نەخشەکێشەکەی ئێمەو نەخشەکێشەکەی ئۆکرانی و سواهیلی
براینە..
باشە ئێمە وا زیاد لە مانگێکیشە 100% وەرگێڕانەکەی نەخشەکێشمان کردوە کەچی سواهیلی245
http://www.google.com/transconsole/giyl/chooseActivity?project=GeoWiki&langcode=sw
وە ئۆکرانیش 4 دانەیان ماوە کەچی لە لیستی وەرگێڕدراوەکاندا ئەیان بینم.
http://support.google.com/mapmaker/bin/static.py?hl=en&page=guide.cs&guide=30028&topic=30029&answer=157005
تخوا بەمە بڵێین چی؟
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
کاکە هیوا گیان وەکو هەمیشە ماندوو نەبیت.
دەست خۆش پەیامێکی جوانە بەڵام ئایا لەدوای تەواو بوونی دوایین ڕۆژی پڕۆژەکه هیچ جۆرە پەیامێکی لەم شێوەیەتان ناردوو بۆ بەڕێوبەران؟؟؟ ئەگەر بە بەرواری ئەمڕۆ نێردراوە بە هیوای وەڵامێکی باش.
دەستخۆش كاكە هیوای بەرێز - ماندوو نەبیت
دە وەرە دەی! بە خۆشی خۆشی تێكڕا قۆڵمان لێهەڵماڵی تا بیناییمان بە دەرکەوتنی کوردی ڕوونتر بێتەوە، کەچی حیسابی زمانێكی ئەفریقاشیان بۆ نەکردووین!!!
فەرمانگەی تەکنۆلۆجیای زانیاری لەکوێیە؟ تۆ بڵێیت بە ڕێککەوتنێكی ژێرەکی ئەمجارەش ڕەنجی هاوڕێیان ئێرە و کەسانی خۆبەخش، بەرهەمەکەی هەر بەنسیبی ئەو کاکانە نەبێت؟!
دەستخۆش کاك هیوا بۆ هەوڵەکانت!
کاک هیوا، ئێمەیش لە ئوبونتوو هەمان گرفت هەست پێ دەکەین، بەڵام ئەوان پرۆسەیەکیان هەیە بۆ زیادکردنی زمان، تەنیا وەرگێڕان و داخوازییەکە نییە، بۆ وێنە دەبێت زانیاری زمان locale info پێناسە بکرێ. ئەگەر ئەمەی گوگوڵ جیایە بۆمان ڕوون بکەوە، بژیت.
کاک هیوا،
لەسەر بەشی خۆیان، مەکۆ هەیە بۆ وەرگێڕ:
https://sites.google.com/site/mapyourworldcommunity/discuss?place=topic/mapping-misc/iOrSLeRClS0
مومکینە لەوێوە بتوانرێ ئەو پەیامە ئاراستە بکرێت و پرس بکەین بزانین دوای وەرگێڕان چی دەکرێت.
بەس بەم شتانەی ئەم کۆمپانیا و وێبسایتانە تێک ئەچم ، قەت نەمدیووە بۆ بە کوردی کردن یا هەرشتێکی پەیوەست بە کوردی کارەکان ڕێک و پێک بە ئەنجام بگەیەنن.
بژین،