تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گالاکسی نیکسیۆس ـ ئەو موبایلەی کە روخسارت دەناسێتەوە.

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2012/01/11

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔9۔ )

 

تەلەفوونەکەی گووگڵ لە سامسۆنگەوە، یەکەم موبایلە کە ئەندرۆید ٤.٠ی لەسەرە. ئەو موبایلە هەرکات رووخسارت ببینێ بۆت دەکرێتەوە ـ بەڵام دەگمەشی نیە.
بە پێی ئەو هەواڵەی کە لە ماڵپەڕی ئیمڕۆی میترۆدا بڵاو کراوەتەوە، هیچ موبایلێک ناگا بەم موبایلە نوێیە و لە رووکاری دەرەوەش هیچ دوگمەیەکی فیزیکی پێوە نیە. واتە بێ دوگمەیە. هەموو رووکاری پێشەوەی شاشەیە. زۆر پرۆگرام و نەرمەواڵەی نوێی تایدا دانراوە و لەوانەیە بۆ گرێدان بە تۆڕ و دەرهێڵ بوون زۆر کارهاسانی تێدا کرابێ.
لە هەواڵەکدا چوار خاڵی باش لەم موبایلە نوێیدا خراوەتە بەرچاو کە ئەمانەن:
١ـ ئەندرۆد ٤.٠
٢ـ شاشەی گەورە و بەرین
٣ـ وێنەگرتن بە شێوەی "پانۆڕاما". هەرچەندە کامێراکەی دەیتوانی تۆزێک باشتریش بێ، بەڵام لەبەر ئەوە دەتوانێ بە سێوەی پانۆڕاما وێنە بگرێ، ئەو خاڵە لاوازەی لە خۆیدا حەشار داوە.
٤ـ رووخسار کردنەوە. هەرچەندە لە ئایفۆنیشدا بەکارهێنەر دەتوانێ بە Siri قسەی لەگەڵ موبایلەکەی بکا و دەنگی خاوەنەکەی دەناسێتەوە. بەڵام ئەمە یەکەمە لەوەیدا کە رووخساری خاوەنەکەی دەناسێتەوە، تەنیا دەبێ تۆزێک سەیری بکەی.

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

بۆچوونەکان

تۆ بڵیی کەی ئەو مۆبایلە بێتە کوردستان؟

بۆ تاکوو ئێستا نەهاتووەتە کوردستان؟ چوونکە ئەوان خێران لە هاوردەی کەرەستە ئەلکترونیەکاندا. ئەگەر وایە بە زووترین کات دێتە ئەوێش، ئەگەر تاکوو ئیستا نەهاتبێ.
ئەرێ ئەوە بۆ دوو دوو بۆچوون دادەنێی؟ یەک بەس نیە؟ هههه

ببورە کاک حامید بەراستی خەتاکە لە من نیە خەتا لە هێلەکەم دەمێک خاوە دەمێک خێرا بۆیە ئاوا دو پەیام دەردەچیت

دەست خۆش کاك حامید بۆ ئەم هەواڵە
بەس ئەم مۆبایلە لەکاتی تاریکیدا (شەودا) کە ڕوخسار نابینێت چۆن ئەتناسێتەوە ؟

کاکە توانا، سپاس، چ پرسیارێکی سەیر و زۆر زەحمەت! بەراستی باش بیرت بۆ ئەو شتە رۆیشتووە، من بیرم لەوە نەکردبووەوە و ناشزانم چۆنە، بەڵام دەبێ بیری ئەوەشیان کردبێتەوە. بەڵام چۆن دووربین لە تاریکایدا دەبینێ، دەبێ ئەویش شتێکی وای بۆ ساز کرابێ.

کاك توانا سەرنجی دوا ڕستە بدە: "تەنیا دەبێ تۆزێك سەیری بکەی"، منیش ئەڵێم بۆ شەو "تەنیا دەبێت تۆزێك ([b]زیاتر[/b]) سەیری بکەیت" :)
بەڵام کاك حامید، ئەوەندەی لە هەواڵەکە تێگەیشتبم، ئەم دانستەی ڕووناسینەوەیە تەنیا بۆ قفڵكردن و کردنەوەی شاشەکەیە، وایە؟!
دەستان خۆش و سەرکەوتوو بن!

بەڵێ وایە کە تۆ دەڵێ، زۆر راستە، بۆ ئەوەی کەسانیتر نەتوانن موبایلەکەت بەکار بێنن.

ئەم مۆبایلە لە كوردستان هەیە، من ئەو تایبەتمەندیەم لە گەلاكسی ئێسەكەم خستە كار، كە ئەكتیڤی ئەكەی پێت ئەڵێ ئەم سیستەمە زۆر سیكیور نیە چونكە ئەگەر كەسێك شێوەی لە تۆ بچێ مۆبایلەكە ئەكرێتەوە..لە كاتی ئەكتیڤ كردنیشی پێت ئەڵێ ئەگەر فەیس ئەنلۆك نەیتوانی روخسارت بناسێتەوە ئەوا ئۆپشنێكی تر هەڵبژێرەوە بۆ قفلدانی شاشە وەكو (pattern, password, pin).

دەستان خۆش بێت بۆ ڕونکردنەوەکانتان