تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

گەڕانەوەی وێنە سڕاوەکانی نێو کارتی کامێرا

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2012/01/11

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

کارتێکی ٢ گیگی پڕ لە وێنە، رەنگە نەشڕابنەوە، بەڵام نەک کار دەکا و نەک وێنەکانیش پیشان دەدا. بە پرۆگرامی زۆر باش حەولی زۆم لەگەڵ داوە، جاری وایە نزیک شە و رۆژێک پرۆگرام بە دوای وێنەدا دەگەڕێ بە بێ ئەوەی یەک وێنەش بێنیتەوە. کە سەیری کارتەکە دەکەی پڕ پیشان دەدا، لە لایەکی دیکەوە دەڵێ پڕی ٠ و بۆشاییش ٠ پیشان دەدا واتە نەک تێدایە و نەکیش تێدا نیە!!
زەحمەت نەبێ چارەسەر چیە. ئایا ئێوە پرۆگرامێکی باشی گەڕان بە شوێن فایلی سڕاوەدا پێ دەزانن، یان بە گشتی چارە چیە؟
پیشەکی سپاس.

كاكە حامیدی بەرێز هیوادارم گاڵتەم پێنەكەی بەڵام كاتێك كارتی نێوی مۆبایلەكەم وای لێهات(١ گیگ ) زۆر هەوڵم دا بەڵام ئاخر سەر بە پارچەیێكی پەشمی بەشی كانزایەكەم سڕیەوە وەڵا چاك بوو!!!!!!!!!!!!! جا نازانم لە خالی بوونی باری ئێلێكترۆنەكەی بوو یا چی بەڵام هەر بە عەزەمەتی خودا كاری كرد ئێستایش تێی نەگەیشتم

کاکە قزوان بۆ گاڵتە بکەین برا، بەڵام لەم کات و زەمانەدا هەرچێک بڵێن دەبێ باوەڕ بکەین.