تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

Linux و کوردی

dlshkaw

Dlshkaw

بڵاوکراوەتەوە

2012/01/03

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

هاوڕێیان سڵاو،
کەسێک هەیە بیری لەوەکردبێتەوە linux بکات بەکوردی سۆرانی؟
ماوەیەک پێش ئێستا هەواڵێک بڵاو کرایەوه کە ئێندرۆید ئەکرێ بەکوردی بەڵام تائێستاش فۆنتەکانیش ناناسێتەوە.. بەداخەوە ئەم هە موو گەنەجە بەهرەمەدانە هەن بڵام کەسێک یان گروپێک کار بۆٶ بەشی کوردی ناکات!

هیوادرین بەڕێزتان یەکێک لەو گەنجە بەهرەمەندانە بن و لینوکس و ئەندرۆید و شتی تریش بکەن بە کوردی.

OS ەکان بە زمانی عەرەبی‌و تورکی‌و فارسی هەن، بەڵام پێم وانی‌یە لە 1000 کەس کەسێک هەبێت لە دونیای عەرەبدا ویندۆزە تەعریب کراوەکە بەکار بهێنێ، یان لە تورکیا تورکیەکە، یان لە ئێران فارسی کراو، بەڵکو هەموو هەر ئینگلیزیەکە بەکار ئەبەن. من بۆخۆم ئەگەر ویندۆزی کوردی یان لینوکسی کوردی هەبێت، ئینگلیزیەکەم لا ئاسانترە بۆ بەکارهێنان، لە کوردستانی عیراقیش هەروایە، ئەوانەی کە عەرەبی زانی باشیشن ویندۆزە ئینگلیزیەکە بەکارئەبەن. بە بڕوای من کۆمپیوتەر یەعنی ئینگلیزی. هەووەکو چۆن زمانی لاتینی‌و ئینگلیزی بۆ ڕشتەی پزیشکی گرنگە، ئاواش زمانی ئینگلیزی بۆ کۆمپیوتەر...بەڵام ئەگەر لینوکس بکرێت بە کوردی کارێکی خراپ نی‌یە.

سڵاو.
هەوڵدراوە و تیمیش دانراوە بۆ کوردیکردنی لینوکس ئوبونتوو: https://launchpad.net/~ubuntu-l10n-ckb
کاریشی زۆر تیا کراوە. بە کرمانجی سەروو وا بۆ ٥ ساڵە هەیە. بۆ سۆرانی چەند گرفتێک هەبوون کە زۆربەی چارەسەرکراون، گروپەکە زۆر گەورەیە بەس کەمترین چالاکی هەیە و کاری کەم تیا دەکرێت.
https://launchpad.net/~ubuntu-l10n-ckb/+members

کاکە بەردەقانی گیان، من وەک ڕایەکی خۆم و گلەیەک ئەوباسەنوسیوە. هیوادارم کەبەڕێزتانم ئازار نەدابێت و ئەوشتانە بەتاکە کەسێک ناکرێت بەڵکو بەگروپێکی سەربەخۆو بێ لەیەن ئەکرێت.
کاک فەتا‌ح گیان، وابزانم یەکێکین لە و ڕەگەزە کەمانەی کە لە دونیادا بەشخوراین لە هەموو شت. بەڵێ ئینگلزی ئاسانە من خۆم بەشی IT م بە ئینگلیزی تەواوکردوە بەڵام بەکوردی هەبێت بەس کوردیەکە بەکار ئەهینم.

پڕۆژەی وەرگێڕانی زۆر و چالاکی سفر
قوڕ بەسەر گەنجی بەهرەمەندی کوردی !