆبونەوەیا باسی ئەم ووردەکاریانە ئەکەین.

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

کاکە خوا موبارەکی کا .

کاك زەندیی هێژا، ئەی ئەو هەموو پرۆژانەی کە لە [url=http://kurditgroup.org/project]بەشی پرۆژەکان[/url]دا ڕیز کراون، چین؟!!

دەستخۆش كاكە ئاراسی بەرێز. كاكە هێمنی خۆشەویست بە ناسینتان شادمانم هەر سەركەوتووبن
- ئەمن تەنانەت ئەوە دەڵێم كە ئێمە پێویستمان بە گۆڤارێكە لە بواری ئایتی بنكەو بارگامان ناوێت ، مامۆستای زانكۆمان ناویت . بۆ چاو لە خۆتان ناكەن بەرێزان :
كاك حامید،كاك هێمن ، كاك ئاراس ، كاك بردە ،كاك هیوا،كاك زمانیار،كاك زەندی،كاك فەتاح،كاك ئاكار،كاك رەوند،كاك هەردی و... گشتان بە زمانێكی تر شارەزان ، لە بەشی ئایتی هەر كامتان ئازمۆنێكی جیاوازتان هەیە ، گشتان ئەوینتان بە نووسین هەیە لەم بوارە، بەرهەمتان هەیە،بەردەوام بوون تا ئێستا ،...گشتی داخوازی بۆ فەرهنگی كوردی گوگل دەكات كاك هیوا نەخشەكەی دەكات بە كوردی ئەو فكرە زۆرە جیاوازە ،بۆ جێگایكمان نەبێت تا ئەم فكرانەمان زۆرتر بێت. بە رێزو حورمەت دەبێ خۆمان كارێك بكەین حتی كەمترین كار تەنانەت بەشێوەیێكی راستەوخۆ لە جیهانی واقیعی "عینی" ئەگەر ئەم برادەرانە [url=http://www.it.krg.org/]http://www.it.krg.org[/url] هەساری ئایتیان گرتوە ،هەڵە لە خۆمانە نە حكوومەت .خۆمان رێمانداوە. .كامتان ئامادەن شێوازی ژیانتان بگۆرن و بێنە كوردستان كارێك بكەن لەم بوارە ؟!!! دوای ١٠ ساڵ قسە و گلەیی بوو بە چی ؟نازانم، هەڵە لە كام لایە ،بەڵام بە قەولی فارسەكان " زردآلو بیا گلو " بۆ كەس دەست نادا .
زۆر كلتور هەن كە دەبێ رەسەنایەتیان تێدا بیت لە زۆر جوری جیاواز" واشینگتۆن لە جەماوەری ئەمریكا ئەوەی دیبوو سێزدە ئیالەتی دامەزراند و كردی بەمە. ،بەڵام ئەو رەسەنی كۆبوونەوە لە ئێمەی كورد نیە و نابێت تەنانەت بۆ كارێكی ئاوا"
لەگەڵ رێزمدا

دە‌ستان خۆشبێت و ماندوو نە‌بن ، هیوای سەرکە‌وتن و لە‌ش ساغی بۆ کاکە‌هێمن و سە‌‌رجە‌م هاورێ و ئە‌ندام و دۆستانی کورد ئایتی گرووپ دە‌خوازم ، هیوادارم، کە‌ساڵ یادی دامە‌زراندنی ئە‌م گرووپە‌ ببێتە‌ هۆی بەخشینی گووروتینێکی تر بۆ سە‌رجە‌م ئەندام و هاوکار و سە‌ردانی کە‌رانی،تالە‌رێگە‌ی ئە‌م گرووپی ئایتی یە‌وە‌ بتوانین کاری باشتر و خزمە‌تی زیاتر بە‌ نە‌تە‌وە‌کە‌مان بکە‌ین. دووبارە‌ دە‌ستە‌کانت خۆش بێت کاکە‌ ئاراس بۆ ئە‌م جاوپێکە‌وتنانە‌و ناساندنی ئە‌م خۆشە‌ویستە‌ ماندوونە‌ناسانە‌و تیشک خستنە‌سە‌ر کورتە‌یە‌ک لە‌ژیان و جالاکیە‌کانیان، کە‌ بێگومانم شایە‌نی زیاترن.....

ماندوو نەبیت کاک هێمن، هیوام وایە تەندروستیت باشتربێت و بەردەوامبیت لە کارەکانی ڕۆژانەت و گروپیش.
دەستی کاک ئاراسیش خۆشبێت.

زۆر سوپاسی ئەو بەڕێزانە ئەکەم کە کۆمێنتیان نوسیوە
ووشەکانتان نیشانەی ڕێزدای و گەورەییە خۆتانە.
بە بەڕێز قەزوانیش ئەڵێم تا ئێستا هیچ کام لە ئەندامانی کورد ئایتی گروپ لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە پرسیاریان لێ نەکراوە کە ئایا ئامادەن بێنە کوردستان خزمەت بکەن
کەی ئەوان ئەو پرسیارەیان ئاڕاستە کردن ئێمەش وەڵاممان پێیە بۆیان
ڕێزم قبوڵ بفەرمون

یۆ پەیامی ژمارە پازدە و کاک [url=u/hemen7]Hemen_7[/url]، هەر کاتێ حکومەت لە کابینەوە گۆڕی بۆ کەرەڤانە ئەو کاتە سڵاوێک یان باوێشکێک ئەفەرموون .

کاک هێمنی خۆشەویست لەگەڵ رێزوو حورمەت فەرمایشەكانی جانابتان زۆر راستە و ئەمن توانای وەڵامیانم نیە. بەڵام ئەوەندە دەزانم كە دەسەڵاتدارێك بۆ مانەوە لە دەسەڵاتی خۆی بخاتە پشتی ئەنفالوو ، هەڵبجەی خۆشەویستوو و جینۆسایدی خەڵكەكەی. باوشی لەدوایە، ئێمە ناگرێتە خۆی . .. بەڵام ئەشێ لە لایێك دەسپێكەین لە دنیای راستەقینە نە تۆری مەجازی تەنانەت بۆ بارێك .
لەگەڵ رێزمدا