تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ساڵی ۲٠۱۲ لە تایملاینی فەیسبوک دەرناکەوێت

هیوا

هیوا

بڵاوکراوەتەوە

2012/01/01

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

دیارە لەگەڵ تێپەڕینی چرکەکانی ساڵی نوێ لەبەر ئەوەی ئەمویست بزانم کەس و کارو هاوڕێیان لەکوێین، تێبینیم کرد پۆستەکەی منیش لە تایملاینەکەم دەرناکەوێت. هەستم کرد کەوا هەڵەیەک هەیە لە فەیسبوک. دوای گەڕانێک بینیم لە فەیسبووک و لە تویتەر باسەکە گەرمە.
ئەگەر تۆش پۆستەکانی ۲٠۱۲ت لە تایملانەکەت دەرناکەون ئەوا ڕێگەیەکی ئاسان هەیە:
زانیاریە تایبەتەکانت دەستکاریەکی سادەی بکەو دوگمەی تازەکردنەوە، پاشەکەوت یان هەرچی هەیە داگرە، بۆ نمونە ئەتوانی بەرواری تەواوبونی زانکۆ بگۆڕیت، کە من وامکرد، دواتر وەک خۆی لێ بکەرەوە. ئێستا بچۆ بۆ تایملانەکەت و پەڕەکەت تازە بکەرەوە (یان لە پەڕەیەکی تازەدا بیکەرەوە) ئێستا ئەتوانی پۆستەکانی ساڵی ۲٠۱۲ بیبینیت. هەموو کۆدێک شایانی ئەوەیە [url=zkurd.org/?Besh=Ferheng]کەلێنێکی[/url] تێدابێت.
ساڵی نوێتان پیرۆز.
[url=https://www.facebook.com/jeromevadon] لینکی خاوەنی وێنەکە[/url]

بۆچوونەکان

دەستەکانت خۆش بێ، لەوە دەچێ ئەم هەواڵەش بۆ پیرۆزبایی ساڵی نوێ گونجاو بێ، هەر بۆیە لەم بۆچوونەدا پڕ بە دڵ پیرۆزبایی ساڵی ٢٠١٢ی لە تۆی بەڕێز و هەموو ئەو بەڕێزانەی لێرەن، دەکەم و هیوای سەرکەوتنم بۆیان هەمووان هەیە.
سەرکەوتوو بن.

سوپاس کاکە حامد، منیش پیرۆزبایی لە جەنابت و هەموو هاوڕێیان ئەکەم.
هیوادارم ساڵی نوێ پرۆژەی باشترو کاری گەورەتری تێدا بێت بۆ کوردئایتی گروپ و کوردۆس بە گشتی

دەست خۆش رون کردنەوەیەکی جوانە بەرێز هیوا