تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

"ئایا زۆر ترسناک نییە"

muhammad1991ece

Muhammad1991ece

بڵاوکراوەتەوە

2012/01/11

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔12۔ )

پاشکۆقەبارە
Image icon Untitled.png83.21 ک.ب.

سڵاو لە هەمووتان
تکایە چارەسەرێکم پێ بڵێن... هەر کاتێک کۆمپیوتەرەکەم دائەگیرسنم ئەم ویندۆیەم بۆ دێت
گەرەکم بوو وێنەی ویندۆکە دابنێم
بەڵام نەم توانی یعنی نەمزانی
بەڵام لەو بەستەرەدا دامناوە
زۆر سوباس

خۆشەویستم بە بۆچوونی من پەرگەی بووتەكەت راوێستانوە باش وایە سی دی ویندزەكەتی بخەیتە سەروو ریپایری بكەی بە سەر ئەو ویندۆزەت یان لە رێگای ماڵپەڕی مایكرۆسۆفت چارەسەری بكەی لە ناو وێنە كرتە لە سەر بەستەری یەكەم بكە بۆ ئەم كارە .

بەڵام باش وایە رایێكی تر ویندۆزەكەت Repair بكەی بەم شێوازە بەجگای install ئەتۆ Repair یانupdate_ی بکەی بەم سادەییە

کاک محەمەد پێم وابێت بۆ لێدانی پەڕگە ڤیدیۆی و دەنگیەکان پشت بە لێدەری 321 Media Cassic Player دەبەستیت بۆ چارەسەرکردنی پێم وایە پێویستت بە سڕینەوە (Uninstall) ئەو نەرمەکاڵایە هەیە. وە ئەگەر دووبارە پێویستت بەم بەرنامە بوو ئەوا ئەتوانیت دوایین وەشانی لە گووگڵ دابەزێنیت.

سڵاو كاك Hardy_uk
جا ئەگەر وا بێت دوای فەرمایشەكەی ئێوە كاك محەمەد سەردانی ئەم لاپەڕە بكات كە نوێترین وەشانی هەر نەرمەكاڵایەكی تێدایە بە خۆرایی . من پێم وابوو كە هەر ویندۆزەكە on نابێت " دەستخۆش "

[url=http://www.filehippo.com/]http://www.filehippo.com[/url]

بەڵام نەمزانی كە لۆگۆی ئەم ماڵپەڕە ورچە ، بەرازە، ... چیە ؟

دوای سڵاو دەست خۆشی لە هەمووتان
ئێمە کە لە کوردستانین لە سەدا نەوەدونۆمان ویندۆی کۆپیکراو بەکاردێنین، لەبەر ئەوە ناتوانین پەیوەندی بکەین
بە کۆمپانیای مایکرۆسفتەوە وە ناشتوانین ویندۆسەکەمان چاک بکەینەوە.
وە بۆ لێدانی پەڕگە ڤیدیۆی و دەنگیەکان پشتم بە لێدەری 321 Media Cassic Player دەبەست، بەڵام Uninstallیشم کرد،ئێستا VLC plyer و Real plyer و Windows Media Plyer بەکاردێنم.(هەمیشە لای ئێمە یەکەم چارەسەر Format کردن بووە،بەڵام ئەم جارە دەبێت جارسەرێکی پڕۆفیشناڵانە بێت)
دوو بارە زۆر سووپاس بۆ هەمووتان...

كاك مەحەمەد گیان بیستووتە كە " لە شاری كوێران دەبێ دەست بە چاوت بگری " ئەگەر جەنابت ویندۆی كۆپیكراو نكریت زۆرتر دوچاری كێشە دەبیت بەڵام دەتوانی بێ ئەوە كە شتێك بسریتەوە لە رێگای سی دی كۆپیكراوەكەت رایێكی تر siupdate_ی بكەیت كە پی دەڵێنupdate_ ئافڵاین یانی بەجێگای دامەزراندی نوێ "تعمیری " دەكەی -Repair-
كاتی وا هەیە كە ئێمە نەرمەواڵەی دائەمەزرێنین و پەرگەكانی ، لە سەر پەرگەی بنەڕەتی ویندۆزەكەمان جێگیر دەبن كە دەبێ ئەو بەرگەیە كە جێگیر بوە داینینۆ . سادەترین كارupdate_ ئافڵاینە
هەر بژیت

کاکە قەزوان
زۆر سوپاس دەستتان خۆش بێت....
ئەم ماوەیە لاپتۆپێکی Toshipa یان بۆ هێنامەوە بە ویندۆزی ئەسڵییەوە، منیش یەکسەر فۆرماتێکم کرد بە ویندۆزێکی نا ئەسڵی کۆپیکراو.
پاشان پورزاکەم وتی ئەرێ بۆ وات کرد، منیش بە بزەیەکەوە پێم وت لەم وڵاتە شتی ئەسڵ نا ئەسڵە....

کاک محمد ئەصڵ یان نا ئەصڵ ی ویندۆز ڕیگە ناگرێت لە ڕیپەیری ویندۆزەکەت.

