تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

وین٨ پشتگیری نەرمەواڵەکانی ئەندرۆید دەکات

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/01/16

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

لەم دوو ساڵەی دواییدا، بەرنامەبەکاربەرییەکانی (app) هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و IOS جێگەی زۆربەی مالپەڕ و پرۆگرامەکانی کۆمپیوتەریان گرتۆتەوە، بۆیە مایکرۆسۆفتیش ناچاربووە ڕێگەچارەیەک بدۆزێتەوە بۆیە هەستاون بەدۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک کە ویندۆز٨ بتوانێت پشتگیری هەموو ئاپەکانی ئەندرۆیدبکات.
مایکرۆسۆفت بەم هەنگاوەی دەیەوێت ڕکابەری گــووگڵ و ئەپڵ بکات لە تاتەبژمێرەکاندا بۆیە دابەزینی ویندۆز٨ ی تا هاوین دواخستووە.
BlueStacks، پێدەچێت ئەم کارە ئەنجامبدات کە لەمانگی ئۆکتۆبەری پاردا وەشانێکی تاقیگاریی نمایشکرا کە بەیارمەتی ئاپلێدەرێک دەتوانرێت بەرنامەکانی ئەندرۆید لە ویندۆزدا بەکاربهێنرێت.
بەپێی[url=http://www.engadget.com/2012/01/10/bluestacks-windows-8-android-software/#continued] Engadget.com[/url] ویندۆز٨ بەیارمەتی App-player دەتوانێت زیاتر لە ٤٠٠٠ بەرنامەی بەکاربەریەکانی ئەندرۆید لە ویندۆزدا بەکاربخات.
هەروەها کۆمپانیای بەرهەمهینی کۆمپیوتەری InHon ی تایوانی سەرقاڵی دروستکردنی لاپتۆپێکە (Ultrabook) کە ئەم جۆرە پشتگیرییەی (ئەندرۆید بۆ ویندۆز) لە خۆ گرتووە کە بڕیارە لە مانگی ئازاردا بنێردرێتە بازاڕەوە، بەڵام لەبەرئەوەی ویندۆز٨ تا هاوین ناوەشێنرێت لە ویندۆز٧ دا ئەم پشتگیرییەیان دروستکردووە.
[url=http://www.engadget.com/2012/01/10/bluestacks-windows-8-android-software/#continued]
[/url]




[youtube]Nus9-Tu_J9k[/youtube]

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک زەندی بۆ ئەم هەواڵە.
بە ووردی نازانم ئاندرۆید چەند ئاپی هەیە بەڵام پێدەچێت سەدان هەزاربن. ئەگەر ئەم لێدەرە بتوانێت 4000 ئاپی ئەندرۆید کارپێبکات بەبەراورد لەگەڵ کۆی گشتی ئاپەکان ژمارەکە زۆر کەمە. وە پێشناچێت کە ئاپەکان هەرگیز لەم لێدەرە وەکو سەر ئامێرێکی ئاندرۆید کاربکەن.
پرسیارێکیش هات بە بیرمدا، تۆ بڵێی گوگڵ ڕێگا بەم کارە بگرێت یان بۆی هەبێت ڕێگری بکات؟

زۆر سوپاس کاک تیکۆشەر، لەڕاستیدا منیش هەمان پرسیارم لادروستبوو کاتێک هەواڵەکەم خوێندەوە، بەڵام بۆئەوەی ئاپەکان بەهەمان شێوە کاربکەن، جارێ نازانم، بەڵام وەکو ڕای خۆم پێشبینی ئەکەم ، نەخێر ناتوانێت هەمان کاربکات.
بۆنمونە:-
لەم ساتەدا بە ئاپێکی ئەدرۆید بە ٣بۆ ٥ چرکە ئەچمە نێت بانکەوە، باوەربکە ، ویندۆز، تا ئاشەکەی جاڤا ئەکەێتە گەڕ لەوێ کارەکانت تەواو ئەکەیت.
بۆ ٤٠٠٠ ، پێم وایە ئەوە تەنیا ژمارەیەکە بۆ سەرنج ڕاکێشانی سەردێڕەکە، ئەگەرنا گوگڵ خۆشی فریای ژماردنی ئاپەکانی ئەندرۆید ناکەوێ.
سەرکەوتوبن

سڵاو،
وا بزانم ستیڤ پاڵمەر کۆمەڵێک زانیاریی دەرخست لەو بارەیەوە لەCES دا. (http://www.cesweb.org)