تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئایا فڕؤکە بێ فڕۆکەوانەکەی ئەمریکا کەوتۆتە خوارەوە؟

Shvan Berzan

Shvan Berzan

بڵاوکراوەتەوە

2012/01/10

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔10۔ )

 

ماوەیەک لەوەو پێش فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی بەناوی (RQ-170) لەلایەن ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیرا،
سەرەتا گوماندەکرا ئەم فڕۆکەیە بەهۆکارێک کەوتبێتە خوارەوە بەڵام زانیارییە وردەکان شتیتر دەڵێن!
بەپێی ڕاپۆرتی گۆڤاری (Weird)، ئێران توانیوێتی پەیوەندی مانگی دەستکردی فڕۆکەکە لەگەڵ ناوەندی کۆنترۆڵ بپچڕێنێت، ئینجا بەناردنی شەپۆلی (GPS) فڕۆکەکەیان هەڵخەڵاتاندووە و لەجیاتی ئەوەی لەئەفعانستان بنیشێتەوە لە ئێران نیشتۆتەوە !

بۆچوونەکان

دەستخۆش بۆ هەواڵەکەت و ماندوو نەبی.
بۆچوونی دیکەش لەسەر ئەم هەواڵە هەبوو، پێشتر کە باسمان کرد ئەفسەرێکی خانەنشین کراوی ئامریکایی لەو باوەڕەدایە کە رووسیە یارمەتی ئێرانی داوە بۆ نیشتنەوەی ئەم فڕۆکەیە. بە تەمان لە داهاتوودا ئەو جۆرە فڕۆکانە ئەگەر لە کونترۆڵی ئەریکایەکان چوونە دەرەوە خۆیان بتەوێننەوە.
لەوە ناچێ ئێران هێندە تکنۆلۆژیای پێشکەوتووی هەبێ کە بتوانی کونترٶڵی ئەم جۆرە فڕۆکانە بگرێتە دەست. هێندیكیش دەڵێن ئەمریکا بۆ خۆی ناردوویە بۆ سیخوڕیی!
هەرچۆنێک بێ هەموو ئەوانەی لەم بوارەدا زانیارییان هەیە، ئەوە پشت راست دەکەنەوە کە ئەم فڕۆکە بەر نەبووەتەوە و ئەگەر بەربوایەتەوە، ئەوا وەک فڕۆکەی ئاسایی لەت و پەت دەبوو.

هەرکامێکیان دروست بێ، سەرکەوتن بوو بۆ ئێران. کاک حامید لیبیا لە پێشکەوتندا سفر بوو، بەڵام پارەی دا و خەریکی بەرنامەی ئەتۆمی بوو ماوەیەک، لەو بڕوایەدام کە ئێستا ئێران توانای باشی هەبێت.

حەجاجی یوسفی سەقەفی (سەلامی خوای لێبێت) کە چوو مەکەی دایە بەر مەنجەلیق و ڕووخانی پاشان عەبدووڵای کوڕی زووبێری کوڕی عەوام (سەلامی خوای لێبێت) سەربڕی و هەڵواسی. پێشێ مانگێک گەمارۆی مەکەی دا و قووتی نان و ئاویشی لێبڕین. جارجار کۆمەڵێکی دەنارد دەیوت شەڕبکەن و دوای بەئەنقەست شکست بخۆن و ڕابکەن، چونکە جەنگاوەر نامەوێت شەڕی مان و نەمان بکا لە بێهیوایی شکست دوای شکست.
ئەمەی ئەمریکاش لەو پشەپشەیەی حەجاج دەچێ!
ئێران نە سەرکەوتووە نە تەڕەساز، بەڵکو ئێران وەکو لایەنێکی جەمسەری دینی، ئەمریکا و ئیمپریالیزم دەجار سوودی لێدەبینن و هەمیشە دووژمنێکیان دەبێت بۆ خەڵک ترساندن. وە کێشیان بیوێت پێی سەرکووت دەکەن.

بژین

هەمو کەس دەزانێت ئێران وڵاتێکی ئاینیە بەڵام وا دیارە ناوی ئاینی ئیسلام پیس بکەن خوا رویان رەش کات بۆیە وا دەڵیم چونکە بێ گوناح ئەو خەڵکە سڤیلە دەکوژن ئەی ئەوە گوناح نیە

کاک سیا هەر وایە : ئەمەن نازانم كاكە ئاراسی خۆشەویست بۆ وا دەڵێ باشە ئەگەر بەم هەواڵە كنترۆڵی لە دەست گرتە
بۆ پای فرۆكە نەماوە ؟ بۆ تەگەروو نێو فرۆكەكە كەس نەیبینیوە ؟
ئێمە مامۆستایێكی زانكۆمان بوو دەیگوت كە ئیمامی زەمان خۆرۆ زەوی یەك خستوە ؟ باشە باشە ئەمە راست ئەی ئەو سەتەلایتە كە مار و مشكوو مەراوی تێخست و ناردی بۆ ئاسمان بۆ نەگەراوەتۆ ؟هەم هەم هەم وەڵاهی ئەمن فرۆكەی وام دیبێت ئێران نەیدیوە بەڵام ئامریكا كەرە رەشەی ئێرانە. جا ئەگەر بە قسەیە" ئێستیڤ جۆبز نەمردوە ئەوە لەگەڵ من یاپراخ دەخوا"

سڵاو
ئه ڵێن به هێرشی سایبری ئه نجام دراوه تا چه ن ئه مه ڕاسته.

دەستخۆش کاك شڤان بەرزان، هەرچەند هەم بابەتەکەی تۆ و هەم کۆمێنتەکەی منیش هەردوو درەنگ نووسراون :)
کاك قەزوان، فڕۆکەی پادارم نەبینیوە، ناشێت مەبەستت لە تایەکانی بێت :) هەرچییەك بێت، کاك ئاراس-واتەنی خۆ ئێران خۆی پێوە هەڵكێشا و بە سەرکەوتن بۆ ئێران تەواو بوو. منیش لەو بڕوایەدام ئێران توانای ناوكیی باشی هەیە، بەڵام ناوێرێت هەمووی بەجارێك بدركێنێت و دەیەوێت هەر جارەی بۆ پاڵەپەستۆ وەکوو تاکتیك کەڵکی لێوەر بگرێت، هەروەكچۆن تا ئێستا وای کردووە! (تحليل سیاسی روز :)

کاکە زمانیاری خۆشەویست سڵاو
پا مەبەست چەرخ یا تەگەر " بەم بوورە كێشە كوردیەكەیە " [ پایەی چرخ ] . هەر كات توانی دەرزی دروومان ،درووست بكات و لە چین نەیكرێت، ئەمنیش باور بەم gps دەكەم
كاكە زمانیاری بەرێز شێخ سەعدی -د.خ- دەفەرمێت :
غریبی گرت ماست پیش آورد / دوپیمانه آبست ویک چُمچُمه دوغ
گرت راست میخواهی از من شنو / جهان دیده بسیار گوید دروغ

ههههههه "دەرزی دروومان" زۆر خۆش بوو. هههههههههه دەستخۆش

سوپاس بۆ سەرنجەکانتان...