کە هاوشێوەی ویندۆز هەبێت و لەمیش باشتربن. ئیتر بۆ ویندۆزی قاچاغ بەکاردێنن؟ کاک محەمەد لەو سەدا 99 یەی کە تۆ باسیدەکەی کە ویندۆزی قاچاغ بەکاردێنن. بەشێکی زۆری ئەم خەڵکە دەزانێت کە قاچاغ و نایاساییە. بەڵام بۆ بەکاریدێنن؟
سەبارەت بە کێشەکەشت، ئەم پەڕگەیە واتا bootcfg1.exe پێدەچێت جڕوجانەوەربێت و تووشی سیستمەکەت هاتبێت. بە سڕینەوەی پێدەچێت کێشەکەت چارەببێت. بەڵام ئەمە ئەوەناگەیەنێت کە بەسڕینەوەی جارێکی تر نەگەڕێتەوە. ڕەنگە ئەم پەڕگەیە لە چەند شوێنێکی سیستەم هەبێت و خۆی لەبەرگرتبێتەوە.

دەستتان خۆش بێت
کاک تێکۆشەر ویستم بیسڕمەوە بەڵام نەکرا... بەڵام بۆ پرسیارەکەت کە بۆچی قاچاغ بەکار دێنین:لە سەرەوە سەیری وەڵامەکەی كاک قەزوان بکە"لە شاری کوێران دەبێت ....".
کاک ئەبونالی ئەسڵ و نا ئەسڵی ویندۆی حەوت ڕێگە دەگرێت لە ڕیپایر کردن، بەڵام لە ئێکس پی ڕێگە ناگرێت.

سلام علیکوم
کاک:Qezwan
لەبارەى ئەوسایتە کەداتناوە دەلێی نازانم چیە ئەوە ئەسپى ئلوی پێ دەڵێن

کاک:تێکۆشەر
برا چی بکەم دەمەوێ نوسخەى ئەێڵى بەکاربێنم بەڵام لەکوردستانم دەڵێم "ئەرى ئەمە بەچەندە" دەڵێ"200$" ئێ باوەڕبکە بڕۆم ئەوە بکڕم ئەوە هیچ ماڵێ سەرم دەبڕن؟!!! کەپارەى خۆشمە بەڵام هەزارنەفەر لەو لادێت جائەوە لە بازلر هەیە بە 1$ بۆ ئەوە دەکڕى
بەس من لە سایتێک ویدۆس7م داونلۆدم کرد زۆر زۆر باشە لەسایتى مایکڕۆسۆفتیش تاقیکردنەوەم بۆ کرد بە ئەێلى دانا

کاک:Muhammad1991ece
بەپێیەى خۆم لە ڕاگەیادنى تە لەفزیۆنى ئیش دەکەم کە بەشێکى کارەکانمان واتا 50% لەسەر ئىوشتەیە بۆم دەرکەوتوە زۆر بەى ئەو بەرنامانەى کەتۆ باسى دەکەى وەک (Media Cassic Player و VLC plyer...هتد ) ئەوە زۆر زۆر خراپن کۆمپیوتەرەکەت خاودەکەنەوە چونکە زۆر فایلى لەگەڵ دادەبەزى بێ ئەوەى تۆ ئیشت پێ بێ گەر کارى گڕافیک بکەى ئەوە هەر (فەزاعەتە) بۆیە واباشترە کۆدات بەکاربێنى یان بەرنامەى زۆر زۆر بچوک هەیە کە ئەم کارى پێ دەکەى بەو هیوایەى تێم گەیشت بى گەر هیچ بەنامایەکت دەست نەکەوت ئەوە ئاگادارم بکەوە با یارمەتیت بدەم

كاك [url=http://kurditgroup.org/u/dastan-mahmod]Dastan mahmod[/url] سپاس بۆ زانیاریت .

با من شتێک بڵێم لەسەر "چارەسەری پرۆفێشناڵانە" بۆ ویندۆز:
لە درێژەی قسەکانیدا لە قوتابخانەیەک لە خواری لەندەن، جەنابی بیڵ گەیتس لە ناکاو کۆڕەکەی بەجێ هێشت چونکە "هەڵەیەک ڕویدا ویندۆز ئەبێ داخرێت"
- لە ڕادیۆ ٤ کۆپی + وەرگێڕان + پەیست :)
بەجدی: کاکە موحەمەدو جەمعی کورد، ئوبونتو ناشیرینیەکەی لە کوێیدایە؟ کیبۆردە کوردیەکە وەک کولێرەی گەرم لە ناویا حازرە، ئەوەی پێت خۆش بێ لە ویندۆز لەوێش ئەکرێت ئاسانتر، بەلاشتر، فۆتۆشۆپ ئیش نەکا لەسەری نابێت؟ کار بە گیمپ ناڕوات؟ دە باشە [url=http://www.makeuseof.com/tag/idiots-guide-installing-photoshop-cs5-ubuntu-1004/]ئەمەش فۆتۆشۆپ لەسەر ئوبونتو[/url]
:) [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Mark_Shuttleworth]مارک شەتڵوێرث[/url] بۆ خۆی هەر قسە ئەکات و سیستەمەکەشی هەرگیز کراش ناکات!