ئەرێ ئەوە ئەستێرەکانی ئەندامان چییان بەسەر هات؟!
سەیرم کرد کە هیچ ئەستێرەیەكم لا نەماوە، وتم بزانم هەر هی من وایە، دیم کەوا گشت ئەندامان تریش فسر ببوورن سفر بوونە، تەنیا و تەنیا کاك حامید نەبێت کە هێشتا هەر ژەنەراڵە :) و وا دەنوێنێت کە هەر خۆشی نەفتی بوێری ببەخشێت -زیز نەبی کاك حامید، تەنیا بۆ بزە ئەمەم نووسی!-
گەلۆ تۆ بڵێی کێشە چی بێت؟!!!
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
کاکی بەڕێز، من وا تێدەگەم کە هەرکەس لەم ساڵی نوێیەدا کورتترین بابەتیش بنووسێ، راستەوڕاست دەبێ بە ژنراڵ، دوێنە من بوومەوە بە سەرباز سفر، ئیمڕۆ سەیرم کرد دیسان کردوومیانەتەوە بە ژنراڵ، ئەی بۆ سەیری ئەستێرەکانی سەرشانی خۆت ناکەی، تۆش پێنج ئەستێرەیان پێداوی، ئەگەر من باش لە بیرم مابێ، چەند رۆژ لەمەبەرر وا بزانی دیژبانیش نەبووی. :(
ئەم گرووپە ئەوەی خۆشە سەرباز بی و ژنراڵ بی وەک یەکی، یەکسانی بە تەواوی دەپارێزرێ.
هەموو ساڵێک ئەستێرەکان لادەبرێن، هەر ئەستێرەیەکیش دەکاتە چالاکی دابەش ڕۆژی ساڵ، واتا ئەگەر ئەندام چالاک بێت ئەوا ئەستێرەکانی دەمێننەوە، ئەگەرنا بەرەبەرە ئەستێرەکان کەمدەبنەوە.
دەستی هەردووکتان خۆش، بەڵام من بە پێچەوانە لەم ئەستێرانەی سەرشانمان تێگەیشتبووم، وام زانیبوو لەسەرەتاوە هیچ ئەستێرەمان نیە و بەرە بەرە لەسەر شانمانی دادەنێن. وەک ئەستێرەکەی کابرای بانەیی کە پێشەوا پێی دابوو!
کە وابوو دەبێ تێبکۆشین دیسان لێمان نەکەنەوە.
ئیستا هەموو سەرو ٥ ئەستێرەتان هەیە، ئەڵێی ئوتێل شیراتۆنن، بەم جۆرە چالاک بن ئەبن بۆڕی بورج العرب ئەدەنەوە :)
كاكە ئەو ئەستێرانی خۆم بدەنەوە هەر چەند ماڵێ زیادە سەر ناشكێنێت بەڵام ماڵی مەفتەیش بكار نایێت ! كاكە بەردە سیاسەتەكەی قووڵە !
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/IranianKurdishGirl.jpg[/img]
ئەوە کچی هاوڕێیەکی هونەرمەندی منە. ئەمە لێرە چی دەکا؟ ئەمە وێنەی منداڵییەتی ئێستا گەورە بووە. بەڵام بۆ سەری لێرە دەرهێناوە و پێوەندی بە ئەستێرەوە چیە....
کاک
کاکە منیش ٥ ئەستێرەم هەبوو ئێستا یەک دانەی فەقیرانەیە .
سپاس کاکە. ماندوو نەبی و هیوادارم بە زووی ببی بە ٥ ئەستێرەیی، بەڵام بۆ ئەوەی کە دەڵێی: هەموو پەیامێک وێنەیەکی تیایە من بە لامەوە سەیرە!، چوونکە ٦ پەیام لە سەر پەیامەکەی جەنابتۆیە و ١ وێنەشیان تێدا نیە! سەرکەوتوو بی.
بەشکەم ئەو ئەدمینە ئەستێرەکانی کردووەتەوە، دیسان بیانلکێنێتەوە بە شوێنی خۆیاندا.
بە چاوان دوبارە نابێتەوە ):
بەڵام كاكە حامیدی بەرێز و كاكە ئاكاری خۆشەویست ، ئەمە كاك زەندی فێری كردم زۆرم كەیفی پێیە بە تایبەت بەم تاگانە شایەدیش كێشەی دەروونی بێت .
كاكە حامیدی بەرێز ، ئەو وێنەیەم لە ماڵپەرێكی ئینگلیزی پەیدا كرد ئەوە بە فامیلی جەنابتان دەر هات . هەر ئەمەیە دەڵێن جیهان دەبێ بە گۆندێك .
ماڵپەڕەكە :[url=http://www.kavehfarrokh.com/category/the-kurds/]http://www.kavehfarrokh.com/category/the-kurds[/url]
قوربانی تۆ کاکە قزوانی بەڕێز. فامیل نیە کچی هاوڕێی کاکە فەریدوون خەڵکی هەورامانە و هونەرمەندێکی زۆر باشە کە دەنگی بۆ سروود خوێندن حەشر دەکا. منیش چەند ساڵ پێش لە هەمان شوێن وێنەی هەمان کچم گرتووە، کاتێک لەگەڵ بنەماڵەکەی هاتبوون بۆ سێزدەبەدەر. سەرکەوتوو بی.