تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ویندۆزی ٨ بە ٥ تازەگەری چاوەڕوان کراوەوە

hemen_7

Hemen_7

بڵاوکراوەتەوە

2012/01/06

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔9۔ )

 

هەرچەوندە هێشتا بەفەرمی مایکرۆسۆفت ئاشکرای نەکردوە کەی وەشانی ویندۆزی 8 ئەخاتە بەردەست. بەڵام پەپێی چەند سەرچاوەیەک ئەم 5 تازەگەریە دزەی کردۆتە دەرەوە و هەر بەپێی ئەو سەرچاوانە چاوەڕوان ئەکرێ لە کۆتایی ساڵی 2012 ئەم وەشانە بکەوێتە بەردەست بەکارهێنەران.
ئێستا وەشانی ویندۆزی 8 لەژێر تاقیکردنەوەدایە و ئەکرێ گۆڕانکاری زیاتری بەسەردابێت.
پێنج تازەگەریەکەی ویندۆز!
[b]Ribbon interfac[/b][b][/b]
[b]ئەو پشتێنە ئامڕازەیە کە ئۆپراتیڤ سیستێمەکە بەکاری ئەهێنێ لەهەموو پەنجەرەکانیدا هەتا بۆ مایکرۆسۆفت ئۆفیسیش، ئەمەش وا ئەکات ئەزمونی بەکارهێنەر زیاد بکات لە بەکارهێنای تول ئامڕازەکاندا[/b]
Internet Explorer 10
[b]هەرچەندە ڤێرژنی 9 ی ئێکسپلۆرەر لەمێژ نیە وەشێنراوە بەڵام چاوەڕێ ئەکرێ وەشانی ١٠ ئێکسپلۆرەر تازەگەری پێوە دیاربێ.[/b]
Windows store
[b]ئەمەیان زۆر هاوشێوەی ئەپڵ و ئۆبونتو ئەبێت واتە مایکرۆسۆفت بازاڕێکی ئاپ[/b][b]App[/b][b] تایبەت بەخۆی دائەمەزرێنێ کە بەکارهێنەران هەم ئەتوانن خۆڕایەکان دابەزێنن وە بەبەهاکانیش ڕاستەو خۆ لەنێتەوە بکڕن[/b]
Windows on USB
[b]ئەم هەواڵە زۆر لەمێژە چاوەڕوان کراو بوو لەلایەن ویندۆزەوە. ئەویش ئەوەیە کە ویندۆزی ٨ توانای کارکردن و دامەزراندنی ئەبێ لە ڕێگەی [/b][b]usb[/b][b] وە کەواتە ئەتوانی دایمە ویندۆزەکە لە گیرفانتا بێت و کەی ویستت لەسەر هەر کۆمپیوتەرێک بێت دایمەزرێنی.[/b]
Tablet Computer
[b]بە پێچەوانەی هەموو وەشانەکانی تری ویندۆزەوە ڤێرژنی ٨ ئەتوانێ لەسەر کۆمپیوتەرە دەستیەکان کاربکات و هەروەها پشتیوانی ئەو پلاتفۆرمانە ئەکات کە بە پرۆسێسۆری [/b][b]ARM[/b][b] کار ئەکەن.[/b]

بۆچوونەکان

دەستخۆش كاكە هێمنی بەرێز پرسیار :
١ - ئایا لە Windows on USB دەتوانێت بكارهێنەر نەرمەكالاكانی دابمەزرێنێت یا تەنیا ناوەرۆكی وێندۆكەیە ؟
٢- ئایا كێشە لە كارتەكان وەك كارتی دەنگو و كارتی رەنگ درووست نایێت كاتێك لە سەر pc یێكی تر كاری پێ بكات ؟


یەکێک لە کێشەکانی ویندۆز لە ڕابووردوودا برسی بوون‌و تێرنەخوارنی ویندۆز بووە بۆ ڕەقەواڵەکانی "resources hungary"، هیوادارم ویندۆزی 8 لە ویندۆزەکانی پێش خۆی باشتر بێت لەم بوارەدا.

کاکە قەزوانی بەڕێز سڵاو!
یەکەم/ لێرەدا تەنها مەبەست دامەزراندنی ویندۆزە لە USB وە نەک دامەزراندنی ویندۆز لەسەر ویندۆز، هەرچەندە لە ڤێرژنی ٧ تیشدا ئەکرا لە ڕگەی USb وە دامەزراندن بکەی بەڵام ئەوکات پێویست بو چەند هەنگاوێک لە command prompt ئەنجامی بدەی کە ئەمەش ئاسان نەبوو.
دوەم/وەڵامەکەی لە یەکەمدایە
لەگەڵ ڕێزم

ڕەقەواڵەکانی مایکرۆسۆفت یا نەرمەواڵە؟ کاک فەتاح

کاک هێمن مەبەستم ئەوە بوو کە ویندۆز پڕۆسێسەری بەهێزی ئەوێت، وە هەروەها ڕامی زۆرو ڤیدیۆ کارتی بەهێزی ئەوێت وە هەروەها هارد دیسکێکی زۆر داگیرا ئەکات... لە چاو لینوکس‌و ماکدا. نەک هەر ویندۆز بەڵکو بەرهەمەکانی مایکرۆسۆفت بە گشتی وان بۆ نموونە ئۆفیسەکەشی.
High System Requirement

دەستخۆش کاکە هێمن.

پرسیارەک ئایا لەسەر مەکینەی ڤیترواڵ Vitrual Box کار دەکات ؟

دەستخۆش کاک هێمن
لە مانگی 9 ئەمساڵدا هەواڵێکی تر بڵاو کرایەوە کە گوایە مایکرۆسۆفت بە تەمای لابردنی Boot لەسەر Windows 8. دانانی UEFI لە بری Bios بەمەش ئەو جاوەڕوانییەی پێش داگیرساندن کەم دەبێتەوە بۆ نزیکەی 8 چرکە. بۆ خاڵ دووەم ئەگەر Internet explore 10 وەکوو Internet explore 9 بێت نەبوونی باشترە.
بژین

پاشکۆقەبارە
Image icon 300px-Efi-simple.svg_.png73.2 ک.ب.

کاک هەردی من لە هەواڵەکەی کورد ئایتی گروپ دا نوسرا بو UEFI بۆ نەهێشتنی لینیوکس واتا ئەو کۆمپیتەرانەی بە ویندۆوس 8 دەفرۆشرێن بە هۆی تایبەتمەندی UEFI لینوکس کار نەکات ئێستا سەرم سورماوە نازانم ئەو تایبەتمەندیە بۆ چیە!